ژماره‌یه‌ك له‌و عێراقیانه‌ی به‌ده‌ستی گروپه تووندڕه‌وه‌كان توشی كه‌مئه‌ندامی بوون له پاڵه‌وانێتی وه‌رزشی پارائۆڵۆمپیاتدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیشیان بوونه‌ته پاڵه‌وانی به‌ناوبانگی نیشتیمانی و نوێنه‌ری عێراق له یاریه نێوده‌وڵه‌تیه جیاوازه‌كاندا.
یه‌كێك له‌وانه نه‌جله عیماده كه وه‌رزشه‌وانێكی 14 ساڵی تێنسی سه‌رمێزه و خه‌ڵكی به‌عقوبه‌ی پایته‌ختی پارێزگای دیاله‌یه.
كاتێك نه‌جله ته‌نها سێ ساڵ ده‌بێت، ئه‌و بۆمبه‌ی كراوه به‌ژێر ئوتومبێله‌كه‌ی باوكیه‌وه ده‌ته‌قێته‌وه و ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی قۆڵی راستی و هه‌ردوو قاچی.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی میدیاكان، ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه گروپه تووندڕه‌وه‌كان له‌پشت رووداوه‌كه‌وه بووبن.
نه‌جله به دیارونای وت كه‌سه‌ره‌ڕای برینه‌كانی، توانیوێتی چه‌ندین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت وه‌ك به‌شێك له تیمی خوار 16 ساڵی له تێنسی سه‌رمێزی پارائۆڵۆمپیاتی نیشتیمانیدا.
له ته‌مه‌نی 10 ساڵیه‌وه ده‌ستیكردوه به راهێنان بۆ وه‌رزشه‌كه و هه‌ر زوو دوای ئه‌وه پاڵه‌وانێتی كه‌مئه‌ندامانی عێراقی تێنسی سه‌رمێزی بردۆته‌وه.
له‌و كاته‌وه نه‌جله به‌شداریكردووه له ژماره‌یه‌ك پاڵه‌وانێتی دیكه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌ڵه‌تیدا، له‌نێویاندا له ئیمارات و پۆڵۆنیا و تایله‌ند.
مانگی حوزه‌یران، چواره‌مین مه‌دالیای زیو و چوارهه‌مین مه‌دالیای برۆنزی برده‌وه له كێبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رزشیدا بۆ كه‌مئه‌ندامان له میسر.
نه‌جله به دیارونای وت سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به زنجیره‌ی بردنه‌وه‌كانی و "به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوی عێراق له پاڵه‌وانێتیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا".
پاڵه‌وانێكی موسڵ
ره‌زوان هاشم، خه‌ڵكی موسڵ، پاڵه‌وانێكی گۆڕه‌پان و مه‌یدانه كه له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراودا ده‌ستی چه‌پی له‌ده‌ستداوه و ئه‌مڕۆ یه‌كێك له به‌ناوبانگترین وه‌رزشه‌وانانی پارائۆڵۆمپیاته له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
هاشم به دیارونای وت بڕیاریداوه برینه‌كه‌ی وه‌ك هۆكارێك به‌كارنه‌هێنێت بۆ كشانه‌وه له ژیان و په‌یمانی داوه ناوێك بۆ خۆی دروستبكات، سه‌ره‌ڕای كه‌مئه‌ندامیه‌كه‌ی.
هاشم نماینده‌ی عێراقی كردووه له كێبڕكێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا و مه‌دالیای پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ستهێناوه له راكردنی 400 مه‌تریدا له پاڵه‌وانێتی خۆرئاوای ئاسیا ساڵی 2017.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی گرنگی به‌ده‌ستهێناوه له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانی، له‌نێویاندا بردنه‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌م له كێبڕكێی راكردنی 200 مه‌تری و 400 مه‌تریدا له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراقدا.
هاشم وتی "هه‌ست به شانازی ده‌كات" كاتێك پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ستهێنا له پاڵه‌وانێتی خۆرئاوای ئاسیادا و ئاڵای عێراقی به‌رزكرده‌وه له‌كاتی لێدانی سرودی نیشتیمانیدا.
پشتگیری بۆ وه‌رزشه‌وانان
به‌ڕێوبه‌ری لیژنه‌ی پارائۆڵۆمپیاتی نیشتمانی، عه‌قیل حه‌مدی، به دیارونای وت لیژنه‌كه چاوه‌ڕێی كه‌سانی وه‌ك نه‌جلا عیماد و ئه‌وانی تره بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی گرنگ له پارائۆڵۆمپیاتی هاوینه‌ی ساڵی 2020.
پاڵه‌وانی شمشێربازی سه‌ركورسی كه‌مئه‌ندامان، عه‌مار عه‌لی، یه‌كێكه له‌و وه‌رزشه‌وانانه‌ی بڕیاره له بۆنه‌كه‌دا كێبڕكێبكات، كه له‌ماوه‌ی نێوان 25 ئاب و 6 ئه‌یلولدا وه‌رزشه‌وانانی 178 وڵات له تۆكیۆی پایته‌خی یابان كۆده‌كاته‌وه.
عه‌لی كه به پیشه دارتاشه، ده‌ستیكردووه به یاری شمشێربازی سه‌ركورسی دوایئه‌وه‌ی له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له به‌غدا بریندارده‌بێت، پاشان له یاریه‌كانی پارائۆڵۆمپیاتی له‌نده‌ندا ساڵی 2012 به‌شدارده‌بێت و دواتر ده‌بێته پاڵه‌وانی جیهان له شاری ئیگه‌ر له هه‌نگاریا.
حه‌مید وتی لیژنه عێراقیه‌كه كارده‌كات بۆ دابینكردنی ئه‌و پشتگیریه‌ی وه‌رزشه‌وانه‌كان پێویستیانه بۆ به‌شداریكردن له پارائۆڵۆمپیاتی هاوینه‌ی 2020 و بۆنه وه‌رزشیه‌كانی دیكه‌دا.
وتیشی: "لیژنه‌كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه‌لوپه‌لی كه‌مئه‌ندامیی كواڵیتی به‌رز بداته وه‌رزشه‌وانه بژارده‌كان له‌ڕێی دامه‌زراندنی وه‌رشه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه له بواری كه‌لوپه‌لی كه‌مئه‌ندامیدا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌ی كه هه‌یه له دابینكردنی ئه‌م پێداویستیانه‌دا."