هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی روسیا و سوریا له‌ قوتابخانه‌یه‌ك ده‌ده‌ن له‌ ئیدلیب

وه‌لید ئه‌بولخه‌یر له‌ قاهیره‌ و ئاژانسی فرانس پرێس

ئه‌ندامانی كڵاوسپیه‌كان، به‌رگری شارستانی سوریا، سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی منداڵێكن كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ بۆسه‌ر قوتانخانه‌یه‌ك له‌ شاری جیسر شوغور بریندرابووه‌. [وێنه‌: به‌رگری شارستانی سوریا]

ئه‌ندامانی كڵاوسپیه‌كان، به‌رگری شارستانی سوریا، سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی منداڵێكن كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ بۆسه‌ر قوتانخانه‌یه‌ك له‌ شاری جیسر شوغور بریندرابووه‌. [وێنه‌: به‌رگری شارستانی سوریا]

له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون له‌ ئه‌نجامی چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی روسیا و سوریا بۆسه‌ر خۆرئاوای ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئیدلیب، به‌گوێره‌ی چالاكوانێكی ناخۆیی.

چالاكوان هه‌یسه‌م ئیدلیبی به‌دیارونای وت پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ قوتابخانه‌یه‌ك له‌ شاری جیسر شوغور له‌لایه‌ن هێرشی ئاسمانیه‌وه‌ بۆمبارانكراوه‌ و چوار مه‌ده‌نی كوژراون و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون، دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو دانیشتوانی ناخۆیی ناوچه‌كه‌دا بڵاوبۆته‌وه‌.

وتیشی وه‌ك ڕێوشوێن گرتنه‌به‌رێكی خۆپاراستن زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌رگاكانیان به‌ڕووی قوتابیه‌كانیاندا داخستووه‌.

هه‌روه‌ها وتی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی روسیا و سوریا بۆمبارانی چه‌ندین ناوچه‌ی ئیدلیبیان چڕكردۆته‌وه‌ و هێرشه‌كانیان ئاڕاسته‌ی گونده‌كانی ئه‌رنه‌به‌، ئه‌لكه‌فیر، عه‌ین بارده‌ و عه‌ین عه‌سافیر كردووه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ خۆرئاوای هه‌رێمه‌كه‌وه‌.

ئه‌ندامانی به‌رگری شارستانی سوریا سه‌رقاڵی چۆڵكردنی قوتابخانه‌یه‌كن پاش ئه‌وه‌ی كه‌وته‌به‌ر هێرشێكی ئاسمانی. [وێنه‌: به‌رگری شارستانی سوریا]

ئه‌ندامانی به‌رگری شارستانی سوریا سه‌رقاڵی چۆڵكردنی قوتابخانه‌یه‌كن پاش ئه‌وه‌ی كه‌وته‌به‌ر هێرشێكی ئاسمانی. [وێنه‌: به‌رگری شارستانی سوریا]

ئه‌ندامێكی به‌رگری شارستانی سوریا و باوكێك، منداڵان له‌ ‌ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبونه‌وه‌ ده‌گوازنه‌وه‌ پاش چۆڵكردنی له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئیدلیب. [وێنه‌: به‌رگری شارستانی سوریا]

ئه‌ندامێكی به‌رگری شارستانی سوریا و باوكێك، منداڵان له‌ ‌ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبونه‌وه‌ ده‌گوازنه‌وه‌ پاش چۆڵكردنی له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئیدلیب. [وێنه‌: به‌رگری شارستانی سوریا]

ئیدلیبی وتی ئه‌و وێرانكاریه‌ی به‌سه‌ر خانووه‌كانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیدا هاتووه‌ پێده‌چێت نیشانه‌ی ئه‌وه‌ بێت كه‌ پلانێك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆره‌ملێ شوێنه‌كانی خۆیان چۆڵبكه‌ن و به‌ره‌و ناوچه‌ سنووریه‌كانی توركیا بڕۆن له‌ هه‌رێمه‌كه‌.

وتی ئه‌مه‌ بۆته‌ هۆی درووستكردنی شه‌پۆلێكی نوێی ئاواره‌بوون.

وتیشی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان وێستگه‌یه‌كی كاره‌بایان له‌ شارۆچكه‌ی زه‌یزون له‌ ناوچه‌ی گوندنشینی حه‌ما بۆمبارانكردووه‌ كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ دابینكردنی كاره‌بای ئه‌و هه‌رێمه‌ و به‌شێكی هه‌رێمی ئیدلیب و له‌ئه‌نجامدا وێستگه‌كه‌ له‌كاركه‌وتووه‌ و كاره‌بای ئه‌و ناوچانه‌ش بڕدراوه‌.

ئیدلیبی وتی ره‌وشی ناوچه‌ی ئیدلیب به‌ته‌واوی زه‌حمه‌ت بووه‌ له‌ دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی ئاسمانی و بۆمبارانكردنی رۆژانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێم و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ رژێمه‌وه‌ كه‌ له‌و ناوچانه‌ ئه‌نجامیده‌ده‌ن كه‌ به‌مدواییانه‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرایه‌وه‌ و به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونن.

شه‌ش مه‌ده‌نی له‌ جه‌به‌له‌ ده‌كوژرێن

رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ شه‌ش هاوڵاتی مه‌ده‌نی، له‌نێویاندا منداڵێك، رۆژی شه‌مه‌، 2 تشرینی دووه‌م، كوژرا له‌ هێرشێكی ئاسمانی روسیادا بۆسه‌ر گوندی جه‌به‌له‌ی باشوری هه‌رێمی ئیدلیب.

رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌ڕێی شێوازی فڕین و جۆری فڕۆكه‌ و چه‌كی به‌كارهاتووه‌وه‌.

سه‌رۆكی روانگه‌كه‌، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی ئه‌و هێرشه‌ خوێناویترین هێرشی ئاسمانی روسیا بووه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هێرشه‌كانه‌وه‌ له‌و دوو مانگه‌دا كه‌ مۆسكۆ ئاگربه‌ستی راگه‌یاند بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌ 31 ئابدا.

ئیدلیب، كه‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی نزیكه‌ی سێ‌ ملیۆن هاوڵاتییه‌، له‌نێویاندا ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌ ماوه‌ی هه‌شت ساڵی شه‌ڕدا روویان له‌وێ كردووه‌، له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه‌ كۆنترۆڵكراوه‌.

رژێمی سوریا هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیی له‌و ناوچه‌یه‌ راگه‌یاند له‌ مانگی نیساندا و له‌ ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 1,000 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و زیاتر له‌ 400,000 كه‌سیش هه‌ڵهاتوون.

به‌ڵام ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له‌ مانگی ئابدا راگه‌یه‌ندرا له‌لایه‌ن روسیای هاوپه‌یمانی رژێمه‌وه تا ئێستا درێژه‌ی كێشاوه‌، هه‌رچه‌نده‌ روانگه‌كه‌ ده‌ڵێت پێكدادانی لێره‌ و له‌وێ هه‌بووه‌. ‌

رۆژی هه‌ینی، 23 چه‌كداری رژێم و 11 تووندڕه‌و و ئه‌ندامانی گروپه‌ هاوپه‌یمانه‌كان كوژران له‌ ئه‌نجامی پێكداداندا له‌ قه‌راغی خۆرئاوای هه‌رێمی ئیدلیب.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500