ده‌زگای باڵای دژه‌تیرۆریزمی عێراق سه‌ركرده‌یه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی ده‌ستگیركرد كه پلانی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی هه‌بووه له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی ئێستادا له وڵاته‌كه، ده‌زگاكه دووشه‌ممه (4 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
هێزه تایبه‌ته‌كان چه‌كداره‌كه‌یان له باشوری عێراق ده‌ستگیركرد، كه به "ئه‌بو هارون" ناسراوه.
وته‌بێژی ده‌زگاكه، سه‌باح نو‌عمان به دیارونای وت كه ئه‌بو هارون له بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆریزمدا ده‌ستگیركرا دوای چاودێریكردنی ته‌واوی جموجۆڵه‌كانی، له نزیك شارۆچكه‌ی مه‌حمودییه.
وتی: "له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا، تیرۆریسته‌كه زانیاریی دا ده‌رباره‌ی حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك كه چه‌ندین چه‌كی سووك، كۆمه‌ڵێك تفاق، چه‌ندین ئامێری په‌یوه‌ندیكردن و كه‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نیی تێدابوو."
نو‌عمان وتی تیرۆریسته‌كه پلانیهه‌بووه چه‌ند هێرشێك له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و شارۆچكه‌كانی باشوردا ئه‌نجامبدات "بۆئه‌وه‌ی توندوتیژی بگه‌ڕێنێته‌وه و ببێته هۆی پشێوی".
ناوبراو وتی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌شێكه له زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی به‌رده‌وام بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده باڵاكانی داعش و رێگریكردنیان له تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵاته‌كه."
وتیشی: "به‌رده‌وامین له لێكۆڵینه‌وه له هه‌ر زانیارییه‌ك كه ده‌كرێت یارمه‌تیمان بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌شارگه‌كانی تیرۆریسته‌كان و كوشتن و ده‌ستگیركردنیان."
له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش
نو‌عمان وتی چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، ده‌زگای دژه‌تیرۆریزمی عێراق، له‌گه‌ڵ پشتگیریی ئاسمانی له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، چوار چه‌كداری داعشیان كوشت و چه‌كدارێكیشیان له حه‌شارگه‌كه‌یاندا ده‌ستگیركرد دوای ئه‌وه‌ی له ناوچه‌یه‌كی دووره‌ده‌ستی باكوری پارێزگای دیاله بۆردومانكرا.
وتی هێرشه‌كه به‌شێكه له "هه‌وڵێكی گه‌وره‌ی ئه‌منی و هه‌واڵگری بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش له ناوچه‌كانی دیاله‌وه بۆ پارێزگاكانی كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین."
وتیشی ئه‌و ناوچانه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شوێنی گروپه‌كه دانرابوون پێشئه‌وه‌ی له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیی چڕدا بكرێنه ئامانج.
نو‌عمان وتی به‌گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان، داعش "سه‌ختترین كاته‌كانی به‌سه‌رده‌بات دوای كوشتنی سه‌ركرده تیرۆریسته‌كه‌ی، ئه‌بوبه‌كرد به‌غدادی"، ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ش كه ده‌زگای دژه‌تیرۆریزم به‌شداربووه له ئاشكراكردنی شوێنی سه‌ركرده‌كه‌ی داعشدا.
وتی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داعش كه ماون "له دۆخێكی سه‌رلێشێواندان و هیچ كامێكیان هه‌ست به دڵنیایی ناكه‌ن؛ هه‌موویان له ناوه‌وه وێران بوون". ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه ده‌ڵێن گروپه‌كه سه‌ركرده‌یه‌كی نوێی هه‌ڵبژداردووه.
وتی: "داعش هه‌روه‌ك ئه‌وه وایه مردبێت و هیچ كه‌سێك ناتوانێت زیندووی بكاته‌وه."