هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەروەرەدە و خوێندن

مامۆستایانی ئیدلیب ناڕەزایی دەردەبڕن له‌ هەڵپەساردنی کۆمەك

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

وێنه‌یه‌كی وه‌رگیراو له‌ ڤیدیۆیەك مامۆستایانی ئیدلیب نیشاندەدات كه‌ خۆپیشانداندەکەن لە 19 تشرینی یەکەم و داوای دەستپێکردنەوەی کۆمەك دەکەن تا پرۆسەی خوێندن بەردەوامبێت. [ڤیدیۆیەکی ستێپ نیوز]

وێنه‌یه‌كی وه‌رگیراو له‌ ڤیدیۆیەك مامۆستایانی ئیدلیب نیشاندەدات كه‌ خۆپیشانداندەکەن لە 19 تشرینی یەکەم و داوای دەستپێکردنەوەی کۆمەك دەکەن تا پرۆسەی خوێندن بەردەوامبێت. [ڤیدیۆیەکی ستێپ نیوز]

مامۆستایانی سوری ناڕەزایی دەردەبڕن بەرامبەر هەڵپەساردن و خراپتربوونی بارودۆخ لە ئیدلیب و هۆشداریدەدەن لەوەی ده‌شێت پرۆسەی خوێندن رابگیرێت لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکە کە هێشتا لە دەرەوەی کۆنترۆڵی رژێمدان.

گروپێك مامۆستا لە 19 تشرینی یەکەم خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا کە لەلایەن به‌ڕێوبه‌رێتی پەروەردەوە لە ئیدلیب رێکخرابوو بە هاریکاریی سەندیکای گشتی مامۆستایان و داوای دەستپێکردنەوەی کۆمەکیان کرد.

لەم چەند مانگەی دواییدا، رێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەیی و نێوخۆییەکان ئەو یارمەتییەیان راوەستاندووە کە پێویستە بۆ پرۆسەی خوێندن، لەنێو زیادبوونی زۆری ژمارەی خوێندکاران و دۆخێكی ئەمنیی تووندا.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت منداڵانی سوری لە ئیدلیب و کەنارەکانی پارێزگای حەمما، کە هێشتا لە دەرەوەی دەسەڵاتی رژێمدان، رەنگە نەتوانن لەمساڵی خوێندندا بەشداربن.

خوێندکارانی سوریا لە خوێندنگەیەکی پارێزگای ئیدلیب. هەندێك لە مامۆستاکانی ئیدلیب خۆبەخشانە کاردەکەن بۆ بەردەوامیدان بە خوێندن تەنانەت دوای هەڵپەساردنی موچەکانیان، بەڵام چالاکوانان هۆشداریدەدەن لەوەی دۆخەکە ناتوانێت بەوشێوەیە بەردەوامبێت. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی ئیدلیب پڵەس]

یەکێك لەو خوێندنگانەی لەلایەن خۆبەخشانەوە دامەزرێنراوە لە کەمپێکی ئاوارەکان لە ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگای ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی ئیدلیب پڵەس]

یەکێك لەو خوێندنگانەی لەلایەن خۆبەخشانەوە دامەزرێنراوە لە کەمپێکی ئاوارەکان لە ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگای ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی ئیدلیب پڵەس]

وتی گەیشتنی 100,000 خوێندکاری نوێی ئاوارە لە ناوچەکانی باشوری ئیدلیب و کەنارەکانی حەمماوه‌، کە بەمدواییانە سوپای رژێم و میلیشیا هاوپەیمانەکانی چوونە نێویانەوە، وادەکات ئەستەم بێت هەموویان بخرێنە نێو ئەو خوێندنگانەی هێشتا کراوەن.

وتی: "جیا لەوەش، دۆخی ئەمنی و بەردەوامیی تۆپباران و هێرشە ئاسمانیەکان وادەکه‌ن ئامادەیی خوێندکارانی ئاسایی ئەستەم بێت."

وتیشی: "گرنگترین هۆکاری ئەوەی ساڵی خوێندن لەدەستبچێت و پرۆسەکە بوەستێت هەڵپەساردنی کۆمەکە بۆ خوێندنگاکان."

عەساف روونیکردەوە كه‌ موچەی مامۆستایان هەڵپەسێردراوە، لەگەڵ ئەو کۆمەکە داراییەی پێویستە بۆ دابینکردنی ئەو شمەکانی پێویستن بۆ ساڵی خوێندن.

خۆبەخشان بۆشاییەکە پڕدەکەنەوە

عەساف وتی مامۆستایان لە هەندێك لە ناوچەکان بەردەوامن لە کارکردن بەشێوازی خۆبەخشانە، بەڵام "ئەمە بەردەوامنابێت چونکە ئەوانیش دوای ماوەیەك دەبێت کار بدۆزنەوە تا داهاتێکیان هەبێت".

راوەستانی پشتیوانی بووە هۆی هەڵپەساردنی چاپكردنی کتێبەکانی خوێندن و دابینکردنی كه‌لوپه‌ل بۆ ئەو چەند خوێندنگە کەمەی ماون، کە لەئێستادا "لە 100 تێناپه‌ڕن" لەنێو زیاتر لە 1,100 خوێندنگەدا لە پارێزگای ئیدلیب.

وتی هەندێك چالاکوان هەوڵدەدەن بۆشاییەکە پڕبکەنەوە بە خۆبەخشانە کردنەوەی خوێندنگەكان لە کەمپی ئاوارەکاندا لەنێو دۆخێکی خراپدا، چونکە ئەم خوێندنگانە هیچ پێداویستییەکی بنەڕەتییان تێدا نیە و پۆله‌كانیش زۆر جه‌نجاڵن. جیا لەوەش، خوێندکاران بە گروپی تەمەن یان ئاستی خوێندن جیانەکراونەتەوە.

عەساف وتی: "ئەم چالاکوانانە ئامانجیان هێشتنەوەی منداڵانە لە کەشی خوێندندا، تەنانەت گه‌ر لە نزمترین ئاستیشدا بێت، وه‌ك له‌وه‌ی بەتەواوی داببڕێن لە خوێندن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500