هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

عێراق دەستدەکات بە قۆناغی دووه‌می بنیاتنانەوەی شاری کۆنی نەمرود

خالید تائی

ئەم وێنەیە بەشێکی ئەو زیانە نیشاندەدات کە بە شاری کۆنی نەمرود لە پارێزگای نەینەوا گەیەنراوە لەسەر دەستی داعش. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی رۆشنبیری عێراق]

ئەم وێنەیە بەشێکی ئەو زیانە نیشاندەدات کە بە شاری کۆنی نەمرود لە پارێزگای نەینەوا گەیەنراوە لەسەر دەستی داعش. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی رۆشنبیری عێراق]

حکومەتی عێراق لە 24 تشرینی یەکەم رایگەیاند كه‌ ده‌ستده‌كات به‌ قۆناغی دووەمی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شاری کۆنی نەمرود، کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە کرایە وێرانە.

کار لەسەر پرۆژەکە لە تەمموزی 2017 دەستیپێکرد بە پشتیوانیی رێکخراوی پەروەردە و زانست و کلتوری نەتەوە یەکگرتوەکان (یونێسکۆ).

قۆناغی یەکەم ئەنجامدانی توێژینەوەی تێدابوو دەربارەی ئەو زیانەی لە شوێنەکە دراوە لەگەڵ دروستکردنی تیمێکی چاککردنەوە و بنیاتنانەوەی عێراقی.

هەروەها پاراستن و بە ئەرشیفکردنی میراتی کلتوریی شارەکەی لەخۆگرت بە هاریکاری لەگەڵ دەزگای سمیسۆنیانی ئەمریکی.

شوێنەوارناسە عێراقیەکان بەشداریدەکەن لە خولێکدا له‌ ئابی 2017 بەمەبەستی باشترکردنی شارەزاییان لە نۆژەنکردنەوەی کەلەپوری دۆزراوەی نێو شاری کۆنی نەمرود. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی رۆشنبیری عێراق]

شوێنەوارناسە عێراقیەکان بەشداریدەکەن لە خولێکدا له‌ ئابی 2017 بەمەبەستی باشترکردنی شارەزاییان لە نۆژەنکردنەوەی کەلەپوری دۆزراوەی نێو شاری کۆنی نەمرود. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی رۆشنبیری عێراق]

قۆناغی دووەم بنیاتنانەوەی کۆشکی باکوری شارەکە لەخۆدەگرێت، واته‌ "کۆشکی نەمرود".

داعش وتی هێرشیکرده‌ سەر نەمرود -- کە لە سەدەی 13 بنیاتنراوە و كرابوو به‌ پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ئاشوری -- لەگەڵ پێگە کۆنەکانی دیکە بۆ بنەبڕکردنی بتەکان کە لە روانگەی تووندڕەوانەوەی رێكخراوه‌كه‌وه‌ بۆ ئیسلام حەرام بوون.

بەڵام ئەمە داعشی نەوەستاند لە تاڵانکردن و فرۆشتنی کەلەپورە بەناو حەرامەکان بۆ دابینکردنی پارە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی.

پرۆفیسۆری شوێنەوارناسی لە زانکۆی موسڵ، ئەحمەد قاسم جومعە، سێشەممە (29 تشرینی یەکەم) بە دیارونای وت: "هەنگاوێکی جددی نیشتمانی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ بنیاتنانەوەی شاری کۆنی نەمرود."

وتی بەڵام ئاستەنگی گەورەمان لەبەردەمدایە، بەتایبەتی "وێرانكارییه‌كی زۆر لە شوێنەکەدا، کە زیانی گەیاندووە بە زۆربه‌ی پەیکەربەندییه‌كانی، لەنێویاندا گا باڵدارەکان، زه‌قورەکە، کۆشکی پاشای ئاشوری ئاشوربانیپاڵ و دەروازە کۆنەکان".

جومعە وتی: "گەڕاندنەوەی شارەکە بۆ دۆخی پێشتری کارێکی ئاسان نابێت و رەنگە کات و پارەی زۆری بوێت، لەگەڵ پسپۆڕیی نێودەوڵەتی و پشتیوانیی بەردەوامی هونەریی."

وتیشی پلانی زانستی و به‌ووردی داڕێژراو پێویستە بۆ گەڕاندنەوەی پێگەکە بۆ گرنگییه‌ مێژووییه‌كه‌ی.

وێرانكاریی بەرنامە بۆ داڕێژراو

لەنێوان 2014 و 2015، شاری کۆنی نەمرود رووبه‌ڕووی وێرانكراییه‌كی بەرنامە بۆ داڕێژراو بووه‌وه‌ لەسەر دەستی داعشدا لە سێ بۆنەی جیاوازدا.

چەکدارەکانی داعش بۆمبیان بەکارهێنا بۆ تەقاندنەوەی شوێنەوارە کەلەپورییەکانی پێگەکە، لەگەڵ بلدۆزەر و هەڵکۆڵەری کارەبایی بۆ تێکدانی وێنە هەڵکۆڵراوەکان و پەیکەرەکان و مۆنومێنتە شوێنەوارییە دەگمەنەکان.

جیا لەو شارە مێژووییە، زۆر شوێنی مێژوویی تر لە نەینەوا رووبەڕووی تێکدان بوونەوە لەسەر دەستی چەکدارەکان کاتێک پارێزگاکەیان کۆنترۆڵ کردبوو.

جومعە وتی وێرانكارییه‌كه‌ "لەناوبردنی بەرنامە بۆ داڕێژراوی کەلەپور بوو کە دوژمنکاری و رقی بێوێنەی نیشاندا".

وتیشی: "لەمڕۆدا پارێزگاکە هەوڵی زیندووکردنەوەی میراتە مرۆییەکەی دەدات، بەڵام هەنگاوەکانی رووە و بنیاتنانەوە هیشتا لەئاستی پێویستدا نین."

وتی بەڵام لە هەڵدانەوەدا پێشکەوتن بەدەستهاتووە.

هه‌روه‌ها وتی: "دوای ئازادکردن، تیمە بیانییه‌کانی گه‌ڕان و پشكنین ده‌ستیانكرده‌وه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و لەئێستادا تیمێکی ئەڵمانیمان هه‌یه‌ کە شانبەشانی شوێنەوارناسە عێراقیەکان کاردەکەن لە شوێنه‌واری مەزاری نەبی یونس لە خۆرهەڵاتی موسڵ بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گه‌نجینه‌ دێرینه‌كانی سەردەمی ئاشورییەکان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500