هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

چالاكوانان ده‌ڵێن تیرۆركردن له‌ ده‌رعا زیادیكردووه‌

وه‌لید ئه‌بولخه‌یر له‌ قاهیره‌

قوسه‌ی حه‌لقی، برای سه‌ره‌كوه‌زایرانی پێشووتری سوریا، وائیل حه‌لقی، له‌ نۆرینگه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی تیرۆركرا له‌ شاری جاسم له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ده‌رعا.

قوسه‌ی حه‌لقی، برای سه‌ره‌كوه‌زایرانی پێشووتری سوریا، وائیل حه‌لقی، له‌ نۆرینگه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی تیرۆركرا له‌ شاری جاسم له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ده‌رعا.

چالاكوانانی ده‌رعا هه‌واڵی زیادبوونی ژماره‌ی تیرۆركردنه‌كان له‌ پارێزگاكه‌ی باشوری سوریا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، له‌میانه‌ی به‌رده‌وامبوونی ناكۆكییه‌كانی نێوان دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ و سوپای سوریا و یه‌كه‌ ئه‌منییه‌كاندا.

چالاكوانێكی شاری ده‌رعا، جومعه‌ مه‌سالمه‌ به‌ دیارونای وت به‌مدواییانه‌ "رووداوه‌ ئه‌منییه‌كان" به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیانكردووه‌ له‌ پارێزگای ده‌رعا، له‌ نێویاندا زیادبوونی رووداوی تیرۆركردن.

وتی چالاكوانانی ناوچه‌كه‌ 12 حاڵه‌تی تیرۆركردنیان ته‌نیا له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا تۆماركردووه‌، به‌ تۆماركردنی ناوی هه‌ر یه‌ك له‌ قوربانییه‌كان له‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ رووداوه‌كاندا.

ناوبراو وتی كوشتنه‌كان له‌ چه‌ند شوێنێكی جیاوازی پارێزگه‌كه‌ ئه‌نجامدراون، كه‌ هه‌ندێكیان ئه‌ندامانی یه‌كه‌ ئه‌منییه‌كانی رژێم ده‌كه‌نه‌ ئامانج و هه‌ندێكی تر ئه‌و كه‌سانه‌ی پێیانده‌وترێت "ئه‌ندامانی پاكسازی".

لێره‌دا هێزه‌كانی رژێمی سوریا و مه‌ده‌نییه‌كان ده‌بینرێن له‌ شاری ته‌فه‌سی پارێزگای ده‌رعا، كه‌ تێیدا ناكۆكییه‌كان بڵێسه‌یان سه‌ندووه‌.

لێره‌دا هێزه‌كانی رژێمی سوریا و مه‌ده‌نییه‌كان ده‌بینرێن له‌ شاری ته‌فه‌سی پارێزگای ده‌رعا، كه‌ تێیدا ناكۆكییه‌كان بڵێسه‌یان سه‌ندووه‌.

مه‌سالمه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ سه‌ر به‌و گروپه‌ ئۆپۆزسیۆنانه‌ن كه‌ چه‌كه‌كانیان راده‌ستی رژێم كردووه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و رێكه‌وتننامانه‌ی روسیا نێوه‌ندگیریی كردوون، له‌ به‌رامبه‌ر وازلێهێنانیان له‌لایه‌ن ئاژانسه‌ ئه‌منییه‌كانی رژێمه‌وه‌.

وتی دیارترین قوربانیش له‌ دواهه‌مین حاڵه‌تی تووندوتیژیدا دكتۆر قوسه‌ی حه‌لقی بوو، برای سه‌ره‌كوه‌زایرانی پێشووی سوریا وائیل حه‌لقی، كه‌ له‌ نۆرینگه‌ تایبه‌ته‌كه‌یدا له‌ شاری جاسم له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ده‌رعا تیرۆركرا.

وتیشی تیرۆركردنی حه‌لقی ناكۆكییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ دروستكردووه‌.

هه‌روه‌ها وتی سێ چه‌كداری ئاسایشی سه‌ربازیش له‌ ناوچه‌ی ته‌فاس له‌ ده‌رعا و دوو سه‌ربازی فیرقه‌ی 4یش تیرۆركراون.

مه‌سالمه‌ وتی: "هیچ لایه‌نێك ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی تیرۆكردنه‌كانی له‌ئه‌ستۆنه‌گرتووه‌، كه‌ زۆربه‌یان له‌لایه‌ن چه‌كداری ده‌مولوت هه‌ڵپێچراوه‌وه‌ به‌ شێوازی ته‌قه‌كردنی راسته‌وخۆ ئه‌نجامدراون."

وتیشی رووداوه‌ ئه‌منییه‌كان و تیرۆركردنه‌كان تاڕاده‌یه‌ك رۆژانه‌ رووده‌ده‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ به‌تایبه‌تی خاڵه‌كانی پشكنینی رژێم كراونه‌ته‌ ئامانج.

ناوبراو وتی به‌ده‌گه‌مه‌ن رۆژێك تێده‌په‌ڕێت به‌بێ رووداوی ته‌قه‌كردن و ده‌ستگیركردن یان كه‌سێك ته‌قه‌ی لێبكرێت به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كانی ئه‌ندامانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی رژێمی جێبه‌جێنه‌كردووه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500