هێشتا خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دابیننەکراون لەو ناوچانەی پارێزگای دێرەزوور کە لەلایەن رژێمی سوریا و میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران)هوه کۆنترۆڵکراون، کە ئاستەنگێکی دیکەن لەنێو ئەو ئاستەنگانەی تووشی دانیشتوانی ناوچەکە بوون.
چالاکوانێكی دێرەزوور، جەمیل عابد بە دیارونای وت دوو ساڵ دوای ئەوەی رژێم و هاوپەیمانانی کۆنترۆڵی چەند بەشێکی ئەو پارێزگایەی خۆرهەڵاتیان کردەوە، داروپەردووی شەڕ هێشتا لە چەندین بازاڕی سەرەکییدا ماوە.
وتی باجی بەرز و سەرانەی سەپێنراو لەلایەن رژێم و چەندین میلیشیاوە لەگەڵ به بەردەوامی نەبوونی خزمەتگوزارییهكان ژیانی لەم ناوچانە زۆر سەخت کردووە بۆ ئەوانەی گەڕاونەتەوە بۆههرێمهكه.
وتی زۆربەی ئەو ناوچانەی گەڕاونەتەوە بۆ ژێردەستی رژێم فەرامۆشکراون، بەتایبەتی شارە سەرەکیەکانی وەك مەیادین و ئەلبوکەمال له دێرەزوور.
بازاڕە سەرەکییەکان لەو شارانە هێشتا داخراون لەبەرئەوەی پڕن لە داروپەردوو، کە لانەبراون تا ئاسانکاری بكات بۆ گەڕانەوەی فرۆشیاران.
وتیشی ژێرخانی وێرانکراو و زیانبەرکەوتوو هێشتا چاکنەکراونەتەوە و کارەبا چەندین کاتژمێر دەبڕێت چونکە تۆڕی کارەبا چاکنەکراوەتەوە.
وتی بەڵام سەرەڕای ئەم دۆخە خراپە، رژێم چەندین باجی بە بڕی جیاواز سەپاندووە بۆ هەر خزمەتگوزارییەك كه دابینی بکات، لەکاتێکدا میلیشیاکان سەرانە دەسەپێنن بەسەر ئەو فرۆشیارانەدا کە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکە.
ناجێگیری دارایی و کۆمەڵایەتی
عەبد وتی ئهم بارودۆخه ژیارییه بەشداربووە لە خراپتربوونی ئابوریی ناوچەکەدا و هۆیەکە بۆ دابەزینی دۆخی دارایی دانیشتوان.
وتیشی: "بۆنمونە لەئێستادا، خەڵك بە پێویستی دەزانن دار کۆبکەنەوە بۆ ئاگرکردنەوە وەك جێگرەوەیەك بۆ غازی نێوماڵ، چونکە نرخی غاز زۆر بەرزە."
وتی بەڵام کێشەکە لە ناجێگیری دارایی و کۆمەڵایەتیش تێپهڕیوه و ئاماژەیکرد بەوەی بەهۆی بارگرژیی بەردەوامهوه لە ناوچەکە ئاسایشی تەواو نیە.
وتی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران لە دۆخی هۆشداریدان و دەوترێت "بێ ئاگادارکردنەوە تەقە لە هەر کەسێك دەکەن گومانی ئاژاوەگێڕیی لێبکرێت".
هەروەها بارگرژییەکان بەردەوامن لەنێوان میلیشیاکانی سەر بە پاسداران و رژێمی سوریا و میلیشیا هەوادارەکانیدا لەسەر کۆنترۆڵ و باڵادهستی و سەپاندنی سەرانە.
وتی تائێستا رژێمی سوریا شکستی هێناوە لە چارەسەرکردنی کێشەی خەڵکانی رفێنراو یان بەزۆر بێسەروشوێنکراو و شکستیشی هێناوە بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخیان.
کێشەکە بەمدواییانە سەری دەرهێنا لەکاتی سەردانێکی وەزیری ناوخۆی رژێمی سوریادا کە رەتیکردەوە بەهیچ جۆرێك باس لە کیشەکە بکات لەکاتی کۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ریشسپییەکانی ناوچەکە و خێڵەکیەکان.
دهبێت روبار و بیرهكان ژههراوی بكرێن، كێڵگهكان بسوتێنرێن و ئهو هاوڵاتیانهی ماونهتهوه و پشگیریی رژێمی دیكتاتۆری خوێنڕێژی سوریا ناكهن، دهبێت برسی بكرێن و بۆمبارانهكان بهڕێژهی لهسهدا 20 زیادبكرێن.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت