ریشسپی و دانیشتوانی شارۆچكه‌ی ئه‌تاریب له پارێزگای حه‌له‌ب داوا له ته‌حریر شام ده‌كه‌ن ئه‌و مه‌لا ڕێزداره ئازادبكه‌ن كه كاتێك له مزگه‌وتێك بووه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ری، به‌گوێره‌ی چالاكوانێكی ناوخۆیی.
چالاكوانێكی ئیدلیب، موسعه‌ب عه‌ساف، وتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مه‌لاكه، كه به‌وه ناسراوه له‌ڕووی ئایینیه‌وه میانڕه‌وه، ڕاسته‌وخۆ بووه‌هۆی دروستبوونی كرژی له گونده‌كه‌ی خۆی له حه‌له‌ب، كه له‌سه‌ر سنووری پارێزگای ئیدلیبه.
عه‌ساف به دیارونای وت كاروانێكی ته‌حریر شام هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر مزگه‌وتی گه‌وره له ناوه‌ندی عهتاریب و ئیمام شێخ عه‌بدولقادر عهبیانیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد، له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئایینی بووه به منداڵان.
وتی ئه‌ندامانی كاروانه‌كه سووربوون له‌سه‌ر بردنی ئیمامه‌كه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ئاماده‌بووانی مزگه‌وته‌كه له‌ڕێگرتن لێیان.
عه‌ساف وتی جگه له‌وه‌ی به میانڕه‌وی ئایینی ناسراوه، شێخ عهبیان دژی ته‌حریر شامیش بووه و له یه‌كێك له وتاره‌كانی هه‌ینیدا به‌مدواییانه هێرشی كردۆته‌سه‌ر سیاسه‌ت و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی هاوپه‌یمانیه تووندڕهوهكه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیدا.
وتیشی جه‌ختی كردۆته‌سه‌ر وتنه‌وه‌ی بیری ئایینیی میانڕه‌و و ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی چاودێری سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، شێخ عهبیان له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وتووه كه ره‌خنه‌ی له كرده‌كانی سه‌ركردایه‌تی ته‌حریر شام گرتووه و ئه‌و داهاته نایاساییه‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی ئاشكراكردووه كه له‌ڕێی كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانه‌وه به‌ده‌ستیهێناوه.
عه‌ساف وتی پاشئه‌وه‌ی شێخ عهبیان له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا، ڕیشسپی و كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتداری عهتاریب له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌دا خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا داوای ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێیان كرد.
وتیشی دانیشتوانی شارۆچكه‌كه سوورن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی پرسه‌كه له‌ڕێی گرتنی ڕێگاوبان و ئه‌نجامدانی مانگرتنی گشتیه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌حریر شام ئیمامه‌كه ئازاد نه‌كات.
عه‌ساف وتی شێخ عهبیان خاوه‌نی پشتگیریه‌كی فراوانه و سووربووه له‌سه‌ر وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئایینی به منداڵان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه ده‌وترێته‌وه كه به‌شێكی بریتیه له بیری لاده‌ری ئایدۆلۆجیای قاعیده.