قه‌زای سنوریی قائیم له عێراق له خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار به‌ته‌واوی پاككراوه‌ته‌وه له مین و پاشماوه‌ی بۆمبی چێندراوی شه‌ڕ كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه جێهێلدرابوون، به‌گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی قه‌زاكه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی قائیم له مانگی ئه‌یلولدا به دیارونای وت: "ئه‌مڕۆ قه‌زاكه له‌و مین و بۆمبانه پاككراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه چێندرابوون له‌ماوه‌ی داگیركردنی ناوچه‌كه‌ماندا."
وتی: "ناوه‌ڕاستی قه‌زاكه‌مان و گوند ولادێكانی ده‌وروبه‌ریمان پاككردۆته‌وه، ئه‌مه جگه له بیابان و ئه‌و ناوچانه‌ی نزیكن له هێڵی سنووریی سوریاوه."
وتیشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له تهقهمهنیهكان راسته‌وخۆ دوای ئازادكردنی قه‌زاكه له‌ده‌ست داعش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێكرد،"سوپاس بۆ هه‌وڵی بێوچانی تیمه ئه‌ندازیارییه سه‌ربازییه‌كان."
![یه‌كه ئه‌ندازیارییه سه‌ربازیه‌كان سه‌رقاڵی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئامێری ته‌قینه‌وه‌ن كه له لایه‌ن داعشه‌وه له پارێزگای ئه‌نبار جێهێڵدراون له 7 ئاب 2018. [وێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]](/cnmi_di/images/2019/10/08/20050-Iraq-Anbar-soldier-600_384.jpg)
یه‌كه ئه‌ندازیارییه سه‌ربازیه‌كان سه‌رقاڵی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئامێری ته‌قینه‌وه‌ن كه له لایه‌ن داعشه‌وه له پارێزگای ئه‌نبار جێهێڵدراون له 7 ئاب 2018. [وێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]
دله‌یمی وتی: "هه‌روه‌ها شاره‌زایانی دۆزینه‌وه و لابردنی بۆمب كه له رێكخراوه نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه هاتبوون به‌شدارییانكرد له هه‌وڵه‌كاندا."
وتیشی ڕووپێوانی فراوان ئه‌نجامدران بۆ خانووه‌كان و بیناكانی حكومه‌ت و ئه‌و زه‌ویانه‌ی گومانی ئاڵوده‌بوونیان به مین لێده‌كرێت.
وتی دوابه‌دوای ئه‌مه، لابردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی تهقهمهنیهكان ئه‌نجامدران. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانمان له هه‌زاران پاشماوه‌ی شه‌ڕ و بۆمبی نه‌ته‌قێندراوه یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره ناوخۆییه‌كان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه‌دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تا ئێستا زیاتر له‌سه‌دا 75 له‌و 190,000 دانیشتووانه‌ی ناچاربوون له ساڵی 2014 قه‌زاكه جێبهێڵن گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
'قوربانیی گه‌وره'
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، نه‌عیم كهعود، به‌دیارونای وت تیمه ئه‌ندازیارییه ئه‌منیه‌كان "هه‌وڵێكی ئێجگار زۆریان داوه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی شار و گونده‌كانی ئه‌نبار له تهقهمهنیهكان و بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش قوربانییه‌كی زۆریان داوه".
وتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش بۆ قائیم ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ و هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه به‌ئاڕاسته‌ی لابردنی سه‌رجه‌م مین و تهقهمهنیهكان له ئه‌نبار.
وتیشی: "له ماوه‌ی كۆنترۆڵكردنی پارێزگاكه‌ماندا، گروپی تیرۆریستی داعش به‌شی زۆری چالاكیه‌كانی ته‌رخانكردبوو بۆ چاندنی ته‌قه‌مه‌نی له خانووه‌كان و بیناكاندا."
هه‌روه‌ها وتی هه‌وڵێكی ئێجگار زۆریان داوه بۆ پیسكردنی ناوچه‌ی فراوان به ته‌قه‌مه‌نی، ئه‌مه جگه له شاردنه‌وه‌ی ئامێری ته‌قینه‌وه و چه‌ك له شار و ناوچه بیابانیهكاندا.
وتیشی هێزه ئه‌منیه‌كان توانیوویانه زۆربه‌ی ئه‌و پاشماوانه و مه‌ترسیه‌كه‌ی نه‌هێڵن به‌ڵام مه‌ترسیه‌كه "هێشتا به‌ته‌واوی كۆتایی نه‌هاتووه" له بیابانی ئه‌نبار و هه‌ندێك گوندی دووره‌ده‌ستدا.
كهعود داوای له رێكخراوه نێوده‌ڵه‌تیه‌كان كرد هه‌وڵه‌كانیان له‌م رووه‌وه زیادبكه‌ن له‌ڕێی پێشكه‌شكردنی هاوكاریی ته‌كنیكی و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی و یارمه‌تی له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاریدا له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی مین.
رێنمایی دراوه به هاوڵاتیان كه له حاڵه‌تی بینینی هه‌ر ته‌نێكی نامۆدا پهیوهندیبكهن به ژماره ته‌له‌فۆنی خۆڕایی (118)ی به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین یان ژماره (115)ی به‌ڕێوبه‌رێتی به‌رگری شارستانی.
ئاسایشێكی پته‌و
به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی ئه‌نباری وه‌زاره‌تی كۆچ و ئاواره‌كان، مسته‌فا حه‌مید، وتی: "مین یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین ئاڵنگاریه‌كان له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانماندا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه ئاواره‌كان بۆ ماڵه‌كانیان."
وتیشی هێزه ئه‌منیه‌كان به پێداگرییه‌كی تۆكمه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ئاڵنگاریه بوونه‌ته‌وه و له هه‌ماهه‌نگیدان له‌گه‌ڵ نوسینگه و وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیكه‌دا بۆ ئاسانكاریكردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیان هه‌ر به زووترین كات كه له تهقهمهنیاكان پاككرانه‌وه.
به دیارونای وت له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، وه‌زاره‌ت سه‌ركه‌وتوو بووه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 225,000 ئاواره بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له ئه‌نبار و داخستنی ژماریه‌كی زۆر له كه‌مپه‌كان، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه.
وتی: "به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی ئێستا، كه‌متر له 100,000 ئاواره ماونه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له كه‌مپه‌كاندا نین له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆریان له پارێزگاكانی دیكه نیشته‌جێبوون یان وڵاتیان جێهێشتووه."
وتیشی هاوكات وه‌زاره‌ت و ده‌سه‌ڵاته خۆجێییه‌كان هه‌وڵی بێ‌وچان ده‌ده‌ن بۆ نۆژهنكرنهوهی ژێرخانه وێرانكراوه‌كان و زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌موو كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌سه‌ندن.