هه‌واڵه‌كانی عێراق
تاوان و دادپەروەری

گروپێکی سوریی مافی مرۆڤ روسیا تۆمەتباردەکات بە کوشتنی مەدەنییەکان

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دوو کۆرپە لە شوێنیك دردەهێنرێنه‌وه‌ کە بەر هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا کەوتووە لە شاری مەعه‌رەت نوعمان لە پارێزگای ئیدلیب 2 تەمموز. [خاوەنی وێنە: تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ]

دوو کۆرپە لە شوێنیك دردەهێنرێنه‌وه‌ کە بەر هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا کەوتووە لە شاری مەعه‌رەت نوعمان لە پارێزگای ئیدلیب 2 تەمموز. [خاوەنی وێنە: تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ]

لە راپۆرتێکدا کە 30 ئەیلول بڵاوکرایەوە، لە چوارەم ساڵیادی دەسوەردانی سەربازیی روسیادا لە جەنگی سوریا، تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رەخنەی تووند لە روسیا دەگرێت و تۆمەتباریدەکات بە ئەنجامدانی "سەدان تاوانی جەنگ" لە سوریا.

راپۆرتە 40 لاپەڕەییه‌کە دەڵێت بەهۆی دەرئەنجامی چالاکییەکانییەوە، روسیا ناکرێت متمانەی پێبکرێت لە هیچ پرۆسەیەکی سیاسی و بنیاتنانەوەدا و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات كه‌ دەسوەردانی سەربازیی روسیا کوشتنی زیاتر لە 6,500 مه‌ده‌نیی لێکەوتۆتەوە.

راپۆرتەکە دەڵێت روسیا پۆزشی نەهێناوەتەوە بۆ ئەو کوشتارانە و قەرەبووی خێزانی هیچ یەك لە قوربانییەکانی نەکردۆتەوە و دەستنیشانیشی دەکات کە روسیا بەردەوامە لە رەتکردنەوەی تۆمەتەکانی لەسەربۆردومانکردنی نەخۆشخانەکانو دەزگاکانی بەرگری شارستانی و گەڕەکەکان.

پارێزەری سوری، بەشیر بەسام، ئەم هەفتەیە بە دیارونای وت راپۆرتەکە بانگەشەکانی روسیا رەتدەکاتەوە به‌وه‌ی گوایا دەسوەردانی لە جەنگەکەدا کردووە له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گەلی سوریا.

ئەم ئۆتۆمبیلی فریاگوزارییە لە هێرشێکی ئاسمانیی روسیادا زیانی پێگه‌یشت کە بنکەیەکی بەرگری شارستانی سوریای پێکا لە گوندی سفوهون لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوری]

ئەم ئۆتۆمبیلی فریاگوزارییە لە هێرشێکی ئاسمانیی روسیادا زیانی پێگه‌یشت کە بنکەیەکی بەرگری شارستانی سوریای پێکا لە گوندی سفوهون لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوری]

ئەندامێکی كڵاو سپییەکان راوەستاوە لەناو دارووپه‌ردووی کەمپێكی ئاوارەکاندا لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئیدلیب کە بەر هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا کەوتووه‌. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوری]

ئەندامێکی كڵاو سپییەکان راوەستاوە لەناو دارووپه‌ردووی کەمپێكی ئاوارەکاندا لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئیدلیب کە بەر هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا کەوتووه‌. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوری]

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ ژمارەیەکی زۆر مەدەنی، بە ژن و منداڵەوە، بە موشەك و چەكی روسی کوژران کاتێك روسیا دەسوەردانی سەربازیی کرد بۆ پشتیوانیكردنی رژێمی دڕندەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد.

ئەو ماوەیەی راپۆرتەکە رووماڵیکردووە لە رووداوەکانی 30 ئەیلولی 2015 ەوە دەسپێدەکات ئەوکاتەی روسیا دەسوەردانی سەربازیی ئەنجامدا لە سوریادا بۆ پشتیوانیكردنی لە رژێم، تا 30 ئەیلولی 2019.

زیاتر لە 6,500 قوربانی مەدەنی

راپۆرتەکە دەڵێت بەگوێره‌ی ئەو بەڵگانەی چالاکوانان لەناو سوریادا کۆیانکردۆتەوە، هێزەکانی روسیا 6,686 مەدەنییان کوشتووە لە چوار ساڵی رابردوودا، لەنێویاندا 1,928 منداڵ و 908 ژن.

بەگوێره‌ی راپۆرتەکە، چالاکوانانی بواری میدیا و کارمەندانی پزیشكی لەناو کوژراوەکانی هێرشەکانی روسیادا هەبوون، به‌جۆرێك 107 کارمەندی پزیشكی و 21 چالاکوانی میدیا لەناو کوژراوەکاندان.

باسم ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ بەگوێره‌ی راپۆرتەکە ژمارەی هەرە زۆری قوربانییەکان لە پارێزگای حەلەب بوون، دواتر لەئیدلیب، ئینجا دێرەزوور.

وتی راپۆرتەکە دەشڵێت هێزەکانی روسیا "لانیکەم" 1,083 دەزگای گرنگیان بۆردومان کردووە کە دەبوایە پارێزراوبن بەگوێره‌ی رێكه‌وتنه‌ جیهانییەکانی کاتی جەنگ، له‌نێویاندا 201 قوتابخانە و 190 دەزگای پزیشكی.

راپۆرتەکە 236 حاڵەتی بە بەڵگە کردووە کە تیایاندا هێزەکانی روسیا بۆمبی هێشووییان بەکارهێناوە کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا قەدەغەکراوە لەگەڵ 125 حاڵەتی بەکارهێنانی چەکی گڕدار.

راپۆرتەکە ئاماژە دەکات بەوەی کەو ئەو بەڵگانە دژ بەو راگەیەندراوە چەواشەکار و و راپۆرتە میدیایانەن کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی روسیاوە بڵاوکراونەتەوە، کە دەڵێن روسیا لە شەڕدایە تەنیا بۆ کوشتنی تیرۆریستان و هاوکاریکردنی گەلی سوریا.

دەستنیشانی ئەوەش دەکات كه‌ وەزارەتی بەرگری روسیا "به‌رده‌وام لێدوانی گشتی و ئاشكرای داوە لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی و دەرئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ هەزاران چەکداری تیرۆریستیان كوشتووه‌".

راپۆرتەکەی تۆڕه‌ سورییەکە دەڵێت لە راگەیاندراوەکاندا شوێنەکان دەستنیشان نەکراون و ناوی ئەو رێکخراوە تیررۆیستیانەش نەهێنراون کە کراونەتە ئامانج.

گەلی سوریا باج دەدات

بەسام وتی ئەم راپۆرتە هەموو لێدوانەکانی روسیا بەدرۆدەخاتەوە کە گوایا دەسوەردانی کرد لە سوریا لەبەرخاتری گەلی سوری و روونیکردۆتەوە کە ئامانجی سەرەکی پشتیوانیكردنی رژێم بووە لەگەڵپاراستنی بەرژەوەندییە ئابوری و سیاسییەکانی خۆی لە سوریا .

وتی ئەمەی کردووە لەسەر حسابی گەلی سوریا، "بێگوێدانە دەرئەنجامەکان یان له‌ده‌ستدانی ژیانی مرۆڤەکان".

به‌گوێره‌ی راپۆرتەکە، روسیا بەرپرسە لە ئاوارەیی بەلێشاوی مەدەنییەکان، كه‌ 600,000 مەدەنی ئاوارەبوون لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا و 3.3 ملیۆن مەدەنی بەگشتی ئاوارەبوون لە دەرئەنجامی كرده‌كانیدا.

بەسام وتی چالاکوانانی مافی مرۆڤ بڕیارە کێشەکە بەرزبکەنەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان وەك هەوڵێک بۆ ئاشکراکردنی ناڕاستییه‌كانی روسەکان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ روسیا چەك و ئامێری سەربازی دەداتە رژێم و ئەمەش وایکردووە بەردەوام بێت لە شەڕکردن.

وتی پشتیوانیی سیاسیی رژێمیش دەکات لە دەرەوە و 13 جار دەسەڵاتی ڤیتۆی بەکارهێناوە بۆ رێگرتن لە بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتوەەکان بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی رژێمی سوریا.

لەکاتی راگەیاندنی راپۆرتەکەدا، سەرۆکی تۆڕی مافی مرۆڤ، فازڵ عەبدول غەنی وتی: "ناتوانین متمانە بە چارەسەرێکی سیاسی بکەین کە لەلایەن روسیاوە پشتیوانی بکرێت، چونکە لە رۆژانی یەکەمەوە پشتیوانیی رژێمی سوریای کردووە لە ئۆپەراسیۆنە دڕندانەکاندا و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و له‌ڕێی ڤیتۆکردنی 13 بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکانه‌وه‌ رێی بۆ ئەمانه‌ خۆشکرد."

وتیشی: "روسیا دەستی هەیە لە تاوانەکانی جەنگ و دەبێت داوای لێبوودن بكات له‌و تاوانانە پاشان ئەوە چاکبكاتەوە کە وێرانی کردوون و قەرەبووی قوربانییەکان بکاتەوە لەگەڵ وەستانی پشتیوانیکردنی دیکتاتۆریه‌تی بنه‌ماڵه‌یی یه‌ك خێزان لە سوریا."

"دوای ئەوە دەکرێت گفتوگۆ بكرێت له‌سه‌ر گواستنەوەی سیاسی بەرەو دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و بنیاتنانەوە و سه‌قامگیری لە سوریا و کۆمەڵگەکەیدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

كێ وای له‌ سوریا كرد؟

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌