هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هەسەدە بەردەوامە لە بەدووکەوتنی شانە نوستووەکانی داعش

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەو چەك و تەقەمەنیانە نمایشدەکەن کە دەستیان بەسەردا گرتووە لە شانە نوستووەکانی داعش لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرهەڵاتی دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەو چەك و تەقەمەنیانە نمایشدەکەن کە دەستیان بەسەردا گرتووە لە شانە نوستووەکانی داعش لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرهەڵاتی دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هاوپەیمانانی بەردەوامن لە ئەنجامدانی چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دژی شانە نوستووەکان و پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە چەند بەشێكی سوریا کە لەژێر دەستیاندایە، ئەفسەرێکی هەسەدە وتی.

ئەفسەری هەسەدە، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت پارێزگای دێرەزوور و ناوچەی رەققە -- كه‌ پێشتر بنکەی داعش بوو -- جێی ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنانەن.

وتی ئەو هەڵکوتانەسەرانەی لە چەند رۆژی رابردوودا ئەنجامدراون بوونەتە هۆی کوشتن یان دەستگیرکردنی ژمارەیەك له‌ ئەندامی داعش، پێشئەوەی بتوانن چەند هێرشێکی تیرۆریستی دژی مەدەنیەکان و هەسەدە یان هێزە کوردییەکان ئەنجامبدەن.

خۆجە وتی دوایین ئۆپەراسیۆن لەلایەن یەکەکانی دژە تیرۆریزمی هەسەدەوە ئەنجامدرا بە هاریکاری لەگەڵ ئاسایش (هێزە ئەمنیە کوردییەکان) و هێزە هاوپەیمانەکانی دیکە، بە پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

ئەمیرێكی داعش، عەبدولڕەحمان عەلی ساڵح، کە ناسراوە بە ئەبو محەمەد حومسی، نزیك بە شاری تەبقەی سوریا دەستگیرکرا. [وێنەکان لە ڤیدیۆیەکی ئاژانسی هەواڵی هاوارەوە وەرگیراون کە ددانپێدانانی حومسیی تێدایە]

ئەمیرێكی داعش، عەبدولڕەحمان عەلی ساڵح، کە ناسراوە بە ئەبو محەمەد حومسی، نزیك بە شاری تەبقەی سوریا دەستگیرکرا. [وێنەکان لە ڤیدیۆیەکی ئاژانسی هەواڵی هاوارەوە وەرگیراون کە ددانپێدانانی حومسیی تێدایە]

خۆجە وتی ئەمە بووە هۆی دەستگیرکردنی ئەمیرێکی داعش، خەلیل حەمەد حەمادە، لە شارۆچکەی مەرکەدە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی چەند بەڵگەنامەیەك کە تێوەگلانی پشتڕاستدەکەنەوە لەو تەقینەوانەی لە ناوچەی شەدادی روویاندا.

ئەمیرێكی داعش، عەبدولڕەحمان عەلی ساڵح، ناسراو بە ئەبو محەمەد حومسیش نزیك بە شاری تەبقە لە پارێزگای رەققە دەستگیرکرا.

وتی جیا لەوەش، شانەیەکی داعشی سێ ئەندامی لە ناوچەی ئەبو خەشەب لە ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگای دێرەزوور دەستگیرکران و ئاماژەیکرد بەوەی شانەکە مەروان فاتیحیان لە کانونی یەکەمی 2018 تیرۆرکردبوو، کە هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی دێرەزوور بوو.

وتی جیا لەوەش، چوار ئەندامی داعش لە هەڵکوتانەسەرێکی سەرکەوتوودا دەستگیرکران لە گوندی رەققە سەمرە لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرهەڵاتی پارێزگای رەققە.

وتیشی مانگی رابردوو ئەندامێکی دیکەی داعش، کەمال جومعە جوجە، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری رەققە نزیك بە مزگەوتی عوسمان بن عەففان دەستگیرکرا.

لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە ئاگادارکراونەتەوە

خۆجە وتی چەندین هێرش پوچەڵکراونەتەوە لە ئەنجامی دەستگیرکردنی چوار ئەندامی داعشدا لە شارۆچکەی کەشکەشیە لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرهەڵاتی دێرەزوور.

وتی: "ئەم ئۆپەراسیۆنە جێی سەرنج بوو لەبەرئەوەی هەسەدە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە ئاگادارکرابووه‌وە لە بوونی شانەیەك."

وتیشی دوای گەیشتنی ئەو زانیارییە، تیمێکی ئەمنی لێکۆڵینەوەی پێویستی ئەنجامدا و هەڵکوتانە سەرێك ئەنجامدرا بۆ دەستگیرکردنی هەموو ئەندامانی شانەکە.

هه‌روه‌ها وتی ئەو هێزانەی هەڵکوتانەسەرەکەیان ئەنجامدا دەستیانگرت بەسەر چەندین چەك و رومانەدا کە لای ئەندامانی شانەکە بوون و وتیشی شانەکە وادیاربوو مەبەستی لە بەئامانجگرتنی مەدەنیەکانی ناوچەکە بوو.

خۆجە وتی ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی دیکە لە شارۆچکەی موستەریحە ئەنجامدرا نزیك شاری مەنبیج کە بووە هۆی دەستگیرکردنی ئەندامێکی داعش بەناوی محەمەد عەلی مەحمود جاسم.

خۆجە وتی وادیارە جاسم هەڵاتبوو بۆ ئیدلیب و دواتر گەڕابووه‌وە بۆ مەنبیج بۆ ئەنجامدانی چەند هێرشێك لە شارەکەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500