به‌رپرسانی عێراق ده‌ستیانكردووه به ئه‌نجامدانی راپرسییه‌ك له‌گه‌ڵ قوربانیانی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌و پارێزگایانه‌ی له‌ده‌ست "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ئازادكراون، به‌رپرسێكی حكومه‌ت هه‌ینی (20 ئه‌یلول) به دیارونای وت.
به‌ڕێوبه‌ر خالید ره‌شید به دیارونای وت به‌ڕێوبه‌رێتی كاروباری مین له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه پڕۆژه‌یه‌كی نوێی ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌نجامدانی راپرسییه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌موو رزگاربووانی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی پاشماوه‌ی شه‌ڕی داعش.
ناوبراو وتی به‌شێك له پڕۆژه‌كه بریتییه له سه‌رژمێریی قوربانییه‌كان و جیاكردنه‌وه‌یان به‌گوێره‌ی جۆر و ئاستی ئه‌و زیانه‌ی به‌ریانكه‌وتووه،.
وتیشی یه‌كه‌مین قۆناغ له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستیپێكرد، ئه‌و شوێنه‌ی تیمه‌كانی به‌ڕێوبه‌رێتییه‌كه كارده‌كه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتا و تۆماركردنی ئه‌و داتایه له داتابه‌یسێكی گشتیدا.
ره‌شید وتی: "كاتێك ئه‌ركه‌كه‌مان ته‌واوبوو، ده‌چین بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا و له‌وێوه بۆ ته‌واوی ئه‌و پارێزگایانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌هۆی تیرۆریزمه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه."
وتی ئه‌و هه‌وڵانه یارمه‌تی به‌ڕێوبه‌رێتییه‌كه ده‌ده‌ن خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هێزتربكات كه ده‌به‌خشرێن به قوربانییه‌كان و چاودێرییه‌كی ته‌واویان پێشكه‌شبكه‌ن.
ناوبراوی وتی: "له‌ڕێی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه، ئێمه ده‌توانین ئه‌وه دیاریبكه‌ین چه‌ند كه‌س پێویستی به چاودێرییه و چ جۆره چاودێرییه‌كی پزیشكی‌یان پێویسته،" له‌نێویاندا قاچی ده‌ستكرد و چاره‌سه‌ری ده‌روونی و هاوكاریكردن بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی.
ره‌شید وتی: "هه‌روه‌ها به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵاتیی زیاتر بۆ قوربانیانی مین بۆئه‌وه‌ی هانیانبده‌ین بگه‌ڕێنه‌وه نێو كۆمه‌ڵگه‌كانیان و له‌گه‌ڵ بارودۆخی ته‌ندروستییاندا هه‌ڵبكه‌ن."
وتیشی به‌ڕێوبه‌رێتی كاروباری مین به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت رێكده‌خات بۆ باشتركردنی دۆخی ژیانی قوربانییه‌كان.
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری
ره‌شید وتی به‌ڕێوبه‌رێتییه‌كه چه‌ندین چالاكیی ئه‌نجامداوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان.
وتی: "له دوو ساڵی رابردوودا، نزیكه‌ی 24,000 سه‌ردان و چالاكی مه‌یدانیی په‌روه‌رده‌ییمان ئه‌نجامداوه كه دوو ملیۆن دانیشتووی ناوچه ئازادكراوه‌كان سوودیان لێبینیوون."
وتیشی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هۆشیاری پێكدێن له قسه‌كردنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوچه‌كه و سه‌ردانیكردن و كۆبوونه‌وه له خوێندنگه و شوێنه گشتییه‌كان. هه‌روه‌ها وتی فلایه‌ر و كه‌ره‌سته‌ی په‌روه‌رده‌یی له‌و چالاكیانه‌دا دابه‌شكراون.
ناوبراو وتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، هۆشداری ده‌رباره‌ی مه‌ترسیی نزیكبوونه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌نی بیانی‌دا له‌ڕێی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
دانیشتوان رێنماییكراون په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره‌ی بێبه‌رامبه‌ری (182)ی به‌ڕێوبه‌رێتی كاروباری مینه‌وه، له‌كاتی بینینی هه‌ر ته‌نێكی بیانی‌دا، یان په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره‌ی بێبه‌رامبه‌ری (115)ی به‌ڕێوبه‌رێتی به‌رگریی شارستانییه‌وه.