چالاکوانێكی سوریی مافی مرۆڤ بە دیارونای وت سوپای پاسدارانی ئێران شەڕی سوریا دەقۆزێتەوە له خزمه‌تی ئەجه‌ندای هەرێمیی خۆیدا و دروستکردنی رێڕەوی قاچاخچێتی لە پارێزگای دێرەزوور بۆ گواستنه‌وه‌ی چەك و چەکداران.
پارێزەری سوری، بەشیر بەسام بە دیارونای وت سوپای پاسداران هێزی زۆری ناردۆتە ناوچە دێهاتییەکانی ئەلبو کەمال و مەیادین "بە ئامانجی دەستگرتنی بەردەوام بەسەر رێگاکانی گەیاندنی سەرچاوە سەربازی و لۆجیستیەکاندا و دۆزینەوەی رێگەی نایاسایی بۆ بەستنەوەی میلیشیاکانی هەواداری لە هەردوو وڵات.
وتی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ئەو ناوچانەی نزیك سنووری عیراقدا تووندوتۆڵکردووە، لەڕێی پاداشتی داراییه‌وه بۆ راكێشانی مەدەنییان لەکاتێکدا کاردەکات بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی و بانگەشەکردن بۆ ویلایەتی فەقێ.
بەسام لە مانگی تەمموزدا بە دیارونای وت دانیشتووانی ئەلبوکەمال بەزۆر ئاوارەکراون لەلایەن سوپای پاسداران و هەوادارەکانییەوە ، کە بەردەوامن لە "بەکارهێنانی هەموو فشارێك بۆ چۆڵکردنی ناوچەکە لە دانیشتووانەکەی و شوێنگرتەنەوەیان لەلایەن خێزانەکانی سوپای پاسدارانه‌وه".
![بلدۆزەرێکی سوپای پاسداران تەپۆڵکەی خۆڵ دروستدەکات و دیواره‌كانی هەڵگری خۆڵ لە پشتییەوە دەبینرێن لەگەڵ پۆستەرەکانی رێبەرانی پێشتر و ئێستای ئێران، خومەینی و خامنەیی، کە لەسەر دەروازەی خاڵێکی سوپای پاسداران هەڵواسراون لە دێرەزوور. [وێنەكه لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە]](/cnmi_di/images/2019/09/19/19600-syria-irgc-influence-600_384.jpg)
بلدۆزەرێکی سوپای پاسداران تەپۆڵکەی خۆڵ دروستدەکات و دیواره‌كانی هەڵگری خۆڵ لە پشتییەوە دەبینرێن لەگەڵ پۆستەرەکانی رێبەرانی پێشتر و ئێستای ئێران، خومەینی و خامنەیی، کە لەسەر دەروازەی خاڵێکی سوپای پاسداران هەڵواسراون لە دێرەزوور. [وێنەكه لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە]
وتی لەو شوێنانەی شەڕ تێیاندا وەستاوە، سوپای پاسداران بوونی خۆی زیادکردووە لەبری رادەستکردنی دەسەڵات لەو ناوچانە بۆ رژێمی سوریا کە ئێستا بوونی نەماوە لە هەرێمی ئەلبوکەمال.
هێشتنەوەی بارگرژی لە رۆژهەڵاتی سوریا
بەسام وتی سوپای پاسداران و میلیشیا هەوادارەکانی دەیانەوێت بارگرژییەکان بهێڵنەوە لە رۆژهەڵاتی سوریا لەبەرامبەر ئەو دەنگانەدا كه لەدژی بوونیان لەو شوێنە بەرزدەبنەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه پێشبینیدەکرێت ناڕەزاییەکان تووندتر ببن لەدژی سوپای پاسداران له‌سه‌ر "سەرکوتکردن و دەرکردنی ئەوانەی پشتیوانیی لێناکەن".
وتی کەشێكی پڕ له بارگرژی "کەرەستەیەكه بۆ سوپای پاسداران، کە پێویستێتی بەو شێوەیە بیهێڵێتەوە تا له بەرفراوانبوونی خۆی بەردەوامبێت و کۆنترۆڵی بمێنێت بەسەر دەروازە سنوورییە نایاساییەکانیدا كه لە ناوچەی ئەلبو کەمال دروستیکردوون".
وتیشی: "بەبێ ئەو رێگایانه، میلیشیا هەوادارەکانی دەستیان ناگات بە هێڵەکانی گەیاندنی سەرچاوە."
هه‌روه‌ها وتی ئەمەش زۆر گرنگە لە روانگەی ئەو گۆرانکارییە خێرایەی رەوشەکە بەخۆیەوە دەیبینت لەو ناوچانه‌ی دەچنەوە سەر دێرەزوور، وەك دەرعا و ناوچە دێهاتییەکانی، کە تێیاندا بارگرژی لە بەرزبوونەوەدایە لەنێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکاندا.
جگە لەو دەروازە سنوورییە فەرمیەی ئەلبوکەمال دەیبەستێتەوە بە شارۆچکەی سنووریی قائیمه‌وه له عێراق، سوپای پاسداران خاڵێكی سەربازی و دەروازەیەکی سنووریی دیکەی لەهەمان ناوچە دروستکردووە بۆ مەبەستهكانی خۆی.
بەسام وتی ئەو دەروازە سنوورییە بەتەواوی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کۆنترۆڵکراوە، بەبێ هیچ چاودێرییەکی رژێمی سوریا، بەگوێره‌ی شایەتحاڵەکان كه دەڵێن ئەوەش "رێیداوه به هاتوچۆی ئازادانه‌ی لۆری و پاسه مەدەنی و سەربازییه‌كان بۆ گواستنەوەی چەکداران".
وتیشی ئەلبوکەمال تاکە ناوچەیە کە تێیدا سوپای پاسداران خواسته‌كانی بەرفراوانبوونی خۆی جێبەجێدەکات بۆ "گرێدانی ناوچە بازرگانییەکانی ئێران بە دەریای سپی ناوەڕاستەوە" لەڕێی عێراق و سوریاوه.
سڵاوتان لێبێت. ئاشكرایه كه هه‌ر مرۆڤێكی خودادۆست و له‌خواترس به‌گوێره‌ی فه‌رمانه ئاسمانییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و ملكه‌چی سهروهرهكهیهتی. بۆیه وڵاتانی ئێران، سوریا، عێراق، یه‌مه‌ن، لوبنان، فه‌له‌ستین و هتد، زۆر باش ده‌زانن كه له‌ڕێی یه‌كگرتوویی و هاوكارییه‌وه ده‌توانن به‌رپه‌چی دوژمنێكی ئاوا تاوانكار بده‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌مریكا و ئیسرائیل و به‌كرێگیراوانیان، بۆ وه‌رده‌رنانی ئه‌م سه‌ركوتكه‌ره شه‌ڕانگێزه ماتریالیستییانه له نیشتمانه‌كانیان و ناوچه‌كه. بۆیه ئه‌مریكا و ئیسرائیل و سعودیه و ئیمارات ئه‌و تاوانكاره ترسنۆك و منداڵكوژ و كافرانه‌ن كه ئه‌و ده‌سه‌ڵات و نیعمه‌ته‌ی خودا پێیبه‌خشیون، به‌كاردێنن بۆ ئه‌نجامدانی سه‌ركوتكردن و خیانه‌ت و تاوان دژی خه‌ڵی چه‌وساوه‌ی ناوچه‌كه؛ ئه‌وه ئێرانی به‌هێز و به‌ڕێز نییه، [ئه‌و وڵاته‌ی] به‌ره‌نگاری له خۆی و هاوڵاتیانی ده‌كات و ئاگاداری ده‌وڵه‌تان و نه‌ته‌وه‌كان ده‌كاته‌وه و هۆشدارییان پێده‌دات ده‌رباره‌ی فڕوفێڵه‌كانی كۆڵۆنیالیزم. سوپاس.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت