هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

سەرکردەیەکی تەحریر شام گەندەڵیی هاوپەیمانێتیەکە دەردەخات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

لەم وێنەیەدا کە لەو ڤیدیۆیە وەرگیراوە و لەسەر ئینتەرنێت بڵاویکردۆتەوە، سەرکردەیه‌كی تەحریر شام، عەبدولموعین محەمەد کەحال، دەبینرێت کە وتارێك دەدات و تێیدا گەندەڵیی نێو هاوپەیمانێتیەکە دەردەخات.

لەم وێنەیەدا کە لەو ڤیدیۆیە وەرگیراوە و لەسەر ئینتەرنێت بڵاویکردۆتەوە، سەرکردەیه‌كی تەحریر شام، عەبدولموعین محەمەد کەحال، دەبینرێت کە وتارێك دەدات و تێیدا گەندەڵیی نێو هاوپەیمانێتیەکە دەردەخات.

کلیپێکی ڤیدیۆیی کە کارگێڕێکی تەحریر شام بەرهەمیهێناوە باس لە وردەکاریی گەندەڵی ده‌كات له‌نێو ئەو هاوپەیمانێتیە تووندڕەوەدا، بۆتە هۆی وروژاندنی توڕەیی سەرکرده‌كانی هاوڕێی لێی.

لە کلیپێکدا لەژێر ناونیشانی "تا کەشتیەکە نقوم نه‌بێت" کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، سەرکردەی تەحریر شام عەبدولموعین محەمەد کەحال (ناسراو بە ئەبو عەبد ئەشدا) گەندەڵیی بەربڵاو لەنێو هاوپەیمانێتیەکەدا دەکاتە ئامانج.

چالاکوانێكی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت كه‌ ئه‌شدا لە پەیامێکدا بۆ سەرکردایەتی تەحریر شام باس لە رووداوەکانی گەندەڵی و دزی دەکات لەنێو هاوپەیمانێتیەکەدا و سەرکۆنەی سەپاندنی باجە نایاساییەکان دەکات بەسەر خەڵکی سوریادا.

ئیدلیبی وتی ئەو ڤیدیۆ کلیپە بووە هۆی وروژانێکی زۆر لەنێو خەڵکە مەدەنیەکەدا و ئه‌و سکاڵایانه‌ی ماوەیەکی درێژه‌ دژی هاوپەیمانێتیەکە هه‌نپشتڕاستكرده‌وه‌.

ئەم ئۆتۆمبیلە سەربازییەی لێرەدا دەبینرێت هی لایەنێکە کە لەلایەن عەبدولموعین محەمەد کەحالەوە بەڕێوەدەبرێت، کە دوای کەوتنی حەلەب پەیوەندیی کرد بە تەحریر شامەوە. [وێنەکە لە ئه‌كاونتی تویتەری موجاهیدو ئەشدا وەرگیراوە]

ئەندامێکی تەحریر شام دەبینرێت لە دەروازەی سنووریی باب هەوا وەستاوە. سەرکردەیەکی تەحریر شام هاوپەیمانێتیەکە تۆمەتباردەکات بە سەپاندنی باجی نایاسایی بەسەر مەدەنیەکاندا. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی باب هەوا وەرگیراوە]

وتیشی وەك پێشەنگی رای گشتیی لێهات و ئاماژەیە بە رەتکردنەوەی زیاتری تەحریر شام و سیاسەتەکانی.

هۆشدارییەك بۆ سەرکردایەتی هاوپەیمانێتیەکە

ئیدلیبی وتی لە کلیپەکەدا، کەحال -- بەرپرسێکی کارگێڕی کە بەرپرسە لە جەیش عومەری سەر بە تەحریر شام -- هۆشداری دەداتە ئەمیرەکانی تەحریر شام دەربارەی گەندەڵیی بەربڵاو و واسیتە و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ پارە کێشانەوە لە هەژاران.

ئاماژەش دەکات بە سەپاندنی باجە نایاساییەکانی هاوپەیمانێتیەکە بەسەر هەژاراندا لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی کەرتەکانی پاڵاوتنی سوتەمەنی، وردەفرۆشی، بازرگانی خۆراك و دانەوێڵە.

ئیدلیبی وتی هەروەها ئاماژەدەکات بە سەپاندنی باجی نزیکەی 2,500 دۆلار بەسەر ئەو سوریانەدا کە دەیانەوێت سنوور ببڕن بۆ تورکیا لەڕێگەی دەروازەی باب هەواوە، بەتایبەتی نەخۆشان و ئەوانەی ناچارن بۆ چارەسەر کۆچ بکەن.

کەحال دەڵێت گوایا تەحریر شام کردەی سەربازیی پێویست ئەنجام نادات بۆ رێگرتن لە پێشڕەویی هێزەکانی رژێمی سوریا و روسیا.

باس لە بڵاوبوونەوەی واسیتە دەکات لەنێو هاوپەیمانێتیەکەدا و ئاماژە بەوە دەکات كه‌ پێگە باڵاکان بەتایبەتی دانراون بۆ هەندێک سەرکردە و خزمەکانیان کە موچەی زۆر بەرزیان هەیە.

کەحال لە کیلپەکەدا دەڵێت هاوکات، هەندێك ئەندامی ئاسایی تەحریر شام تەنانەت موچەشیان نادرێتێ و بە خێر و سەدەقە دەژین.

ئەوە دەردەخات كه‌ تەحریر شام دەیان ملیۆن دۆلاری لە گەنجینەدا هەیە کە تەنیا ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ سەرکردەكان کۆنترۆڵی دەکەن.

لە وەڵامی کلیپە تووندەکەی کەحالدا، سەرکردایەتی تەحریر شام بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەڵێت بڕیاریداوە کەحال دەربکات لە پێگەکەی و بیخاتە بەردەم دادگای "سەربازی".

ئیدلیبی وتی بەگوێرەی بەیاننامەکە، تۆمەتباردەکرێت بە "ساختەکاری و بوختان و بڵاوکردنەوەی زانیاری کە دەکرێت دووبەرەکی دروستبکات لەنێو ریزەکانی موجاهیدیندا و خزمەت بە دوژمن بکات".

ئاماژەیکرد بەوەی کەحال و لایەنی جەیش عومەر لە ناوچەی حەلەبەوە هاتوونەتە نێو ئیدلیب دوای ئەوەی تووشی شکست بوون لەسەر دەستی رژێمی سوریا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500