چالاکوانێکی ناوچەکە وتی نرخی شمهك بەرزبوونەوەی بێوێنەی بەخۆوە بینیووە لە هەموو بەشەکانی سوریا دوای دابەزینێکی مێژوویی بەهای لیرەی سوریبەرامبەر دراوە بیانییەکان، کە تەواو لە توانای خێزانەکانی داوە بۆ دابینکردنی پێداویستیە بنەڕەتیەکان.
پارێزەری سوری، بەشیر بەسام بە دیارونای وت بەهای لیرەی سوری لهبهرامبهر دراوە بیانییەکان دابەزیوە، بەجۆرێك بەهای کڕینی یەك دۆلار 680 لیرەی سورییە و بەهای فرۆشتنی یەك دۆلار 685 لیرەی سورییە.
وتی نرخەکان زیاتریش بوون لە هەندێك ناوچەی دەرەوەی دیمەشق، كه گهیشتوونهته رادەی 700 لیرە، کە ئاستێکە هەرگیز لەکاتی ئەم قەیرانەدا نەبینراوە و ئاماژەیکرد بەوەی پێشتر بەهای لیرە لە 500 لیرەدا بەرامبەر یەك دۆلار وەستابوو.
ئەو بەرزبوونەوەی نرخی لیرهیهشی گەڕاندەوە بۆ چەندین هۆکاری ئاڵۆز، کە لەپێشترینیان خراپبوونی دۆخی گشتیی ئابورییە لە سوریا لە ئەنجامی شەڕی هەشت ساڵەدا، کە هێشتا بەردەوامە.
بەسام وتی: "ئەمە لە ئەنجامی زیادبوونی خەرجییەکانی حکومەتدایە بۆ شەڕ لەجیاتی پشتیوانیكردنی لە کەرتە سەرەکییە بەرهەمهێنەرەکانی وڵات."
وتی یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان نەمانی گەشتیارییە، لەگەڵ پەنابردنی بازرگانان بۆ بازاڕی رەش بۆ کڕینی دۆلار بۆ پارەدان بەرامبەر هەناردەکانیان، لەبەرئەوەی بانکی ناوەندی رەتیدەکاتەوە دراوی بیانی بداتە بازرگانان.
ئاماژەیکرد بەوەش كه هاوکات، بەهای فەرمیی دراو بۆ گۆڕینەوە بەرامبەر 435 لیرە دانراوە، کە مانای وایە ئەو هاوڵاتیانەی کە موچەیان بە دۆلار پێدەگات 30 لەسەدای بەهای پارەکەیان لەکیسدەچێت بەهۆی جیاوازیی زۆرهوه لە نرخەکەیدا.
وتی ئەم دابهزینهی بەهای لیرە کاریگەریی راستەوخۆ و زیانبەخشی هەیە بۆ سەر خەڵکی سوریا، کە شایەتی بەرزبوونەوەی شمەکە سەرەتاییەکانن، بەتایبەتی خۆراك، بەجۆرێك كه لە کڕین نایەت.
بەسام ئاماژەیکرد بەوەی خەرجیی مامناوەندیی خێزانێکی سوری نزیکەی 250,000 لیرەی سورییە (485 دۆلار)، لەکاتێکدا موچەی مامناوەندی 45,000 لیرەی سورییە (60 دۆلار).
وتی ئەمە مانای وایە کارمەندانی حکومەت لەئێستادا رۆژانە نزیکەی 2 دۆلار بەدەستدەهێنن.
بەسام وتی هاوکات، حکومەت بەرزکردنەوەی موچەی کەرتی گشتی رەتدەکاتەوە و بێدەنگ ماوەتەوە بەرامبەر جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی نرخ.
ئهم زیادهڕۆییه (موبالهغه) چییه، براكهم بهسام؟! بهرزترین موچهی فهرمانبهران له سوریا ناگاته 300 دۆلار له مانگێكدا و بههێزترین توانای كڕینیش لای خێزانێكی سوری له 70,000 لیره، واته 100 دۆلار، تێناپهڕێت. سڵاوت لێبێت. تكایه بێ زیادهڕۆیی!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت