ئاژانسی فرانس پرێس رایگهیاند كه ئەمریکا و تورکیا یەکشەممە (8 ئەیلول) دەستیانکرد بە دهورییهی هاوبەش لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، کە وەك یەکەم هەنگاو دەبینرێت بۆ هێنانهكایهی "ناوچەیهكی ئەمین" لە هەرێمەکە.
شەش زریپۆشی تورکی سنوورەکەیان بڕی بۆئەوەی بچنە پاڵ هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بۆ یەکەم گەڕی پاسەوانییان بهگوێرهی رێکەوتنێكی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە مانگی رابردوو.
دوو هەلیکۆپتەر فڕین بەسەر ناوچەکەدا کاتیك ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی تورکیا هاتنە ناوەوە لە دهروازهیهكهوه لهو دیواره کۆنکرێتییهدا کە هەردوو وڵاتهكه لەیەکتر جیادەکاتەوە.
دواتر چوون بەرەو رۆژئاوا لەگەڵ هەمان ژمارە لە ئۆتۆمبیلی ئەمریکی، ئۆتۆمبیلێکی فریاکەوتن و پیکابێکیشیان لەگڵدابوو بۆ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکە بەرلەوەی بگەڕێنەوە ناو خاکی تورکیا.
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگهیاند كه فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش نێردرابوون.
رێکەوتنەکەی 7 ئاب ئامانجی درووستکردنی "ناوچەی ئەمینە"لەنێوان سنووری تورکیا و ناوچە سورییەکانی رۆژهەڵاتی رووباری فورات کە لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)وه کۆنترۆڵ دەکرێن.
هێزە کوردیەکانی سوریا لە کۆتایی ئابدا دەستیانکرد بە کشانەوە لە ناوچەکەی نزیك سنووری تورکیا.
ئەمریکا تهركیز دهكاته سەر 'شکستی بەردەوامی داعش'
وتەبێژی هاوپەیمانی دژ بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، عەقید مایلیس کاگینس وتی دهورییهكه هەلێك بوو تا هێزەکانی تورکیا ببینن "لە نزیکەوە پێشڕهوی له تێكشكاندنی سەنگەرهكانی یەپەگە و ئهو ناوچانەی ئهندامانی یهپهگه خۆبەخشانه لێی کشاونەتەوە".
یەپەگە بڕبڕەی پشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتە، كه هاوبهشێكی سەرەکیی واشنتۆنه لە شەڕی دژ بە داعشدا لە سوریا.
کاگینس وتی دهورییهكه نیشانیدا کە "هاوپەیمانان بەردەوامن لە پابەندبوون به چارهسهركردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا، لەهەمانکاتیشدا رێگە دەکەنەوە بۆ هاوپەیمانان و هێزەکانی سوریای دیموکرات کە دۆستمانن تا سەرنجیان لانەدەن لە بەدەستهێنانی بەردەوام شکستهێنان" بە داعش.
سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان وتی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی پێداوە کە ناوچەکە 32 كیلۆمەتر پان بێت.
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند كه سەرۆکی سوپای تورکیا عهقید یاسر گولەر شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە ئەفسەری باڵای ئەمریکا عهقید جۆزیف دەنفۆردی وتووه کە دەبێت ناوچە ئەمینەکە بەبێ دواکەوتن دروستبکرێت.
بنکەیەکی هاوبەشیش بۆ ئۆپەراسیۆنەکان دامەزرا دوای رێکەوتنەکە.
ئەنقەرە هیواخوازە ناوچە ئەمینەکە رێگاخۆشبکات بۆ گەڕانەوەی هەندێك لەو 3.6 ملیۆن ئاوارە سورییەی لە تورکیا دەژین.
ههموو ئهمه لهسهر حسابی خهڵكهكهمانه له سوریا.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
تۆ باشتر دهزانیت.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت