هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەروەرەدە و خوێندن

13 قوتابخانە کە داعش تێکیدابوون بنیاتنرانەوە لە نەینەوا

خالید تائی

قوتابیان لە قوتابخانەی مەکاسب لە رۆژئاوای موسڵ ئاهەنگی کردنەوەی قوتابخانە دەگێڕن له‌ ئەیلولی 2018 دوای چاکردنەوەی قوتابخانەکە دوابه‌دوای رزگارکردنی شارەکە لە داعش. [خاوەنی وێنە: بنکەی راگەیاندنی نەینەوا]

قوتابیان لە قوتابخانەی مەکاسب لە رۆژئاوای موسڵ ئاهەنگی کردنەوەی قوتابخانە دەگێڕن له‌ ئەیلولی 2018 دوای چاکردنەوەی قوتابخانەکە دوابه‌دوای رزگارکردنی شارەکە لە داعش. [خاوەنی وێنە: بنکەی راگەیاندنی نەینەوا]

کەمتر لە مانگێك پێش دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، بەڕێوبەرێتی پەروەردەی نەینەوا دروستکردنەوەی 13 قوتابخانەی تەواوکرد کە تێكدرابوون ئەوکاتەی پارێزگاکە لەژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا بوو.

به‌ڕێوبه‌ری راگەیاندنی بەڕێوبەرێتی پەروەردەی نەینەوا، سامی فەزڵی وتی لەم دوو ساڵەی رابردوودا کە پارێزگاکە رزگارکراوە لە داعش، وەزارەتی پەروەردە "دروستکردنەوە و چاکردنەوەی ئەو قوتابخانانەی لە هێرشی تیرۆریستیدا تێکدرابوون کردۆتە پێشینه‌ی کارەکانی".

وتی پلانی بنیاتنانەوە 100 قوتابخانە لەخۆدەگرێت کە بەتەواوی رووخابوون لە شاری موسڵ و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و تیمە خۆبەخشەکانیش بەشدارن لە هەوڵەکەدا.

وتیشی بنیاتنانەوەی 13 قوتابخانەی تێکدراو تەواوبوون -- هەشتیان لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای موسڵن و پێنجیشیان لە شارۆچکەکانی دیکەی نەینەوا.

هاونیشتمانیانی عێراق ئامادەی بۆنەی کردنەوەی قوتابخانەیەك دەبن دوای چاککردنەوەی لە حوزەیرانی 2018 کە پێشتر داعش لە نەینەوا تێکیدابوو. [خاوەنی وێنە: دەزگای پشتیوانی دارایی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکاندا زیانمه‌ند بوون]

هاونیشتمانیانی عێراق ئامادەی بۆنەی کردنەوەی قوتابخانەیەك دەبن دوای چاککردنەوەی لە حوزەیرانی 2018 کە پێشتر داعش لە نەینەوا تێکیدابوو. [خاوەنی وێنە: دەزگای پشتیوانی دارایی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکاندا زیانمه‌ند بوون]

فەزڵی وتی: "ئەو قوتابخانانە ئێستا ئامادەن هەزاران قوتابی وەربگرن بۆ ساڵی نوێی خوێندن کە بڕیارە 25 ئەیلول لە سەرانسەری عێراق دەستپێبکات."

وتی: "23 قوتابخانەمان لە موسڵ و چەندین قوتابخانەش لە بەشەکانی دیکەی نەینەوا ئێستا لەژێر چاکردنەوەدان." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ هەندێکیان پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتووی خوێندندا (2020/2021) بکرێنەوە.

وتیشی تێکڕای ئەو 1,900 قوتابخانەیەی بە ئاستی جۆراوجۆر زیانیان پێگەیشتبوو لە دوای رزگارکردنی پارێزگاکە لە دوو ساڵی رابردوودا چاککراونەتەوە.

شوێنکردنەوەی ژمارەی زۆری قوتابیان

فەزڵی وتی هەوڵەکانی وەزارەت تەنیا سنووردارنین بە بنیاتنانەوە، به‌ڵكو دروستکردنی قوتابخانەی نوێش لەخۆدەگرن.

وتیشی: "چاومان لەوەیە جێگابکەینەوە بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان دەگاتە خوێندنی سەرەتایی چونکە ژمارەیان لە زیادبووندایە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ ژمارەی قوتابیان لە نەینەوا بەرزدەبێتەوە بۆ 1 ملیۆن قوتابی لە ساڵی نوێی خوێندندا.

هه‌روه‌ها وتی حکومەت بەردەوام پارە دەنێرێت بۆ چاکردنەوەی قوتاباخانەکان و دروستکردنی قوتابخانەی نوێ، بەتایبەتی لەو ناوچانەی قوتابخانەکان ژمارەی قوتابیان رادەبەدەر لە ژمارەی ئاسایی خۆیان زیاترە.

لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا پێنجشەممە (5 ئەیلول) رایگەیاند 100 بلیۆن دینار (83 ملیۆن دۆلار)ی ته‌رخانكردووه‌ بۆ بنیاتنانەوە و چاکردنەوە و دروستکردنی قوتابخانەی نوێ لە پارێزگاکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500