هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

لە بێجیی عێراق مینەکان کێڵگەکان دەکەنە کوشتارگە

ئاژانسی فرانس پرێس

مین هەڵگرەوە عێراقیەکان کە کار بۆ هالۆ ترەست دەکەن، کە رێکخراوێکی قازانج نەویستە و تایبەتمەندە لە هەڵگرتنەوەی مین، ئامادەکاری ده‌كه‌ن بۆ پشکنینی چەند کێڵگەیەکی کشتوکاڵی و پیشەسازی لە 25 ئاب نزیك بێجی، کە ناوچەیەکی دەوڵەمەنده‌ بە نەوت و لە 2014 بەهۆی شەڕی دژی داعشەوە وێران بوو. [سەباح ئارار/ئاژانسی فرانس پرێس]

مین هەڵگرەوە عێراقیەکان کە کار بۆ هالۆ ترەست دەکەن، کە رێکخراوێکی قازانج نەویستە و تایبەتمەندە لە هەڵگرتنەوەی مین، ئامادەکاری ده‌كه‌ن بۆ پشکنینی چەند کێڵگەیەکی کشتوکاڵی و پیشەسازی لە 25 ئاب نزیك بێجی، کە ناوچەیەکی دەوڵەمەنده‌ بە نەوت و لە 2014 بەهۆی شەڕی دژی داعشەوە وێران بوو. [سەباح ئارار/ئاژانسی فرانس پرێس]

پیاوێك مامی لەدەستداوە. كه‌سێكی دیکە پرسه‌داره‌ بۆ دوو کوڕی. جوتیار و مەڕوماڵاتدارانی بێجی له‌ عێراق دەڵێن ئەو مینانەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) جێیانهێشتووە باخە نازدارەکانیانی کردۆتە کوشتارگە.

بۆمبە دەستکردەکان کە لەلایەن ئەندامانی داعشەوە لە 2015 چێنران بۆ بەرگرتن بە هێزەکانی عێراق، بوونەتە هۆی پەشیمانکردنەوەی دەیان خێزان لە گەڕانەوە بۆ شارۆچکە کشتوکاڵییە وێرانەکانیان لە دەوروبەری بێجی، لە باکوری وڵات.

بەرپرسێکی ناوچەکە، ئەبو بەشیر وتی: "تارمایی داعش هێشتا لێرەیە. تاوانەکانیان هێشتا لەوێن، لەژێر زەویدا."

دەموچاوە لاوازەکەی گرژ کرد کاتێك بیری لەدەستدانی هەردوو کوڕەکەی کەوتەوە بەهۆی ئەو "تارماییانەوە".

ئەندامانی رێکخراوی قازانج نەویستی عێراقی IHSCO، لە 25 ئاب زانیاری ده‌به‌خشن بە خوێندکاران لە بێجی له‌ عێراق دەربارەی کێڵگەکانی مین و شێوازەکانی خۆپاراستن لە شتومەکی مینڕێژکراو. وەك شێوازێکی بەرگری، داعش سەدان بۆمبی دەستکردی لە کێڵگەکانی دەوروبەری بێجی چاند، کە هالۆ ترەست تا ئەمڕۆکەش کاردەکات بۆ پاککردنەوەیان. [سەباح ئارار/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەندامانی رێکخراوی قازانج نەویستی عێراقی IHSCO، لە 25 ئاب زانیاری ده‌به‌خشن بە خوێندکاران لە بێجی له‌ عێراق دەربارەی کێڵگەکانی مین و شێوازەکانی خۆپاراستن لە شتومەکی مینڕێژکراو. وەك شێوازێکی بەرگری، داعش سەدان بۆمبی دەستکردی لە کێڵگەکانی دەوروبەری بێجی چاند، کە هالۆ ترەست تا ئەمڕۆکەش کاردەکات بۆ پاککردنەوەیان. [سەباح ئارار/ئاژانسی فرانس پرێس]

وتی: "لە ئازاری 2018 گەڕاینەوە و بینیمان ناوچەکە بۆمبڕێژکراوە. شوێنێك نەبوو تێیدا هەست بە سەلامەتی بکەین."

"لەکاتێکدا منداڵەکان یارییان دەکرد، بۆمبێك لەژێر کوڕە شەش ساڵانەکەمدا تەقییەوە کە لە دەرەوەی ماڵەکە بوو. دەستبەجێ گیانی لەدەستدا."

رێك ساڵێك دوای ئەوە، لە ئازاری ئەمساڵ، تەقەمەنیی نەتەقاوە کوڕە 18 ساڵانەکەشی کوشت.

وتی ئەو ئەزموونە هێندە برینداری کردوە کە ماڵەکەی پێ نۆژەن ناکرێتەوە، کە بەهۆی شەڕی تووندی نێوان داعش و هێزە ئەمنیەکانەوە بۆتە وێرانە.

"وەك پەندەکە دەڵێت مارانگەست لە خشەی گوریسیش دەترسێت. دوای ئەوەی دوو کوڕەکەم کوژران، لە هەموو شتێك دەترسم."

'ئەم خاکە زۆر بەهادارە'

لەهیبی 21 ساڵیش میراتیی داعشی بەرکەوتووە.

وتی: "ماڵەکانمان دەستکەوتنەوە، بەڵام پاشماوەی شه‌ڕ هێشتا لێرەیە. داعش ماڵی بۆمبڕێژکراوی بۆ جێهێشتین."

"یەکێك لەم ماڵانە بە ماممدا تەقییەوە. بە چاوی خۆم بینیم."

ئەم زیانە هانیدا پەیوەندی بکات بە هالۆ ترەستەوە، کە رێکخراوێکی قازانج نەویستە و لە حوزەیرانەوە تەقەمەنیی نەتەقاوە پاکدەکاتەوە لە بێجی وەك بەشێك لە تیمی مین پاککەرەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان (ماین ئاكشن).

لە کەشێکی گەرمدا کە دەگاتە 50 پلەی سه‌دی، کارمەندانی هالۆ ترەست کێڵگەیەك دەپشکنن نزیك بێجی بۆ دۆزینەوەی پسپۆڕییەکەی داعش: جلیکانێکی پلاستیكی پڕ لە تەقەمەنی كه‌ به‌ستراوه‌ به‌ پلێتی هەستیاره‌وه‌ كاتێك گه‌شاری بچێته‌ سه‌ر.

وادیارە بۆمبەکان بە ریزی درێژ چێنراون بەدرێژایی رێگایه‌كی سەرەکی بۆ بەرگرتن به‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزە عێراقیەکان.

کارمەندانی مین هەڵگرەوە حەفارە بەکاردەهێنن بۆ بینینی نەخشەی چاندنی بۆمبەکان، دواتر بەشێوەیەکی میکانیکی پوچەڵیان دەکەنەوە تا هێزە عێراقیەکان بتوانن پارچەکانی دووربخه‌نه‌وه‌.

لەهیب وتی: "کاتێك وەك هاوڕێ قسە دەکەین، ئەوە ئاشکرایە کەس نیە ستەم و تەقینەوەی بە چاوی خۆی نەبینیبێت. هەربۆیە ئەم کارە دەکەین."

لەوکاتەوەی کارەکانی ماین ئاكشن دەستیپێکردووە، تەنیا لە بێجی 340 تەقەمەنی هەڵگیراونەتەوە، بەجۆرێك رۆژانە 25 بۆمبی دەستکرد هەڵگیراوەتەوە.

ماین ئاكشن دەڵێت شێواز و ئاڵۆزیی تەنینی بۆمبە دەستکردەکان لە ناوچەکانی ژێردەستی داعشدا "بێوێنەیە"، بەجۆرێك وایەری تەقینەوە رەنگکراوە تا ئاوێتەی رەنگی دەوروبەری ببێت و تەنانەت دراوی عێراقیش کراوە بە بۆمب.

بەرپرسێکی دیکەی ناوچەکە، ئەبو محەمەد وتی ترسی هه‌ڕه‌شه‌ شاراوه‌كان وایکردووە نزیکەی 100 خێزان نەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکە.

وتی: "خەڵکه‌كه‌ دەیانەوێت بگەڕێنەوە، لە ماڵەکانیان بژین و ژیانێکی ئاسایی به‌رنه‌سه‌ر، بەڵام کاتێك دەبینن ئەم پیاوە بۆمبی پیا تەقیوە و ئەو پیاوە کوژراوە، نامێننەوە."

"ئەم خاکە بۆ ئێمە زۆر بەهادارە و بەهیواین ئەم جۆرە شتانە -- لەدەستدانی ئازیزان، منداڵەکانمان، ماڵەکانمان -- لەسەری روونەدات."

خاكێكی وێرانه‌

بەگوێرەی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، زیاد لە 2,500 کەس له‌ خەڵکی بێجی هێشتا ئاوارەن.

وادیارە گەڕانەوە خێراتر بووە، بەجۆرێك لە کانونی یەکەمەوە 15,000 کەس گەڕاونەتەوە بۆ قەزاکەیان.

بەڵام زیاد لە هەموو شتێك دەگەڕێنەوە بۆ خاكێكی تەواو وێرانه‌.

شارۆچکەی بێجی مه‌تاهه‌یه‌كه‌ له‌ باڵەخانە چۆڵكراوه‌كان كه‌ هێشتا قۆرت و شوێنی فیشەكیان پێوە دیارە.

شیشی خواره‌وه‌بوو لە وێرانەی ماڵەکانەوە وەك قاچی جاڵجاڵۆکە هاتوونه‌تەوە دەرەوە.

ماین ئاكشن بەهیوایە پاككردنه‌وه‌ی مینەکانی داعش رێگە خۆشبكات بۆ بنیاتنانەوەی بێجی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500