هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزە کوردییەکان بەدووی پاشماوەکانی داعش دەکەون لە دێرەزوور

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

بەرپرسانی ئەمنیی کورد دەڵێن محەمەد رەمەزان عید عەتاڵا بەرپرسی دارایی شانە نوستووەکانی داعش بووه‌ لە ناوچە گوندنیشنەکانی دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانیی یەپەگە]

بەرپرسانی ئەمنیی کورد دەڵێن محەمەد رەمەزان عید عەتاڵا بەرپرسی دارایی شانە نوستووەکانی داعش بووه‌ لە ناوچە گوندنیشنەکانی دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانیی یەپەگە]

ئەو هێزە کوردییانەی بەرپرسن لە پاراستنی ئاسایشی پارێزگای دێرەزووری سوریا، دوو لە مەترسیدارترین ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکردووە، بەرپرسێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) وتی.

ئەفسەرێكی هەسەدە، فەرهاد خۆجە وتی هەنگاوەکە بەشێکە لە ئۆپەراسیۆنێکی چاودێری بۆ شوێنهەڵگرتن و تێکشکاندنی شانە نوستووەکانی داعش، کە سەلماوە دەستیان هەبووە لە چەند تەقینەوەیەكدا کە بوونە هۆی جێهێشتنی قوربانیانی مەدەنی.

بە دیارونای وت: "شانە نوستووەکانی داعش ئامانجی سەرەکیی هەسەدە و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی کوردین، بەتایبەتی لە دێرەزوور."

وتی چەند راپۆرتێك هەن دەربارەی خۆقوتارکردنی هەندێك لە ئەندامانی داعش لە دەستگیرکردن و خۆشاردنەوەیان لەنێو مەدەنیەکاندا یاخود لە حەشارگەکاندا، کە لەوێوە پلانی هێرشکردنیان داناوە دژی کارمەندانی ئەمنی و مەدەنییەکان.

ئەو چەکانەی به‌ بەرپرسی دارایی داعش محەمەد رەمەزان عەتاڵا گیراون لێرەدا نمایشدەکرێن. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانیی یەپەگە]

ئەو چەکانەی به‌ بەرپرسی دارایی داعش محەمەد رەمەزان عەتاڵا گیراون لێرەدا نمایشدەکرێن. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانیی یەپەگە]

ئەندامێكی داعش، ئەنوەر عەبدولڕەحمان حەدوشی، کە لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە لە سوریا دەستگیرکرا دادەنرێت بە یەکێك لە مەترسیدارترین ئەندامەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: ناوەندی رۆژنامەوانیی هەسەدە]

ئەندامێكی داعش، ئەنوەر عەبدولڕەحمان حەدوشی، کە لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە لە سوریا دەستگیرکرا دادەنرێت بە یەکێك لە مەترسیدارترین ئەندامەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: ناوەندی رۆژنامەوانیی هەسەدە]

خۆجە وتی لە کەنارەکانی خۆرهەڵاتی شاری دێرەزوور، یەکەیەکی دژە تیرۆریزمی هەسەدە، ئەنوەر عەبدولڕەحمان حەدوشییان دەستگیرکرد، کە خەڵکی بەلجیکایە و ناسراوە بە یەکێك لە مەترسیدارترین ئەندامانی گروپەکە.

وتی حەدوشی گومانلێکراوە بە تێوەگلان لە چەندین تاوان دژ بە مەدەنیەکان و تێوەگلان لە هێرشەکانی پاریس لە 2015 و بەلجیکا لە 2016.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ دەوترێت حه‌دوشی زیاد لە 100 کەسی لە بازاڕەکەی پایتەختی پێشووی داعش، رەققە، سەربڕیوە.

خۆجە بە دیارونای وت یەپەگە، بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ هەسەدە، توانییان دڵنیابن لە بوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی داعش لە ناوچە گوندنشینەکانی دێرەزوور.

لەکاتی هەڵکوتانەسەرێكدا، ئەم هێزانە محەمەد رەمەزان عید عەتاڵایان دەستبەسەرکرد، کە بەرپرس بووە لە کاروباری دارایی شانە نوستووەکانی داعش لە ناوچەکە.

خۆجە وتی عەتاڵا چەندین چەك، تەقەمەنی، پارەی کاش و بەڵگەنامەی پەیوەست بە چالاکیەکانی پێبوو کە بۆ داعشی ئەنجامدابوون.

ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش بەردەوامن

ئۆپەراسیۆنەکان بۆ بنەبڕکردنی پاشماوەکانی داعش بەردەوامن، بۆ بەرگرتن بە دەرکەوتنەوەی گروپەکە و بەرگرتن بە هێرشەکانیان لە داهاتوودا.

وتی سەرکەوتنی ئەم ئۆپەراسیۆنانە "توانایانی پەکخستووە، یان وایکردووە هەڵەی وابکەن کە سەربکێشێت بۆ دۆزینەوەیان لە حەشارگەکانیاندا و دەستگیرکردنیان".

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەممە (31 ئاب) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنی ورەی خۆرسك و هەسەدە زیاد لە 225 چەکداری گومانلێکراوی داعشیان دەستگیرکردووە لە چوار مانگی رابردوودا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە كه‌ سەرەڕای ئەوەش، ئەم هێزانە 4,000 پاوەند (نزیكه‌ی 2,000 كیلۆ) تەقەمەنییان لە بەرەکانی شەڕ دوورخستۆته‌وه‌ لە دوو مانگی رابردوودا.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ ئاسایشی ناوچەیی لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا پێویستە بۆ هەوڵەکانی سەقامگیربوون و بنیاتنانەوە کە بەشداردەبن لە شکستی هەمیشەیی داعشدا.

فەرماندەیه‌ك لە هێزی کردەی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی ورەی خۆرسك، لیوا ئێریك هیڵ، له‌ هێزی ئاسمانیی ئەمریکا وتی: "هاوبەشەکانمان بەردەوامن لە ئەنجامدانی چەند ئۆپەراسیۆنێکی سەخت بۆ شوێنکەوتنی بێوچانی داعش و بنەبڕکردنی هەر هیوایەکیان بە داهاتوو لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا."

هێزی کردەی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی ورەی خۆرسك باڵی تایبەتی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە.

هیڵ وتی: "هەوڵە بەردەوامەکانی هەسەدە زۆر گرنگن بۆ ئه‌منییه‌ت و سەقامگیریی ناوچەکە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500