شرۆڤەکارانی سیاسی دەڵێن زۆربەی عێراقییەکان ئێستا هەستدەکەن ئهو میلیشیانهی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن سوودیان لە بەشداریکردنیان لە شەڕی دژ بەر رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا بینینووە بۆ شەرعیەتدان بە بوونیان و بهرهوپێشهوهبردنی ئەجهندای ئێران.
رۆژنامەوان و شرۆڤەکاری سیاسی، زیاد سنجاری بە دیارونای وت: "میلیشیاکان بەرژەوەندی ئێران دەخەنە سەروو هەموو شتێکی ترەوە و بەبێ بیرکردنەوە دوای رێبازی سوپای پاسداران کەوتوون."
وتی: "نازانن کە ئهوان تەنیا کارتی یارین بهدهست ئێرانییەکانهوه و دەرئەنجام دەسوتێن."
وتیشی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق -- وەك رێکخراوی بەدر، حەرەکەی نوجەبا و عەسائیب ئەهل حەق و کەتائیبی حیزبوڵا -- بانگەشە بۆ بەرژەوەندییەکانی رژێمێك دەکەن "کە تەنانەت خهڵكی ئێرانیش رقیان لێیەتی، تۆمەتباریشە بە گەندەڵی و گوێنەدان بەو قەیرانه ئابورییهی ئێرانییەکان بهدهستییهوه دەناڵێنن".
ههروهها وتی: "عێراقییەکان ئێستا باش ئاگادارن لە سروشتی راستهقینهی داعش. بهڵامراستییهكانیش دهربارهی میلیشیاکانی هەواداری ئێرانیش دەزانن ، کە نایانپارێزن لە تیرۆریزم وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن و تەنیا سەرچاوەکانیان دەدزن بۆ جێبەجێکردنی ئەجهندای ئێران."
وتی ئەمەش "دەرئەنجامی خراپی هەیە" بۆ ئەمنییەت و سەروەریی عێراق و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه ئەو میلیشیانە "متمانە و باوەڕی عێراقییەکانیان لەدەستداوه".
گیرخواردن لەنێوان عێراق و ئێراندا
ئەندام پەرلەمانێكی پێشووی عێراق، میسال ئالوسی بە دیارونای وت سوپای پاسداران ئامانجی "تێكدانی ئەمنییەت و ئارامی و داهاتووی عێراقییەکانە بەهاوکاریی میلیشیاکانی هەواداری، کە خوێنیان بە پارە و نفوزبهخشین کڕدراوە".
وتی پیاوانی میلیشیاکان وەك "داردەست بەکاردەهێنرێن لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ گەیشتن بە مەبەستەکانی".
فەرماندەی سوپای پاسداران محەمەد عەلی جەعفەر چەندینجار وتوێتی سوپای پاسداران 100,000 عێراقیی راکێشاوەتە ریزەکانییەوە وەك ئەندام، ئالوسی وتی.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه ئەو ئەندامانە "بە دروشمی چەواشە هاندراون و بەکاردەهێنرن تەنیا بۆ ئامانجی خزمەتکردن بە پرۆژەی ئێران".
شرۆڤەکاری سیاسی، ئەنمار دوروبی وتی: "ئێران هیچ نرخێك بۆ میلیشیاکان دانانێت. لەبری ئەوە، ئێران بەکاریاندەهێنێت بۆ ئامانجی بڵاوکردنەوەی جیاکاری و ئاژاوە لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ، هەربۆیەش لە کۆتاییدا دهیانخاته لاوه."
بە دیارونای وت رژێمی ئێران دەیەوێت هەژمونی خۆی بەسەر عێراقدا بسەپێنێت بۆئەوەی ناسیۆنالیزمی عێراقی بێکاریگەر بکات وەك بەشێك لە ئامانجەکەی.
وتی هەرچەندە ئەم هەوڵە بەرگی تائیفەگەریی بەبەرداکراوە، ئامانجە راستهقینەکەی سیاسییە.
دوروبی وتی: "ئەندامانی میلیشیاکان پێویستە ئەوە بزانن کە ئەوان هیچ مانایەکیان بۆ ئەو رژێمە نییە کە ئامادەیە پشتبکاتە خەڵكی خۆی و گوێناداتە لابردنی باری سهنگینی ئابووری لهسهرشانیان."
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه لە دروستبوونییەوە، سوپای پاساداران "سەرنجێكی تایبهتیی خستۆته سهر ئەوەی پێی دەوترێت 'ئەرکه دەرەکییهكان'، کە بریتییە لە فەرمانکردن بە میلیشیاکانی تا شوێن هێزی قودس بکەون بۆ نانەوەی گرژی و پشێوی".
وتی هێزی قودس مێژوویەکی کۆنی هەیە لە بەکارهێنانی میلیشیاکان بۆ مەبەستەکانی خۆی و دواتر وەلاوهنانیان.
وتیشی لە رۆژگاری ئەمڕۆی عێراقدا، "ناڕهزاییهكی بهردهوام لهزیادبووندا ههیه لهلایهن جهماوهرهوه لهو خۆبهدهستهوهدانه كوێرانهیهی میلیشیاکان بۆ ئێران و چۆن هەردوولا کاردەکەن پێكهوه بۆئەوەی عێراق بکەنە راڕهوێك و كۆگایهكی چەکی كوشنده".
ناڕهزایی لە میلیشیاکانی سهر به ئێران
لێكۆڵەری کاروباری سیاسی، عەبدولقادر نایل بە دیارونای وت: "دانیشتووان چیتر دڵسۆز و هاوسۆزی میلیشیاکان نین".
دانیشتووی بەغدا ئەبو عالیە، کە داوایکرد ناوی تەواوەتی لەم راپۆرتەدا نەهێنرێت، وتی: " میلیشیاکانی هەواداری ئێران هیوابڕاویان کردووین."
بە دیارونای وت: "سەرەتا وامانزانی نیشتمانپەروەری هانیداون کە یەکەمجار هاتن و بەشداربوون لە شهڕی دژ بە داعشدا. بەڵام ئێستا سروشتی راستهقینهیان دەرکەوتووە."
وتی: "خەڵك له نزیكهوه و له دوورهوه باش دەزانن ئەوان داردەستی سوپای پاسدارانن و کار بۆ ئەوان دەکەن نەك بۆ بەرژەوەندیی خەڵكی عێراق."
دانیشتووییەکی دیکەی بەغدا کە ویستی تەنیا بە "عەبدوڵا" ناوی بێت، وتی ئەندامانی میلیشیاکان "هیچ بایەخێکیان بۆ ژیانمان و داهاتووی منداڵەکانمان نییە".
بە دیارونای وت: "ئەوان بوونەتە بوکەڵەی دەستی سوپای پاسداران."
كۆگاكانی چەك مەترسین لەسەر مەدەنییەکانی عێراق
نایل وتی: "سوپای پاسداران، بە هاوکاری میلیشیا عێراقیەکان، لە چەند مانگی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر موشەك و گولەتۆپی هێناوەتە عێراق."
وتی چەکەکان لەناو لۆریدا شاردراونەتەوە و هێنراون بۆ 12 خاڵی سنووریی نایاسایی لە پارێزگاکانی دیالە و واست و میسان و بەسرە، لەوێشەوە دەگوێزرێنەوە بۆ كهمپهكانی میلیشیاکان کە لەناو چەندین شاردان.
وتیشی ئهو چەکە ئێرانییانهی بەنایاسایی هێنراون، ههڵچنراون و هەڵگیراون "بەبێ گوێدانە ستاندارە ئەمنییەکان بۆ پارێزگاریکردنیان هیچ گوێدانێك به ژیانی ئەو دانیشتووانەی لە نزیك ئهو بنكانه دەژین".
دانیشتوویەکی مەدائین، شارۆچکەیەك لە باشوری رۆژهەڵاتی بەغدا، بە دیارونای وت میلیشیاکان دەبێت سزابدرێن لەسەر ئهمباركردنی ئەو چەکانە لە گهڕهكهكاندا.
وتی: "کارێکی زۆر خراپە و بەدرەفتارییە" و وتیشی ئەو میلیشیانە دەبێت بزانن "ناوچەکانمان كۆگای چەکەکانیان و موشەکە ئێرانییەکان نین".