حكومه‌تی عێراق كاریكردووه بۆ كۆنترۆڵكردنی میلیشیاكانی هه‌واداری ئێران كه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا چالاكن و به‌ته‌واوی بارودۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه له‌ژێرده‌ستیاندایه و به‌مدواییانه ئالنگارییان خسته به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌م هه‌نگاوه كاتێك دێت كه ئه‌و میلیشیایه‌ی له ناوچه‌كه باڵاده‌سته -- لیوای 30ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه له‌لایه‌ن وه‌عد قه‌دۆوه رێبه‌رایه‌تی ده‌كرێت -- به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پشتگوێخستنی فه‌رمانه‌كانی حكومه‌ت بۆ چۆڵكردنی بنكه‌كانی و كشانه‌وه له ناوچه‌كه.
له 5 ئاب، سه‌ره‌كوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانێكی دا به كشانه‌وه‌ی لیوای 30 له هه‌موو خاڵه‌كانی پشكنینی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا.
لیواكه به‌تووندی به‌ره‌نگاریی ئه‌م فه‌رمانه‌ی كرد و سه‌ركرده‌كانی هانی هه‌وادارانیان دا و داوایان لێ‌كردن رێگای سه‌ره‌كیی نێوان موسڵ و هه‌ولێر بگرن. پیاوانی میلیشیاكه تایه‌شیان سوتاند و به‌ردیان گرته هێزه‌كانی پۆلیس و سوپا.
دوو رۆژ دوای گرتنی رێگاكه، حكومه‌تی عێراق شاندێكی باڵای سه‌ربازیی نارد بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی لیوای 30قه‌دۆ، كه له‌سه‌ر لیستێكی سزاكانی ئه‌مریكایه.
شانده‌كه بڕیاری دا كه سوپا و پۆلیس و لیوای 30 ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شیان هه‌بێت به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، هه‌نگاوێك كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی تووڕه‌كرد.
وته‌بێژێكی خێڵه‌كانی نه‌ینه‌وا، شێخ موزاحیم حوه‌یت، به دیارونای وت كرده‌وه‌كانی لیوای 30 "هیچیان كه‌متر نییه له یاخیبوونێكی ئاشكرا له ده‌وڵه‌ت و فه‌رمانده‌ییه سه‌ربازییه باڵاكان".
حوه‌یت میلیشیاكه‌ی تۆمه‌تباركرد به وه‌رگرتنی فه‌رمان له رابه‌ری باڵای ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی و خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له‌جیاتی عێراق.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، غه‌زوان داودی، به دیارونای وت ئاسایشی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌بێت له‌ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆدا بێت.
میلیشیاكه پێگه‌كه‌ی به‌كاردێنێت
په‌رله‌مه‌نتاری عێراقی، شیروان دۆبه‌ردانی به دیارونای وت لیوای 30 "ره‌تیكردۆته‌وه فه‌رمانه‌كانی سه‌ره‌كوه‌زیران جێبه‌جێبكات بۆ كشانه‌وه له خاڵه‌كانی پشكنین".
دۆبه‌ردانی داوایكرد پیاوانی میلیشیاكه له هه‌موو خاڵه‌كانی پشكنین دووربخرێنه‌وه له كه‌ناره‌كانی نه‌ینه‌وا و وتی لیوای 30 "گوشار ده‌خاته‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه و به‌رتیل وه‌رده‌گرێت له شۆفێری لۆرییه‌كان و كاسبكاران له خاڵه‌كانی چوونه‌ناوه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا".
شیكاروانێكی سیاسی، غازی فه‌یسه‌ڵ حسێن، به دیارونای وت یاخیبوونی میلیشیاكه له‌وه‌وه دێت كه سووره له‌سه‌ر به‌ره‌نگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه.
وتی گومان هه‌یه لیوای 30 رۆژانه دوو ملیۆن دۆلاری ده‌ستبكه‌وێت له پاره‌سه‌ندن و ئه‌و باجه‌ی ده‌یسه‌پێنێت به‌سه‌ر شۆفێری لۆرییه‌كاندا له خاڵه‌كانی پشكنینی خۆی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و هه‌روه‌ها له ناچاركردنی بازرگانان به به‌خشینی رێژه‌یه‌ك له قازانجه‌كانیان پێیان.
وتیشی یاخیبوونی میلیشیاكه دژبه‌یه‌كییه‌ك (ته‌ناقوز) پیشانده‌دات له پێگه‌كه‌یدا و ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه به‌شێكه له ده‌زگای فه‌رمیی ده‌وڵه‌ت و پابه‌ندی بڕیاره‌كانی سه‌ره‌كوه‌زیران ده‌بێت.
وتی به‌ڵام راستیه‌كه ئه‌وه‌یه كه لیوای 30 و میلیشیاكانی تری هه‌واداری ئێران، په‌یڕه‌ویی فه‌رمانه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی سوپای پاسداران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ناتوانن به‌ته‌نها پارێزگاری بكه‌ن له خه‌ڵكی عێراق و گوایه میلیشیاكان - كه به چه‌ك و پاره پشتیوانی‌یان ده‌كات - پێویستن بۆ ئاسایشی عێراق.
سنوورداركردنی گروپه نانیزامییه‌كان
حه‌سه‌ن وتی ئێرانییه‌كان ده‌خوازن ئه‌م هێزه نانیزامییانه بكه‌ن به جێگره‌وه‌یه‌ك (به‌دیل) بۆ هێزه نیزامییه‌كانی عێراق، به لاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی پاسداران به سوپای ئێرانه‌وه و به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عێراق لاوازبكه‌ن.
وتیشی حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام دووپاتیده‌كاته‌وه كه رێنادات به هیچ گروپێكی چه‌كدار بازبدات به‌سه‌ر سه‌روه‌ریی یاسادا و ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای گوشار و ئالنگارییه‌كانی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، حكومه‌ت به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی پلانه‌كانی.
وتی به‌شێك له‌و پلانانه سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی گروپه نانیزامییه‌كانه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
عه‌بدولمه‌هدی له 10 ئاب جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر سووربوونی له‌سه‌ر وورده‌وورده لابردنی هه‌موو خاڵه پشكنینه رێپێنه‌دراوه‌كان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و دڵنیابوون له‌وه‌ی ته‌نها هێزه‌كانی عێراق به‌رپرسیار بن له پاسه‌وانیكردن له خاڵه پشكنینه‌كانی تردا.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای عێراقی، عه‌بدولمه‌هدی وتی جێبه‌جێكردنیفه‌رمانێكی ئیداری كه له ته‌مموزدا ده‌رچووبۆ راگه‌یاندنی ئه‌و یه‌كانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت نابن وه‌ك لاده‌ر له یاسا، "زه‌حمه‌ت و ئاڵۆز" ده‌بێت.
وتی به‌ڵام هه‌ر ده‌كرێت و ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی پێویست به نه‌خشه‌یه‌كی كات ده‌كات له‌نێوان یه‌ك تا شه‌ش مانگدا بۆ جێبه‌جێكردنی.
ده‌بێت رابگیرێت.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
ئه‌م وێبسایته پێویست نییه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
باش نییه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
هیوادارم ئه‌م وێبسایته دابخرێت.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
ئه‌م وێبسایته هانی فیتنه‌گه‌ری ده‌دات.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
هاندان و ئاژاوه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
هه‌مووان ته‌ماحیان له عێراق هه‌یه. بۆیه ده‌بێت سامانه‌كه‌ی بپارێزرێت.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت