هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

شەڕ و هێرشە ئاسمانییەکان لە باشوری ئیدلیب چڕدەبنەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

وێنەیەکی شاری خان شه‌یخون لە ئاسمانەوە گیراوە نیشانیدەدات بەتەواوی چۆڵ بووە لە هەر چالاکیەکی سەربازی و مەدەنی دوای کشانەوەی تەحریر شام و هاوپەیمانانی. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

وێنەیەکی شاری خان شه‌یخون لە ئاسمانەوە گیراوە نیشانیدەدات بەتەواوی چۆڵ بووە لە هەر چالاکیەکی سەربازی و مەدەنی دوای کشانەوەی تەحریر شام و هاوپەیمانانی. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

شەڕی توند و هێرشی ئاسمانی چوارشەممە (21 ئاب) بەردەوامبوون لە کەنارەکانی شاری خان شه‌یخونی باشوری ئیدلیب، دوای ئەوەی تەحریر شام و گروپە چەکدارەکانی دیکەلە ناوچەکە کشانەوەرۆژی سێشەممە، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت تەحریر شام و گروپە هاوپەیمانەکانی لە ناوەندی شارەکە کشانەوە و لە کەنارەکانی جێگیربوون، بەتایبەتی لە بەری باشوری شارەکە، کە لەوێ شەڕی تووند بەردەوام بوو.

وتی سەرەڕای راگەیاندنی کشانەوە، هێشتا هێزەکانی رژێمی سوریا بەشێوەیەکی بەرچاو دەهێنرێن بۆ نێو شارەکە و ژمارەیەك شارۆچکە، لەنێویاندا مۆرك، کەفر زیتا، لەتامینە، هێشتا لەژێردەستی تەحریر شامدان.

وتی گروپە تووندڕەوەکە و هاوپەیمانانی لە باکوری حەمماش کشانەوە، دوای ئەوەی بووە ناوچەیەکی نیمچە گەمارۆدراو و بەر شەڕی تووند و چەند هێرشێکی ئاسمانی کەوت.

ئەندامانی کڵاوسپییەکان مەدەنییەك دەردەهێننەوە لەژێر داروپەردووی خاونوویەك لە شاری به‌نین له‌ ئیدلیب، کە بەر هێرشێکی ئاسمانیی راستەوخۆ کەوتووە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەندامانی کڵاوسپییەکان مەدەنییەك دەردەهێننەوە لەژێر داروپەردووی خاونوویەك لە شاری به‌نین له‌ ئیدلیب، کە بەر هێرشێکی ئاسمانیی راستەوخۆ کەوتووە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

هێزەکانی تورکیا لەسەر شاڕێگەی دیمەشق-حەلەب جێگیربوون دوای ئەوەی کرانە ئامانج لەلایەن رژێمی سوریاوە لە نزیك خان شه‌یخون. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

هێزەکانی تورکیا لەسەر شاڕێگەی دیمەشق-حەلەب جێگیربوون دوای ئەوەی کرانە ئامانج لەلایەن رژێمی سوریاوە لە نزیك خان شه‌یخون. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

عەساف وتی ئەو ناوچەیەی لە باکوری حەمماوە درێژدەبێتەوە بۆ خان شه‌یخون بەتەواوی چۆڵە لە سەرباز و مەدەنی، دوای کۆڕەوی بەکۆمەڵی مەدەنییەکانکە لە شەڕ هەڵاتن.

وتیشی هاوکات، ئەو کاروانە سەربازییەی تورکیا کە فڕۆکە جەنگییەکانی رژێم کردیانە ئامانج نزیك له‌ خان شه‌یخون لەسەر شاڕێگەی دیمەشق-حەلەب جێگیربوون لە هەوڵێکدا بۆ وەستاندنی پێشڕەوییەکە لە ناوچه‌ی مەعەر حەتات له‌ باکوری شارەکە.

هه‌روه‌ها وتی شەڕ لە چەند ناوچەیەکی دیکە بەردەوامبوو، بەتایبەتی لە ناوچە گوندنشینەکانی لازقیە، کە دەوترێت هێزەکانی رژێم زیانی گەورەیان بەرکەوت کاتێك هەوڵی پێشڕەوییان دا لە بەره‌ی کابینە و ناوچەی جەبەل ئەکراد.

عەساف وتی ژمارەیەك لە مەدەنییەکان کوژران و برینداربوون لە هێرشە ئاسمانییە چڕوپڕەکانی رژێمی سوریا و روسیادا لە ناوچە گوندنشینەکانی باشوری ئیدلیب.

هێرشە ئاسمانیەکان تەرکیزیان لەسەر شارۆچکەکانی جەرجه‌ناز، تەلمینس، تەح و به‌نین بوو کە کڵاوسپییەکان توانییان لەوێ چەند مەدەنییەك لەژێر داروپەردووی ماڵێك دەربهێننەوە کە راستەوخۆ بەر موشەکێكی فڕۆکەیەکی جەنگی کەوتبوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500