قەرەبووی ماددی پێشکەشی 36,000 دانیشتوی پارێزگای نەینەوای عێراق کراوە کە زیانیان بەرکەوتووە لەسەردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) یان لەکاتی شەڕی وەدەرنانی گروپەکە، بەرپرسێکی نێوخۆیی وتی.
سەرۆکی لیژنەی قەرەبووەکە، حاکم موزەفەر مەهدی ساڵح بە دیارونای وت لیژنەکە سێشەممە (20 ئاب) رایگەیاند كه "پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی 6,000 هاوڵاتیی تەواوکردووه".
وتیشی ئەوانە ئەندامانی ئەو خێزانانە بوون کە گیانیان لەدەستداوە لەگەڵ ئەوانەی لەسەردەستی داعش یان لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکاندا بۆ وەدەرنانی گروپەکە لەو پارێزگایە برینداربوون.
وتی: "لیژنەکە 30,000 رێکاری بۆ ئەو خەڵکە تەواوکردووە کە لەلایەن تیرۆرستانەوە یان بەهۆی هەڵەی سەربازییەوە زیان بەر ماڵ و سامانیان کەوتووە" و به دیاریكراوی ئاماژەی كرد به خانووی تایبەت و خانووبەرە و ئۆتۆمبیل.
روونیشیکردەوە كه قەرەبووی ماددی بە قیست دەدرێت دوایئەوەی لیژنەی ناوەندیی قەرەبوو لە بەغدا ره‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕێت له بڕی پارەی ته‌رخانكراو و گواستنەوەی.
ساڵح وتی قەرەبووکردنەوەكان دراون بەگوێرەی یاسای ژمارە 20ی ساڵی 2009 -- کە بە یاسای ژمارە 57ی ساڵی 2015 هەموارکراوەتهوه -- كه مافی وه‌رگرتنی قەرەبوو بە هەموو قوربانیان دەدات.
به‌گوێره‌ی یاسای عێراقی، كه‌سوكاری ئه‌وانه‌ی مردوون یان برینداریی راده‌ی یه‌كه‌میان هه‌یه، مافی وه‌رگرتنی پێنج ملیۆن دیناری (4,200 دۆلار)یان هه‌یه وه‌ك قه‌ره‌بوو.
ئەوانەی توشی برینی سوكتر بوون، مافی وه‌رگرتنی 4.5 ملیۆن بۆ 2.5 ملیۆن دینار (3,775 بۆ 2,095 دۆلار)یان هه‌یه بۆ هه‌ر كه‌سێك.
ئەوانەی قەرەبووكردن ده‌یانگرێته‌وه، مانگانەش خانه‌نشی وەردەگرن.
زیانگه‌یشتن به موڵكوماڵی تایبەت
ساڵح وتی رێژەی قەرەبووکردنەوە بۆ ئەوانەی زیان بەر موڵكوماڵی تایبەتیان کەوتووە جیاوازە "بەگوێرەی قەبارەی زیانەکە".
رونیشیکردەوە كه ئەوە لەوانەیە هەموو شتێك لەخۆبگرێت لە رووخانی بەشێکی خانووەوە بۆ بینایەکی بازرگانی.
وتی: "نزیکەی 500 رێکاریش تەواوکراون و لەلایەن لیژنەی ناوەندەوە پەسەندکراون و ئێستا چاوەڕێی ئه‌وه ده‌كرێت قهرهبووكراوهكان ئەو پارانە رابکێشن کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە تەرخانکراوە بۆیان."
ساڵح وتی لیژنەی قەرەبووی نەینەوا "شەو و رۆژ کاردەکات بۆ تەواوکردنی رێکارەکان بۆ هەموو ئەوانەی داوایان پێشکەشکردووە بۆ قەرەبووکردنەوە و بەهەموو توانایەوە هەوڵدەدات زۆرترینیان تەواوبکات".
وتیشی لیژنه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به كاركردن بۆ "سەدان داواکاری هه‌موو مانگێك، کە دوابه‌دوای ئه‌وه بهرزیاندهكاتهوه بۆ لیژنەی ناوەند بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌سه‌ندكردنیان".
ساڵح وتی دوای ئەوەی داواکاریەکان په‌سه‌ندكران "رێکارەکان دەستپێدەکەن بۆ پێدان و دابەشکردنی ئەو قەرەبووانە بەوانه‌ی مافی قه‌ره‌بوویان هه‌یه".
داواشی لە هەموو ئه‌و دانیشتوانه‌ی پارێزگای نەینەوا کرد کە باوەڕیان وایە بەگوێره‌ی یاسا شایانی قەرەبوکردنەوەن، داواکاری پێشکەش بکەن و جەختیشی کردەوە کە کاری لیژنەکە "بەردەوام دەبێت بۆ مسۆگه‌ركردنی قەرەبووی ماددی بۆ هەموو قوربانیان".
ئه‌وانه‌ی پێشوازییان له "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كرد، هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئێستا پۆسته‌كانیان به‌ده‌سته. دوای رزگاركردنی ناوچه‌كان له داعش، مامه‌ڵه‌كانی خۆیان جێبه‌جێكرد وه‌ك كه‌سانێك كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه زیانمه‌ند بوون، له‌كاتێكدا كه‌یسه‌كانی ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی زیانمه‌ند بوون، جێبه‌جێ نه‌كران.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت
500 دۆسیه له‌ناو هه‌زاران دۆسیه‌دا دوو ساڵ دوای "رزگاری"!!! ئایا ئه‌مه ده‌سكه‌وته؟! بێگومان!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت
ئێمه خه‌ڵكی سنجارین. له‌بیرمان مه‌كه‌ن!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت
ئه‌و خه‌ڵكه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كردنیه ئامانج، له‌نێویاندا ئێزیدیه‌كان، مه‌سیحیه‌كان، شیعه‌كان، چ له ته‌له‌عفه‌ر، سنجار، شه‌به‌ك، ده‌بێت قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه. خه‌ڵكی موسڵ پێشوازییان له داعش كرد و قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه. ته‌نانه‌ت خێزانه‌كانی داعش‌یش قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه پێش خه‌ڵكی موسڵ خۆیان. هیچ شتێك له‌م وڵاته‌دا راست و ره‌وان نییه.
وه‌ڵام بدهرهوهئهوانهی پێشوازییانكرد له ئه‌ندامانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، كه‌سوكاری خۆیان بوون. ئه‌وانه ئێستا له كه‌مپه‌كاندان و زۆربه‌یان هه‌ڵهاتوون بۆ كوردستانی عێراق. خه‌ڵكی موسڵ گه‌ره‌ترین دۆڕاوه‌كان بوون، چونكه رووبه‌ڕووی دوو ئالنگاریی گه‌وره بوونه‌وه. ئه‌مه هه‌ر بۆ روونكردنه‌وه‌یه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت