هێزەکانی ئەمریکا پێنجشەممە (15 ئاب) بە چڕی تۆپبارانی پێگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کرد نزیك شارۆچکەی گەیارە لە باشوری موسڵ.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە تویتەر رایگەیاند: "بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق، سەربازانی ئەمریکا لە بەتالیۆنی دووی یەکەی تۆپخانەی مەیدانی و فەوجی یەکی شەڕ له فیرقەی 101 ی ئاسمانی، ئهركێك ئەنجامدەدن دژ بە پێگەکانی داعش نزیك فڕۆکەخانەی گەیارە."
فەرماندەییەکە راشیگهیان كه ئامانجی هەڵمەتەکە "لەناوبردنی شانە نووستووەکانە لەگەڵ دڵنیابوونەوە لە شکستی بەردەوامی" گروپە تیرۆریستییەکە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، عەمید محەمەد جبوری لە بەیاننامەیەکدا بۆ میدیا ناوخۆییەکان وتی تۆپبارانی ئەمریکییەکان لەسەر ناوچەی حاوی نزیك فڕۆکەخانەی گەیارە "16 ئەندامی داعشی کوشت، لهنێویاندا حەوت فەرماندەی سوری".
![سەربازانی هەواڵگریی سەربازیی عێراق 26 تەمموز چەك و موشەك دەدۆزنەوە لە حەشارگەیەکی داعش لە شارۆچکەی گەیارە لە باشوری موسڵ. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]](/cnmi_di/images/2019/08/16/19497-Iraq-Qayyarah-ISIS-600_384.jpg)
سەربازانی هەواڵگریی سەربازیی عێراق 26 تەمموز چەك و موشەك دەدۆزنەوە لە حەشارگەیەکی داعش لە شارۆچکەی گەیارە لە باشوری موسڵ. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]
بەڕێوبەری ناحیهی گەیارە، ساڵح حەسەن عەلی بە دیارونای وت دەنگی تۆپبارانەکە "بەڕوونی دەبیسترا" لە بەشی رۆژئاوای شارەکە، کە دهكهوێته 60 کیلۆمەتر باشوری شاری موسڵ.
وتی ئەمە یەکەمجار نییە هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای عێراق هەڵمەتی ئەمنیی هاوبەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ یەکتر ئەنجامددەن دژی ئهو چەکدارە تیرۆریستانهی لەنزیك گەیارە خۆیان حەشارداوە.
گەیارە 'پارێزراوە'
عەلی وتی سەرەتای ئەم هەفتەیە هێزەکانی هاوپەیمانان بەهاوکاریی هێزەكانی عێراق هێرشی ئاسمانیی چڕیان ئەنجامدا بۆسەر ناوچەی زور کانوس لە باشوری موسڵ و پێنج پاشماوەی داعشیان کوشت.
وتی ئەو هەڵمەتانە "به پشتبهستن بەو زانیارییانە ئەنجامدەدرێن کە لەلایەن فڕۆکەکانی چاودێرییەوە کۆدەکرێنەوە چونکە بەردەوام بەسەر ناوچە بیابانییەکە و هەرێمە سەختەکانی دەوروبەری گەیارەدا دەفڕن بۆ چاودێریکردنی چەکدارەکان و حەشارگەکانیان".
وتیشی لانیکەم 20 چەکداری پاشماوەی داعش لە چەند هەفتەی رابردوودا کوژراون لە هێرشی هاوپەیمانان و ئەو هەڵمەتانەدا كه لەلایەن سوپای عێراق و چەکدارە خێڵەکییەکانەوە ئەنجامدراون.
ههروهها وتی: "شارۆچکەکە پارێزراوە سوپاس بۆ ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە بەردەوامەکان." جەختیشیکرد لهوهی "هیچ فەرماندەیەکی مەیدانیی داعش لە ناوچەکانی باشوری موسڵ نەماوە".
عەلی وتی تەنیا ژمارەیەکی کەم چەکداری داعش ماون لە ناوچەکە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه چەکدارەکان "جارناجار هێرش ئەنجامدەدەن بۆسەر گوندە بچوك و دوورەدەستەکان لەڕێی تونێلە ژێرزەمینییەکانیانهوه، کە لە بیابانەکەی رۆژئاوای گەیارەوە درێژدەبنەوە تا ناحیەی تەل له قەزای حهزهر".
ئهگهر وێرانكهرێك ههبێت له عێراق، ئهمریكایه و شوێنكهوتووه بێباوهڕهكانی كه خیانهتكارن و ئایینی خۆیان فرۆشتووه به دونیای ئهمریكا و جوهكان. ئهوانهش كه خهتایان كردووه بۆیان دهردهكهوێت كه بۆ چ [جۆره] گهڕانهوهیهك دهگهڕێنرێنهوه. ههروهها [باشترین] دهرهنجام بۆ چاكهكارانه.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت