چالاكوانی سوری سامر سه‌لوم، كه ناسرا بوو به دژایه‌تییه‌كی تووندی ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ركوتكاره‌كانی ته‌حریر شام له ژیانی شارستانیدا له هه‌رێمی ئیدلیب، گیانی له‌ده‌ستدا له زیندانێكی هاوپه‌یمانێتیه توندڕه‌وه‌كه‌دا، چالاوانێكی دیكه رایگه‌یاند.
چالاكوانێكی ئیدلیب، موسعه‌ب عه‌ساف به دیارونای وت سه‌لوم له كانونی یه‌كه‌می 2017 له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌وه ده‌ستگیركرا و له یه‌كێك له زیندانه‌كانیدا گیانی له‌ده‌ستدا كه تێیدا رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه كراوه‌ته‌وه، نزیكه‌ی ساڵ و نیوێك دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی.
برای چالاكوانه‌كه، رۆژنامه‌وان محه‌مه‌د سه‌لوم، مردنی براكه‌ی پشتڕاستكرده‌وه له فه‌ره‌نساوه كه ئێستا لێی ده‌ژی دوای هه‌ڵهاتنی له سوریا.
عه‌ساف وتی سامر سه‌لوم چالاكوانێكی میدیایی بووه و به‌وه ناسراوه كه دژایه‌تییه‌كی تووندی ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ركوتكاره‌كانی ته‌حریر شامی ده‌كرد له ژیانی مه‌ده‌نیدا له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی خۆیدا.
وتی ته‌حریر شام له زیندانی به‌دناوی عیقابدا زیندانی كردبوو، هه‌موو سه‌ردانێكیشی لێ قه‌ده‌غه‌كردبوو، له‌وانه خێزانه‌كه‌ی و هاوسه‌ر و منداڵه ورده‌كانیشی.
هه‌روه‌ها وتی: "هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی به‌ڕێكه‌وت بیسترا له‌ڕێی زیندانییه‌كی تازه ئازادكراوه‌وه كه وتوێتی سه‌لوم پاش ئه‌وه گیانی له ده‌ستداوه كه ره‌وشی ته‌ندروستیی خراپ تێكچووه له‌ئه‌نجامی سه‌پاندنی تووندترین شێوازی ئه‌شكه‌نجه به‌سه‌ریدا."
به‌گوێره‌ی عه‌ساف ته‌حریر شام زیاتر له 1,500 كه‌سی له زیندان و ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردندا هێشتۆته‌وه كه زۆربه‌یان ركابه‌ری هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ن.
له‌نێویاندا جومعه عه‌لی تازه زیندانیكراو كه له گونده‌كه‌ی خۆی له خۆرئاوای ناوچه گوندنشینه‌كانی ئیدلیبه‌وه فڕاندیان، هه‌روه‌ها چالاكوان عه‌بدولڕه‌حمان نه‌جار و كه‌سانی تر.
عه‌ساف وتی هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانه‌وه بۆ كۆتاییهێنان به‌م زیندانیكردنانه شكستیانهێناوه و چاره‌نوسی هه‌ندێك له ده‌ستگیركراوه‌كان به‌ته‌واوی نادیاره له‌به‌رئه‌وه‌ی رێگه‌ی سه‌ردانیان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی ئیدلیب زیاتر تێكبچێت چاره‌نوسی ئه‌م زیندانیانه ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه" و هه‌روه‌ها ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه ببرێن بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆئه‌وه‌ی وه‌ك هێزی كار یان قه‌ڵغانی مرۆیی له‌لایه‌ن هاوپیه‌مانێتیه‌كه‌وه به‌كاربهێنرێن.