حكومه‌تی عێراق هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ تووندكردنی كۆنترۆڵ له‌سه‌ر خاڵه نێوده‌وڵه‌تیه سنووریه‌كان به‌مه‌به‌ستی به یاسا پابه‌ندكردنی مامه‌ڵه‌كانی هاوردن و گومرگ و له‌ناوبردنی قاچاخچێتی و هه‌ر چالاكییه‌كی بازرگانیی نایاسایی.
وه‌ك به‌شێك له‌م هه‌وڵانه، هێزه‌كانی ئاسایش و پارێزه‌رانی سنووری عێراق له چه‌ند خاڵێكی په‌ڕینه‌وه كاره‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی مه‌وداوی چالاكیه ههواڵگریهكانیان.
له فرمانێكی 25 ته‌مموزدا، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق رایگه‌یاند "ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی یاسایی" ده‌ركردووه دژی هه‌ر كه‌سێك كه به‌شداربێت له ئه‌نجامدانی چالاكی قاچاخچێتی له‌نێوان سنووره‌كاندا.
به‌گوێره‌ی فرمانه‌كه، سزای هاوشێوه قه‌واره ناحكومیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه كه ده‌ستوه‌رده‌ده‌ن له كاری دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر سنووره‌كان.
شیكه‌ره‌وه عێراقییه‌كان به دیارونایان وت هێشتا میلیشیا چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامن له ڕێگریكردن له‌م رێوشوێنه رێكخهرییانه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و داهاته‌ی له‌ڕێی خاڵه سنووریه‌كانه‌وه ده‌ستیانده‌كه‌وێت سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی داهاتیانه.
به‌لاڕێدابردنی داهاتی ده‌وڵه‌ت
عێراق خاوه‌نی 21 خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سنووریی وشكانی و ده‌ریایی و ئاسمانییه كه وه‌ك خاڵی هاتنه‌ناوه‌ی شمه‌كی هاورده به‌كارده‌هێنرێن، ئه‌مه جگه له خاڵه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌نێویاندا مینای ئوم قه‌سر (باشور و باكور) و خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی وشكانیی شه‌له‌مچه و میهران له‌سه‌ر سنووری ئێران، هه‌روه‌ها خاڵی سنوریی سه‌فوان له‌گه‌ڵ كوێتدا و خاڵی سنوریی ترێبیل له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌ندا، ئه‌مه جگه له فڕۆكه‌خانه جیاجیاكان.
به‌گوێره‌ی توێژه‌ی كاروباری سیاسی، عه‌بدولقادر نایل، میلیشیا عێراقیه‌كانی سه‌ر به ئێران هه‌وڵیانداوه چه‌ندین له‌و خاڵه سنووریانه كۆنترۆڵبكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سنووری ئێرانن.
نایل به‌دیارونای وت گروپه چه‌كداره‌كانی وه‌ك رێكخراوی به‌در، حه‌ره‌كه‌ت نوجه‌با، عه‌سایب ئه‌هل حه‌ق و كه‌تائیب حیزبوڵا زۆربه‌ی ئه‌و داهاته له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شده‌كه‌ن كه له‌ڕێی سه‌پاندنی گومرگه‌وه له‌سه‌ر شمه‌كی هاورده پهیدایدهكهن.
وتی: "ده‌بێت ئه‌م داهاته بۆ ده‌وڵه‌ت بێت، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌مه ده‌چێته گیرفانی سه‌ركرده‌ی میلیشیاكان و تاكه‌كه‌سه ده‌ستڕۆشتووه گه‌نده‌ڵه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی زیانێكی دارایی گه‌وره بۆحكومهت".
ته‌نها بڕێكی كه‌می ئه‌و داهاته‌ی مافی حكومه‌تی عێراقه له‌ڕاستیدا دێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی میلیشیاكان به‌لاڕێیدا ده‌به‌ن.
نایل وتی میلیشیاكان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌كاردێنن بۆ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری وه‌ك رێدان به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی شمه‌كی نایاسایی بۆ وڵاته‌كه یان ساخته‌كردنی دۆكیومێنتی چه‌ندێتی و چۆنێتیی هاورده‌كان.
وتی ئه‌مه بواریان پێده‌دات گومرگی سه‌ر شمه‌كه هاورده‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستكه‌وتنی پاداشتێكدا كه پێشتر له‌سه‌ری ڕێكه‌وتوون.
وتیشی داهاتی ساڵانه‌ی میلیشیاكان "ڕه‌نگه بگاته 11 ملیار دۆلار ئه‌گه‌ر ئه‌وه ره‌چاوبكه‌ین كه ئه‌م گروپانه خاڵی سنووریی نافه‌رمییان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كردۆته‌وه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا".
نایل وتی: "چه‌ندین شمه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌هێندرێنه وڵاته‌كه‌وه، بێئه‌وه‌ی به‌ژێر چاودێریی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی و ده‌زگا به‌رپرسه‌كانی دیكه‌دا تێپه‌ڕن، ئه‌مه جگه له مادده‌ی بێهۆشكه‌ر و قاچاخچێتی مه‌روماڵات و كانزای سكراب و نه‌وت".
تووندكردنه‌وه‌ی كۆنترۆڵی سنووره‌كان
شاره‌زای ستراتیجی، عه‌لا نه‌شوع وتی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی شمه‌كی نایاسایی بۆ عێراق "كاریگه‌رییه‌كی زیانبه‌خشی" هه‌یه له‌سه‌ر ئابوریی عێراق، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م چالاكیه ده‌بێته هۆی لاوازكردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تیی عێراقیه‌كان.
نه‌شوع به دیارونای وت حكومه‌ت كۆنترۆڵی هاورده‌ی تووندكردووه، به‌تایبه‌تی له خاڵه سنووریه‌كان له به‌سره، هه‌روه‌ها چه‌ند هه‌نگاوێك نراون بۆ چاودێریكردنی پێشێلكاریه‌كان.
وتی به‌ڵام ئاماده‌یی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له‌م ناوچانه‌دا هه‌ستیان پێده‌كرێت و ئه‌وان خاوه‌نی "ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر به‌هێزن" له‌سه‌ر سنووره‌كه.
نه‌شوع وتی: "پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر په‌یداده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نها له‌ڕێی پاره‌ی گومرگه‌وه، به‌ڵكو له‌ڕێی بهخشیشهوه كه به‌زۆر له خه‌ڵكی ده‌سێنن له خاڵه‌كانی پشكنینی خۆیاندا بۆ ئه‌و شمه‌كه هاوردانه‌ی له خاڵه سنووریه‌كانه‌وه ده‌هێنرێنه ناوه‌وه و به‌ره‌و پارێزگاكان ده‌برێن."
وتیشی میلیشیاكان خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سنووریی نافه‌رمییان له‌نێوان عێراق و ئێران‌دا دامه‌زراندووه له پارێزگاكانی دیاله و واسیت.
وتی جگه له به‌كارهێنانی ئه‌م خاڵه سنووریانه بۆ هێنانی شمه‌كی بێ چاودێری بۆ ناو عێراق، وه‌كو رێگای قاچاخچێتی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش به‌كارده‌هێنرێن.