تیمێكی هێرشبهری تەحریر شام "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) "والیی ئیدلیب" و سەرکردەیەکی دیکەی گروپەکەیان لە میانی شەڕ و پێکدادانێکدا كوشت لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری سەلقین له پارێزگای ئیدلیب له باكور، چالاکوانێکی ناوخۆیی وتی.
چالاکوانێکی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت دوو سەرکردەی داعش لە شەڕ و پێکدادانێکدا یەکشەممە (11 ئاب) کوژران دوای ئەوەی کۆمەڵێک چەکداری تەحریر شام هێرشێکی کتوپڕیان کردەسەر ناوچەیەکی نزیکی یەکێک لەو خانووانەی چەکدارانی داعش خۆیانیان تێدا حەشەردابوو.
ناوبراو وتی تەحریر شام زانیبووی کە "ژمارەیەک چەکداری داعش لە نزیک وێستگەیەکی گاز لەسهر رێگای سەلقین-دارکوش لە ناوچە گوندنشینهكانی ئیدلیب له باكور خۆیان حەشاردابوو".
ئیدلیبی وتی هێرشیانکردە سەر حەشارگەکەیان و دواتر بوو بە شەڕە تەقە لەگەڵ دوو سەرکردەکەی داعشدا و لەئەنجامدا ئەحمەد عەبدولباست شەهەد، کە بە ئەبو عەبدۆ شەدید ناسرابوو، کوژرا.
ناوبراو "داواکرابوو" لەلایەن تەحریر شامەوە بەهۆی ئەوەی خۆی وەک پارێزگاری ئیدلیب ناوزەندکردبوو، پارێزگایەک کە زۆربەی زۆری لەلایەن تەحریر شامەوە کۆنترۆڵکراوە.
ئیدلیبی وتی، سەرکردەیەکی "پلە یەک"ی داعش، عەبدوڵا خالید عەباس، کە بە ئەبو خالید تەلمینێس ناسرابوو، لەکاتی رووداوەکەدا خۆی تەقاندەوە.
رۆڵی تایبەتی لە نێو داعشدا نهزانراوه.
ئیدلیبی وتی دوای شەڕ و پێکدادانە خوێناوییەکە، تەحریر شام چوونە نێو ناوچەکەی قەدەغەکرد و ئۆپەراسیۆنێکی پاککردنەوەی بەرفراوانی ئەنجامدا بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا کە پەیوەندییان بە شانە نوستووەکانی داعشەوە هەیە.
تەحریر شام ئەو شانە نوستووانەی تۆمەتبارکردبوو بەوەی لە پشتی تەقینەوە و تیرۆرکردنەکانی سەرکردە و چەکدارانی تەحریر شامهوهن، لەگەڵ ئەندامانی گروپە چەکدار و توندڕەوەکانی دیکەی پارێزگاکانی حەما و ئیدلیب.
ئیدلیبی وتیشی بەناو "والیی ئیدلیب"ی داعش پێشتر ئەندامی بەرەی نوسرە بووه، گروپێکی دیاری نێو هاوپەیمانێتی تەحریر شام.
بەڵام ناوبراو گروپەکەی بەجێهێشت و چووە نێو ریزەکانی داعش، لە ناوچەیەکەوە دهچوو بۆ ناوچەیەکی دیکە تا گەیشتە ئیدلیب، ئەو شوێنەی پێدەچێت دوایین پێگەی سەرکردایەتیی بووبێت.