هێزه‌كانی رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ره‌و پێشه‌وه چوون له ناوچه گوندنشینه‌كانی ئیدلیب له كۆتایی ئه‌م هه‌فه‌ته‌یه‌دا و له‌ئه‌نجامدا به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه (11 ئاب) شارۆچكه‌ی ستراتیجیی هوبهییتیان گرته‌ده‌ست له باشوری خۆرئاوا و حه‌وت كلیۆمهتریش چوونه‌ناو خان شه‌یخونه‌وه.
ئه‌م پێشڕه‌وییه زه‌مینییه‌ی سوریا له ئیدلیب، كه یه‌كه‌م پێشڕه‌وییه له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا، پاش شه‌ڕێكی تووند هات له‌گه‌ڵ ته‌حریر شام و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه له ناوچه‌كه.
چالاكوانێكی ئیدلیب، موسعه‌ب عه‌ساف به دیارونای وت: "هێرشه چڕه‌كانی رژێم و روسیا كه ناوچه‌كه‌یان كوتا، رێگه‌یان خۆشكرد بۆ پێشڕه‌وییه زه‌مینییه‌كه."
وتیشی هوبهییت ده‌روازه‌یه‌كه بۆ شاره ستراتیجیه‌كانی دیكه، به‌تایبه‌تی خان شه‌یخون، كه رۆژانه به‌چڕی له‌لایه‌ن هێرشی ئاسمانیه‌وه بۆمبارانكراوه.
![سه‌ربازانی رژێمی سوریا لێره‌دا ده‌بینرێن دوای چوونه‌ناو شارۆچكه‌ی هوبهییت له هه‌رێمی ئیدلیب. [وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه]](/cnmi_di/images/2019/08/12/19410-Syrian-regime-Hobeit-600_384.jpg)
سه‌ربازانی رژێمی سوریا لێره‌دا ده‌بینرێن دوای چوونه‌ناو شارۆچكه‌ی هوبهییت له هه‌رێمی ئیدلیب. [وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه]
![دووكه‌ڵ له جێگه‌ی هێرشێكی ئاسمانیی روسیا به‌رزده‌بێته‌وه له شارۆچه‌كی هوبهییت له ناوچه گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب پاش كه‌وتنه‌ده‌ستی هێزه‌كانی رژێم. [وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه]](/cnmi_di/images/2019/08/12/19411-Hobeit-Russian-strike-600_384.jpg)
دووكه‌ڵ له جێگه‌ی هێرشێكی ئاسمانیی روسیا به‌رزده‌بێته‌وه له شارۆچه‌كی هوبهییت له ناوچه گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب پاش كه‌وتنه‌ده‌ستی هێزه‌كانی رژێم. [وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه]
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه زیاتر له 130 شه‌ڕكه‌ری هه‌ردوولا كوژراون له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له ناوچه‌كانی نێوان هه‌رێمه‌كانی ئیدلیب و حه‌مما.
به‌گوێره‌ی ئه‌ژماری رێكخراوه‌كه بۆ ژماره‌ی كوژراوه‌كان، 70 شه‌ڕكه‌ر شه‌ممه كوژران، كه 30 كه‌سیان پاڵپشتییان له هێزه‌كانی رژێم ده‌كرد. هه‌روه‌ها 38 كه‌سه‌كه‌ی دیش چه‌كداری ته‌حریر شام بوون.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی لانیكه‌م 61 شه‌ڕكه‌ر یه‌كشه‌ممه كوژراون كه 21 كه‌سیان سه‌ر به رژێم بوون.
رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نیش كوژران، له‌نێویاندا منداڵێك، له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانیه‌كانی رژێم و روسیادا یه‌كشه‌ممه بۆسه‌ر هه‌رێمی ئیدلیبی باشور.
عه‌ساف به دیاروناوی وت ژماره‌ی قوربانییه مه‌ده‌نییه‌كان زۆر نزم بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانیه‌كانی مانگی پێشتر پاڵیان به زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه ناوه هه‌ڵبێن.
وتیشی شارۆچكه و گونده‌كانی مهدايا، كه‌فر سه‌جنا، حه‌زارین و حاس به‌ر هێرشی چڕی ئاسمانی كه‌وتوون، ئه‌مه جگه له ناوچه‌كانی تهرمهڵا، ته‌مانعه، خان شه‌یخون، كه‌فر نه‌بل، نه‌فیر و مهعرهزیتا.
هه‌روه‌ها وتی شه‌ڕی قورس هێشتا به‌رده‌وامه له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی سوكهیك و ته‌ل سوكهیك كه گردێكی ستراتیجییه، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی رژێم به‌ره‌و ته‌ل سوكهیك پێشڕه‌ویده‌كه‌ن و ته‌حریر شام و هاوپه‌یمانه‌كانیشی هێشتا به‌رگری له سوكهیك ده‌كه‌ن.
دیارونا له تلیگرام بۆچی دای نانێن
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت