لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌ی پێشووی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار، لیوا مه‌حمود فه‌لاحی، دوابه‌دوای هه‌ڵمه‌تێكی ناوزڕاندن كه تێیدا میدیاكانی نزیك له ئێران تۆمه‌تباریان كرد به خیانه‌ت، كۆتایی هات به راگه‌یاندنی به بێ‌تاوان له‌لایه‌ن سه‌ره‌كوه‌زیرانی عێراقه‌وه.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆمەتەکان دژی فه‌لاحی له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی نزیك به ئێران، له‌نێویاندا تۆڕی میدیای بەرەنگاری و ته‌له‌فزیۆنی ئیتیجاه، كه میدیایه‌كی كه‌تائیب حیزبوڵایه، وه‌زاره‌تی به‌رگری بانگهێشتی كرد بۆ به‌غدا.
چەند لیژنەیەکی لێپرسینه‌وه دامه‌زرێنران بۆ لێكۆڵینه‌وه له تۆمه‌ته‌كان دژی فه‌لاحی.
لێکۆڵینەوەکە بەشێوەیەکی فەرمی کۆتایی هات بە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی کە 22 تەمموز لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە و تێیدا سەرەکوەزیران عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند کە تۆمەتەکان دژی فەلاحی دەرکەوت هیچ باوەڕپێکراو نین.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار کەریم کەربولی وتی: "بەخۆشی و قایلبوونێکی زۆرەوە پێشوازیمان لە راگەیاندنەکە کرد." وتیشی کە "تۆمەتەکان لەکەیەك بوون بۆ ناوبانگی سوپا و فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ی".
بە دیارونای وت: "راگەیاندنی بێتاوانی، ناوبانگ و پێگەی سوپای عێراق دەپارێزێت وەك دەزگایەکی رەگداکوتاو کە بۆتە دیواری بەرگری لە نیشتیمان."
ئاماژەیکرد بەوەی لێکۆڵینەوەکە لەلایەن چەند تیمێکی تایبەتمەندەوە سەرپەرشتی دەکرا لە وەزارەتی بەرگری و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بە "دادپەروەرانە و دادوەرانە" لەقەڵەمیدا.
کەربولی وتی سەرەڕای بێ‌تاوان دەرچوونی، فەلاحی رۆڵێکی دیکەی پێدراوە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، وتیشی کە بەهیوا بووە حکومەت بەو بڕیارەدا بچێتەوە.
پشتیوانی لەلایەن بەرپرسانی ئەنبارەوە
لەکاتێکدا کەربولی و بەرپرسانی دیکەی ئەنبار بە دیارونایان وت کە دڵخۆشن بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە، راگەیاندنەکە بووە هۆی تووڕەکردنیمیلیشیاکانی سەر بە ئێران.
لە بەیاننامەیەکدا، کەتائیب حیزبوڵا هەڕەشەی کرد کە "رێنادات شتەکان وا بە ئاسانی تێپه‌ڕن" و سەرکردە سیاسییە عێراقیەکانی نزیك بە ئێران چەند هەڵوێستێکی لەوشێوەیه‌یان راگەیاند، هەرچەندە بەرپرسان لە بایەخی ئەم هەڕەشانەیان کەمکردەوە و وەك قسەی پوچ له‌قه‌ڵه‌میان دان.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار فەرحان محەمەد دولەیمی بە دیارونای وت: "پشتیوانی لە ئاکامی [لێکۆڵینەوەی] کەیسی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار دەکەین."
وتی: "فەلاحی فەرماندەیەکی پیشەوەرە و تۆمارێکی درێژی لە خزمەت هەیە بە وڵات، لە شەڕی چەکدارانی تیرۆریستدا و شکستهێنان پێیان لە پارێزگاکە."
وتیشی بڕیاری بێتاوانیی فه‌لاحی دوای "لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنانە هات کە سەلماندی تۆمەتەکان له‌دژی ساختەن".
دولەیمی ئاماژەیکرد بەوەی سەرەکوەزیران سەرۆکی هێزە چەکدارەکانە و باش ئاگادارە له کاریگەریی نەرێنیی تۆمەتی لەوشێوەیە لەسەر پێگەی جەماوەریی سوپا و ورەی سەربازەکان.
تۆمەتەکان دژی فەلاحی "بەهۆی پێگەیەوە بووە دژی گەورەبوونی میلیشیاکان، بەتایبەتی کەتائیب حیزبوڵا، لە ئەنبار و هەوڵەکانیان بۆ سەپاندنی دەسەڵاتیان بەسەر شارەکانی پارێزگاکەدا".
وتی میلیشیاکانی سەر بە ئێران هەوڵی کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە ئابورییەکانی ئەنباریان داوە، وەك لە پارێزگا رزگارکراوه‌كانی دیکە لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئەمەیان ئەنجامداوە.
دولەیمی وتی ئەم میلیشیانە هەوڵیانداوە "بە هەموو جۆرێك بیشکێنن، ئەمجارەیان بە تۆمەتبارکردنی بەوەی زانیاری دەداتە لایەنە دەرەکییەکان".
میلیشیاکان خزمەت بە بەرژەوەندیی ئێران دەکەن
پسپۆڕی سەربازی، رەبیع جەواری وتی بێتاوانیی فەلاحی "زلەیەکە لە رووی ئەم میلیشیانە، کە کاردەکەن بۆ پەراوێزخستنی رۆڵی سوپا" و زیادکردنی نفوزی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران).
بە دیارونای وت: "میلیشیاکان ویستیان لەڕێی ئەم تۆمەتانەوە چەند ئامانجێك بپێکن."
وتی بەهیوابوون کۆنترۆڵی خۆیان به‌سه‌ر وڵات‌دا درێژەپێبدەن و سەرچاوەکانی تاڵان بکەن و دەزگای سوپا لاواز بکەن بە گومان دروستکردن لە دڵسۆزیی فەرماندەیەکی عێراقی بۆ وڵاتەکەی.
وتیشی ئەوە روونە کە میلیشیاکانی سەر بە ئێران هەوڵی کەمبایەخکردنی متمانەی خەڵکی عێراق دەدەن بە سوپا بە هەوڵدان بۆ لێدان لە ناوبانگی.
وتی: "بەڵام راستی ئەوەیە کە تەنیا خزمەت بە بەرژەوەندی خۆیان و ئێران دەکەن" وەك دەردەکەوێت لە رەتکردنەوەی پابەندبوونیان بە بڕیارەکانی حکومەت بۆ وەستاندنی چالاکیە نایاساییەکانیان.
جەواری وتی: "حکومەت سوورە لەسەر نەکشانەوە لە بڕیارەکانی و هەنگاوەکانی بە ئامانجی بەرگرتن بەو چالاکیانە."
فه‌لاحی به‌كرێگیراوی ئه‌مریكایه. ئه‌مه سه‌لمێندراوه و مه‌سخه‌ره‌ی راگه‌یاندنی به بێگوناه به‌هۆی گوشاری ئه‌مریكاوه ئه‌نجامدرا. به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نباره‌وه له‌كار دوورخرایه‌وه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
سڵاو له فه‌لاحیی راستگۆ، پیشه‌گه‌را، ئازا و بێلایه‌ن! هه‌روه‌ها سڵاو له‌و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه كه ده‌ستپاكانه كاری كرد، سه‌ره‌ڕای گوشار له‌سه‌ری! رۆڵه‌كانی سوپای عێراق خیانه‌ت ناكه‌ن؛ خیانه‌ت و غه‌دركردن خه‌ڵكی خۆی هه‌یه كه ده‌بێت شه‌رمه‌زار بن. شانازی و كه‌رامه‌ت بۆ خه‌ڵكی ئازادی عێراق!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
بۆچی ده‌بێت ده‌وڵه‌ت ئه‌وه په‌سه‌ندبكات كه خیانه‌تكارێك به‌رپرسیارێتی بگرێته‌ده‌ست؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
ئایا ئێستا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن؟!!! ئه‌وه هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی مانگرتنه‌كه‌وه روون بوو؛ ئه‌وه فیلم و سیناریۆیه‌كه كه ئاكته‌ره ئه‌ستێره‌كانی شوانه‌كان و ئه‌وانه‌ن كه هاوپه‌یمانیانن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت
سوپا_دیواری_میلله‌ته. ئێوه كلكی ئێرانن.
وه‌ڵام بدهرهوهكوا دادوه‌ری؟ تۆماری روون و ئاشكرا هه‌ن، به‌ڵام هه‌روه‌ك چۆن كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر دژی سه‌ربازه بێتاوانه‌كان داخرا، هه‌ر كه‌یسێك كه قوربانییه‌كانی شیعه‌ی عێراق بن، داده‌خرێت. به‌داخه‌وه، تۆمه‌ته‌كان هه‌میشه هه‌مان شتن: به‌كرێگیراوی ئێرانن.
وه‌ڵام بدهرهوههاهاهاهاهاها
وه‌ڵام بده‌ره‌وه7 كۆمێنت