هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

هێزەکانی عێراق ئەندامێکی داعش دەستگیردەکەن بەتۆمەتی تاوان دژی ئێزیدییەکان

خالید تائی

یەکە سەربازییەکانی عێراق بەشداریدەکەن لە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕاندا لە بیابانی دوورگەی بەعاج لە باشوری خۆرئاوای نەینەوا لە 4 ئاب. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

یەکە سەربازییەکانی عێراق بەشداریدەکەن لە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕاندا لە بیابانی دوورگەی بەعاج لە باشوری خۆرئاوای نەینەوا لە 4 ئاب. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق سێشەممە (6 ئاب) چەکدارێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد لە پارێزگای نەینەوا کە تۆمەتبارە بە تاوانی تووندوتیژ دژی ئێزیدییەکان کاتێك گروپەکە لە 2014 شەنگالی داگیرکرد.

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند هێزێکی هاوبەشی سوپا و پۆلیس، حازم محەمەد عەبدوڵا قاسمیان دەستگیرکرد کە ناسراوە بە ئەبو هاجیر لە شارۆچکەی بەعاج لە باشوری خۆرئاوای نەینەوا دوای بەدەستگەیشتنی زانیاری دەربارەی شوێنەکەی.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه‌ ئەبو هاجیر داواکراوە له‌سه‌ر تاوانەکانی کە لاقەکردنی ژنانی ئێزیدی و کوشتنی پیاوانی ئێزیدی به‌خۆده‌گرن.

ئەندامی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بنیان جەربا وتی دەستگیرکردنەکە "پەیامێکی دڵنیایی دەنێرێت بۆ دانیشتوانی ناوچەکە و بەهێزکردنی متمانەیان لە توانای هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنپێهەڵگرتن و سزادانی هەموو تیرۆریستان".

هێزە تایبەتەکانی عێراق وروژم دەکەنە سەر حەشارگەیەکی داعش لە پارێزگای نەینەوا لە 25 ئاب 2018. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا]

هێزە تایبەتەکانی عێراق وروژم دەکەنە سەر حەشارگەیەکی داعش لە پارێزگای نەینەوا لە 25 ئاب 2018. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا]

بە دیارونای وت دەستگیرکردنی لەوشێوەیە نیشانیدەدات "کە هێزەکانمان هەنگاوی کاریگەری پێشکەوتوو دەنێن لە بواری کاری هەواڵگریدا".

وتی پێشڤەچوونەکە ئاماژەیە بە "پەیوەندیی ئەرێنیی گەشەکردوو لەنێوان دەزگا ئەمنیەکان و خەڵکی ناوچەکەدا، کە زانیاری دەدەن دەربارەی جوڵە و چالاکیەکانی پاشماوەکانی [داعش]".

ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە نەینەوا بەردەوامن

دەستگیرکردنی ئەبو هاجیر لەکاتێکدا بوو کە هێزە ئەمنیەکان ناوچە چیایی و بیابانیەکانی نەینەوا دەگەڕان وەك بەشێك لە قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی ئەمنیی "ویستی سەرکەوتن" کە دووشەممە دەستیپێکرد.

جەربا وتی ئامانجی هەڵمەتەکە "بەهێزکردنی ئاسایشی ناوخۆ و پاراستنی دانیشتوانی گوندەکانی نێو بیابانەکەی نزیك بە چیاکانە لە هەڕەشەی تیرۆریستان".

وتی: "ژمارەیەکی کەم لە ئەندامانی داعش لە هەندێك ناوچەی چۆڵکراو ماون کە هەندێکجار کردەی تیرۆریستی ئەنجامدەدەن."

وتیشی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنییانە یارمەتیی "لاوازکردنی ئەو چەکدارانە و چالاکی و تواناکانیان دەدەن و ورەیان دەڕوخێنن و سەقامگیری بۆ پارێزگاکە دەهێنن".

لە دوو رۆژی رابردوودا، هێزەکانی عێراق هەشت شوێنی پشوودانیان تێکشکاندن و ژمارەیەکی هاوشێوەی ئەوەیان لە بۆمبی دەستکرد تەقاندەوە.

جەربا وتی هەروەها 17 گومانێلکراویان دەستگیرکردووە لە چیاکانی بادوش، عەتشانە، شێخ ئیبراهیم و ناوچەی ئەللاین.

پێش ئەوەش فیرقەی 20ی سوپا پێنج تونێل و شوێنی پشوودانیان لە بیابانی دوورگەی بەعاج تەقاندەوە.

جەربا جەختیکردەوە لە پێویستیی "خستنەگەڕی هەموو سەرچاوە و تواناکان" بۆ بنەبڕکردنی پاشماوەکانی داعش و داوای لە کاربەدەستان کرد لە هەوڵەکان بەردەوام بن بۆ گەشەدان بە دەزگای هەواڵگری و پته‌وكردنی یه‌كه‌ ئەمنییه‌كان و پشتیوانیكردنی هێزەکانیان بە چەکی قورس.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500