هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

عێراق قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی 'ویستی سەرکەوتن' دەستپێدەکات

خالید تائی

سەربازانی عێراق بۆ پاشماوەکانی داعش دەگەڕێن لە کەنارەکانی رووباری دیجلە لە باکوری بەغدا لە 22 تەمموز وەك بەشێك لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی 'ویستی سەرکەوتن'. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا]

سەربازانی عێراق بۆ پاشماوەکانی داعش دەگەڕێن لە کەنارەکانی رووباری دیجلە لە باکوری بەغدا لە 22 تەمموز وەك بەشێك لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی 'ویستی سەرکەوتن'. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا]

هێزەکانی عێراق دووشەممە (5 ئاب) دەستیانکرد بە قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی ئەمنیی "ویستی سەرکەوتن"کە تەرکیز دەخاتە سەر پاککردنەوەی بەشێکی گەورەی پارێزگاکانی دیالە و نەینەوا لە پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، عەمید تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت یەکەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە و نەینەوا و هێزەکانی پۆلیسی خۆجێی و خێڵەکانی ناوچەکە بەشداریدەکەن لە ئۆپەراسیۆنەکە.

وتی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانیی ئاسمانی دابیندەکەن.

خەفاجی وتی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکە خاکێکی ئاڵۆزە و زنجیرە چیای تێدایە "لەنێویاندا زنجیرە چیای عەتشانە و ناوچەکانی بادوش و شێخ ئیبراهیم لە نەینەوا".

سەربازانی عێراق لە بیابانی خۆرئاوای ئەنبار جێگیرکراون بۆ شوێنپێهەڵگرتنی پاشماوە و حەشارگەکانی داعش وەك بەشێك لە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی 'ویستی سەرکەوتن'. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراق لە بیابانی خۆرئاوای ئەنبار جێگیرکراون بۆ شوێنپێهەڵگرتنی پاشماوە و حەشارگەکانی داعش وەك بەشێك لە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی 'ویستی سەرکەوتن'. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

وتی زنجیرە چیای حەمرینیش دەگرێتەوە و گوندە دابڕێندراوەکانی بەشەکانی باکوری قەزای جەلەولا و میقدادیە و خانەقین لە دیالە دەگرێتەوە.

وتیشی چەند کاتژمێرێك پێش دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان گردبوونەوەیەکی پاشماوەکانی داعشیان لە گوندی سەمەر کردە ئامانج، کە ناوچەیەکی چۆڵکراوە لە قەزای مەخمور، باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ.

خەفاجی وتی: "شەش تیرۆریست کوژران، لەنێویاندا سێ سەرکردەی باڵای داعش."

وتی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەدا لانیکەم پێنج ئەندامی داعش کوژران و چەندین شوێنی پشوودان و حەشارگەیان لە نەینەوا تێکشکێنران و وتیشی زنجیرە چیای عەتشانە و گوندە چیاییەکان لە بادووش لەئێستادا پاککراونەتەوە.

وتی هاوکات لە دیالە "سێ تیرۆریستی داواکراو بە ماددەی تیرۆریزم دەستگیرکران و دوو شوێنی حەوانەوە و چەند پێگەیەکی نهێنی تێکشکێنران".

'سووربوون لەسەر لەناوبردنی داعش لە عێراق'

هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە 7 تەمموز دەستیانکرد بە هەڵمەتی "ویستی سەرکەوتن" بۆ دەرکردنی پاشماوەکانی داعش لە بیابانی خۆرئاوای عێراق و ناوچەکانی سەر سنووری سوریا.

ئەو هەڵمەتە کە لەلایەن سەرەکوەزیران عادل عەبدولمەهدییەوە راگەیەندرا ئامانجی بنەبڕکردنی تەواوەتیی شانەکانی داعشە لەو بیابانەی بەنێو پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوادا درێژدەبێتەوە تا سەر سنووری عێراق-سوریا.

خەفاجی وتی قۆناغی سێیەمی هەڵمەتەکە "قۆناغێکی نوێی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆیە لەگەڵ پاشماوەکانی تیرۆریزم" و وتیشی بەدوایدا ئۆپەراسیۆنی زیاتر ئه‌نجامده‌درێت تا گروپەکە بەتەواوی بنەبڕدەکرێت.

یەکەمین دوو قۆناغی ئۆپەراسیۆنەکە، کە تەرکیزیان لەسەر پاککردنەوەی بیابانی خۆرئاوای ئەنبار و ناوچەکانی باکوری بەغدا بوو لە داعش، "ئەنجامی بەرچاوی ئەمنی"یان بەدەستهێنا، خەفاجی وتی.

وتیشی: "قۆناغی ئێستا پەیامێکی ئاشکرایە بۆ تیرۆریستان: ناوەستین لە بەدواکەوتنتان. سوورین لەسه‌ر پاککردنەوەی عێراق لە خەوشی ئێوە، گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئاسایش و ئاشتی لە تەواوی بەشەکانی وڵاتدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

بۆچی باس له‌ عێراقی ئێستا ناكه‌ن له‌جیاتی ئه‌م وتاره‌ ناپه‌سه‌ندانه‌؟ عێراق پڕه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی، كه‌واته‌ له‌پێشدا له‌ناوه‌وه‌ پاكی بكه‌نه‌وه‌، ئینجا رواڵه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌خۆ پاك ده‌بێت. (بژی عێراق!)

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌