هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

رژێم و روسیا به‌خه‌ستی بۆردومانی خۆرئاوای ئیدلیب ده‌كه‌ن

وه‌لید ئه‌بولخه‌یر له‌ قاهیره‌

هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی سوریی له‌ شاری خان شه‌یخوون كه‌لوپه‌له‌كانیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی رژێم و روسیا ده‌ستیانكرده‌وه‌ به‌ بۆردومانكردنی هه‌رێمی ئیدلیب له‌ نیساندا. [خاوه‌نی وێنه‌: كڵاوسپیه‌كان]

هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی سوریی له‌ شاری خان شه‌یخوون كه‌لوپه‌له‌كانیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی رژێم و روسیا ده‌ستیانكرده‌وه‌ به‌ بۆردومانكردنی هه‌رێمی ئیدلیب له‌ نیساندا. [خاوه‌نی وێنه‌: كڵاوسپیه‌كان]

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رژێمی سوریا به‌خه‌ستی ده‌ستیانكرده‌وه‌ به‌ بۆمبارانكردنی ناوچه‌ی ئیدلیب له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ (5 ئاب) هه‌ر دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌ راگه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌ کورتخایه‌نه‌كه‌. به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش ئه‌وه‌ش فڕۆكه‌كانی روسیا ده‌ستیانكرده‌وه‌ به‌ بۆمبابارانكردن.

فڕۆكه‌كانی روسیا قه‌راغی خۆرئاوای هه‌رێمه‌كه‌یان بۆردومان كرد و فڕۆكه‌كانی هه‌ردوولاش ده‌ستیانكرده‌‌وه‌ به‌ بۆمبابارانكردنی باشوری ناوچه‌كه‌، به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوریی بۆ مافی مرۆڤ.

روانگه‌ی سوری وتیشی له‌ ناوچه‌یه‌كی خوارووتر چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران له‌ ئه‌نجامی هێرشی بۆمبی به‌رمیلیی رژێم بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی مۆره‌ك له‌ باكوری پارێزگای حه‌مما، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی ئێف پی رایگه‌یاند.

ئه‌مانه‌ یه‌كه‌م قوربانی مه‌ده‌نی بوون له‌و كاته‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی رژێم ده‌ستیانپێكردۆته‌وه‌.

بازاڕی خان شه‌یخوون زیانێكی زۆری پێگه‌یشت له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ ئاسمانییه‌ نوێكانی رژێم. [خاوه‌نی وێنه‌: تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان]

بازاڕی خان شه‌یخوون زیانێكی زۆری پێگه‌یشت له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ ئاسمانییه‌ نوێكانی رژێم. [خاوه‌نی وێنه‌: تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان]

تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی كڵاو سپییه‌كان به‌دوای قوربانیاندا ده‌گه‌ڕێن له‌و ماڵه‌ مه‌ده‌نیانه‌دا كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ به‌ر هێرشی ئاسمانی له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئیدلیب. [خاوه‌نی وێنه‌: تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان]

تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی كڵاو سپییه‌كان به‌دوای قوربانیاندا ده‌گه‌ڕێن له‌و ماڵه‌ مه‌ده‌نیانه‌دا كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ به‌ر هێرشی ئاسمانی له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئیدلیب. [خاوه‌نی وێنه‌: تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان]

چالاكوانی خه‌ڵكی ئیدلیب، موساب عه‌ساف، به‌ دیارونای وت كه‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی روسیا و رژێم هه‌ندێك له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئیدلیبیان، به‌تایبه‌تی له‌ باشوور، كردۆته‌ ئامانج.

وتی''لانی كه‌م 20 هێرشی ئاسمانی'' له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئیدلیب و فڕۆكه‌ سه‌ربازی و هه‌واڵگیرییه‌كان به‌خه‌ستی فڕیون به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا.

هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئاگربه‌ست

رژێمی سوریا له‌ به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه‌دا شكستی ئاگربه‌سته‌كه‌ی راگه‌یاند چوار رۆژ دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیپێكرد ، هۆكاری ئه‌مه‌شی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ پابه‌ندنه‌بوونی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان به‌ به‌نده‌كانی ئاگربه‌سته‌كه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ست به‌ ناوچه‌ی ئارامه‌وه‌.

رژێم گرووپه‌كانی به‌وه‌ تۆمه‌تباركرد كه‌ هێرشی كاتیۆشایان كردۆته‌سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی. ئه‌م گرووپانه‌ هاوپه‌یمانی توندڕه‌وی ته‌حریر ئه‌لشامیش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری هه‌رێمه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، هه‌روه‌ها به‌ره‌ی رزگاری سوریا و گروپه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش له‌ هه‌رێمه‌كانی ئیدلیب، حه‌مما و لازقیه‌.

عه‌ساف وتیشی: ''زۆربه‌ی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی دووشه‌ممه‌ ته‌ركیزییان كردبووه‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی خان شه‌یخوون له‌ باشوری ئیدلیب كه‌ له‌ڕێی بۆمبی به‌رمیلیی و هێشووییه‌وه‌ بۆردومانكران.''

هه‌روه‌ها وتیشی ژماره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی شارۆچكه‌كانی باشوری ئیدلیبیان كرده‌ ئامانج وه‌ك بابۆلین و كه‌فه‌ر سه‌جنا و شارۆچكه‌ی كه‌فه‌ر زیتا، له‌تامینه‌ و ئه‌لزه‌كات له‌ باكوری ناوچه‌ گووندنشینه‌كانی هه‌رێمی حه‌مما.

هاوكات، هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی روسیا به‌خه‌ستی كه‌بینایان بۆردومانكرد له‌ باكوری هه‌رێمی لازقیه‌.

عه‌ساف وتی كه‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان چاوه‌ڕوانكراو بوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ژنێك كوژرا له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی موشه‌كیی و چه‌ند كه‌سێكی تریش برینداربوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500