فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی سوریا دووشەممە (5 ئاب) دەستیانکردەوە بە هێرشە ئاسمانیەکانیان بۆسەر پارێزگای ئیدلیب، کە بووە هۆی شکاندنی ئاگربەستێکی کورتمەودا بە بەخشینەوەی تۆمەتی ئەوەی گوایە چەکدارانی توندڕەو و ئۆپۆزسیۆن بنکەیەکی ئاسمانیی گرنگی روسیایان کردۆتە ئامانج.
بهگوێرهی ئاژانسی فرانس پرێس، روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە فڕۆکە جەنگیەکانی رژێم لەدوای پێنجشەممەوە یەکەمین هێرشە ئاسمانییەکانی خۆیان ئەنجامدا بۆسەر شارۆچکەی خان شهیخون لە ناوچە گوندنشینەکانی باشوری ئیدلیب.
بۆمبارانەکە چەند خولەکێك دوای ئەوە هات کە رژێمی سوریا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ناوچەی ئیدلیب دەستپێدەکاتەوە و "گروپە تیرۆریستیەکان"ی تۆمەتبارکرد بە کردنە ئامانجی بنکەی ئاسمانی حمهییم لە پارێزگای لازقیە بە موشەك.
پێشتر له ههمان رۆژدا، بەهۆی ئەوەی تەحریر شام رەتیکردەوە لە ناوچەی هێورکردنەوە بکشێتەوە لە دەوروبەری ههرێمی ئیدلیب و مەدەنیەکانی ناوچەکە بە دیارونایان وتبوو كه دەترسن زۆر نەبات هێرشە ئاسمانیەکانی رژێم و روسیا دەستپێبکەنەوە.
سەرکردەی تەحریر شام ئەبو محەمەد جۆلانی شەممە رایگەیاند کە هاوپەیمانێتیە تووندڕەوەکەی لە ناوچەی هێورکردنەوە ناکشێتەوە، بەپێچەوانەوەی ئەو رێکەوتنی ئاگربەستەوه كه لە 2 ئاب کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە .
ئەو ناوچەی هێوركردنهوهیهی لە شێوەی پیتی ئینگلیزی (U)دایە لە ئەیلولی رابردوو لەلایەن تورکیا و روسیاوە دامەزرێنرا بۆ جیاکردنەوەی هێزەکانی رژێم لە چەکدارانی توندڕەو و ئۆپۆزسیۆن.
چالاکوانی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت تەحریر شام رۆژی هەینی هۆشداریی دابوو لەوەی وەڵامی دەبێت بۆ هەر پێشێلکارییەكی دوایین رێککەوتنی ئاگربەست.
یەکشەممە، دوای راگەیاندنەکەی جۆلانی، شارۆچکەی بەدامای نزیك جسر شوغور رووبەڕووی تۆپبارانی رژێم بووهوە و مەدەنییەکی تێدا کوژرا -- ژنێك -- و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوبەری رێكخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان وتی لە جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەوە ئەوە یەکەم کوژرانی مەدەنی بوو.
ئاوارە مەدەنیەکان نەگەڕاونەتەوە
ئیدلیبی بە دیارونای وت دۆخەکە بیرخەرەوەی رێکەوتنی ئاگربەستەکەی ئەیلولە، کە دوای ماوەیەك هەڵوەشایەوە و سەریکێشا بۆ چەند هێرشێکی ئاسمانی و شەڕی تووند.
وتی هەرچەندە دوایین رێکەوتنی ئاگربەست پێنج رۆژ لەمەوبەر راگەیەنرا، هیچ یەك لەوانەی بەهۆی هێرشی ئاسمانیی سەخت و تۆپبارانەوە ئاوارە بوون نەگەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان پێشئەوەی دووبارە توندوتیژی دەستپێبکاتەوە.
ئیدلیبی وتی لەجیاتی ئەوە، مەدەنیەکان سوودیان بینی لە دۆخێکی ئارامی رێژەیی بۆ دابینکردنی خۆراك و سوتەمەنی و شمەکی دیکە بۆ نشینگەکانیان لە چاوەڕوانیی گەڕانەوەی هێرشە ئاسمانیەکاندا.
هەرچەندە بەرەکانی شەڕ لە ئێستادا ئارامن و هێرشە ئاسمانیەکان راوەستاون، شەڕی هەڕەمەکی و تۆپباران بەردەوامن لە برەوسەندن لە باکوری پارێزگای حەمما.
وتی لە چەند رۆژی رابردوودا تۆپباران روویداوە لە لەتامینە، کەفر زیتا و کەنارەکانی مۆرهك.
ئیدلیبی وتی شەڕی سەختیش لە کەنارەکانی ناوچەی سەهل غاب دەستیپێکردووە، بەهۆی هەوڵێکی رژێمی سوریا و روسیاوە بۆ پێشڕەوی، کە بۆتە هۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی چەندانی دیکە.