به‌رپرسێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) 30 ئه‌ندامی شانه نوستووه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)یان ده‌ستگیركرد له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا، به هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه گوندنشینه‌كانی دێره‌زوور.
به‌رپرسێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، فه‌رهاد خۆجا به دیارونای وت هه‌سه‌ده پاشماوه‌كانی داعشی له حه‌شارگه په‌رشبووه‌كانیدا له خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه ده‌ستگیركرد، هه‌روه‌ها ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر چه‌ك و تفاق و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردندا له شوێنه‌كه‌یان.
خۆجا وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه‌تیرۆریزمی هه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجامدرا، به هاوكاریی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
ناوبراو وتی: "له یه‌ك كاتدا هێرشكرایه سه‌ر بیستویه‌ك ناوچه بۆ دڵنیابوون له دروستیی جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و نه‌هێشتنه‌وه‌ی هیچ هه‌لێك بۆ خۆده‌ربازكردنی تووندڕه‌وه‌كان له حه‌شارگه‌كانیان."
![دوو تووندڕه‌و كه له‌مدواییانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه له ناوچه گوندنشینه‌كانی دێره‌زووری خۆرهه‌ڵات ده‌ستگیركراون. [خاوه‌نی وێنه: هێزه‌كانی سوریای دیموكرات]](/cnmi_di/images/2019/08/01/19252-Deir-Ezzor-extremists-600_384.jpg)
دوو تووندڕه‌و كه له‌مدواییانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه له ناوچه گوندنشینه‌كانی دێره‌زووری خۆرهه‌ڵات ده‌ستگیركراون. [خاوه‌نی وێنه: هێزه‌كانی سوریای دیموكرات]
![هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌و كه‌لوپه‌لانه نمایشده‌كه‌ن كه له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا له ناوچه گوندنشینه‌كانی دێره‌زووری خۆرهه‌ڵات ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه. [خاوه‌نی وێنه: هێزه‌كانی سوریای دیموكرات]](/cnmi_di/images/2019/08/01/19253-SDF-seized-items-600_384.jpg)
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌و كه‌لوپه‌لانه نمایشده‌كه‌ن كه له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا له ناوچه گوندنشینه‌كانی دێره‌زووری خۆرهه‌ڵات ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه. [خاوه‌نی وێنه: هێزه‌كانی سوریای دیموكرات]
خۆجا وتی، هێرشه‌كه دوای زانیاریی هه‌واڵگری هات كه ده‌ریخست جموجۆڵ و چالاكیی تووندڕه‌وان له گوند و شارۆچكه‌كانی خۆرئاوای بوسه‌یرا، زیر، سیبیان و شاحیل هه‌بووه.
له‌نێو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانگرت به‌سه‌ریاندا، ده‌مانچه، نیشانشكێن و تفاق هه‌بوون، هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌ڵگه‌ش كه په‌یوه‌ندیی ئه‌و شانانه‌ی به داعشه‌وه ده‌رده‌خست.
داعش هێشتا مه‌ترسییه
خۆجا وتی له‌كاتی وه‌ده‌رنانی داعشه‌وه، هه‌شتا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی پاشماوه‌كانی گروپه‌كه له پارێزگاكه ماوه، له‌وانه‌ش دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستكرد كه له رۆخی جاده و رێگاكان چێنراوون.
ناوبراو وتی: "ته‌رمه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی شانه نوستووه‌كانی گروپه‌كه‌وه سووتێنراون بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر و تۆڵه‌كردنه‌وه له دانیشتوانه‌كه له‌سه‌ر پشتگیریكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات."
چه‌ند رووداوێكی كوشتنی پلانبۆدانراو و بۆسه‌دانانیش هه‌بوون.
خۆجا وتی له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه و چه‌ند هۆكارێكی دیكه، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی پاشماوه‌كانی داعش ده‌كه‌نه ئامانج له‌لایه‌ن دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه باش پێشوازییان لێكراوه. ئاماژه‌ی كرد به‌و پشتیوانییه زۆره‌ش بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ئیراده‌یان له رێگه‌نه‌دان به بوونی داعش له ناوچه‌كه.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دووشه‌ممه (29 ته‌مموز) رایگه‌یاند كه‌پێنج ئه‌ندامی شانه‌یه‌كی داعشیان كوشتووه له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له نزیك بوسه‌یرا، له یه‌كه‌مین هێرشی له‌و جۆره‌دا له‌وكاته‌وه‌ی گروپه‌كه له باغووز وه‌ده‌رنرا له 23 ئازار، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، جه‌یمس رۆلینسن وتی: "هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاریكردنی هێزه هاوبه‌شه‌كان له هه‌وڵه‌كانیاندا بۆ له‌ناوبردنی داعش."
ناوبراو وتی كه "به هاوكاریی هاوپه‌یمانان، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی پاككردنه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، كه تێیاندا 200 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیركراون و 3,000 پاوه‌ند (1,360 كیلۆگرام)" ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.