سەرۆکی تیمی لێکۆڵەرانی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوانەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) داوای دادگایی هاوشێوەی سەرکردەکانی نازی لە نۆرمبێرگ کرد بۆ دڵنیاییدان لەوەی قوربانیانی توندڕەوان دەنگیان دەبیسترێت و ئایدۆلۆژیاكانیان "بێبایەخدەکرێت".
بۆ ماوەی ساڵێك، پارێزەری بەریتانی, کەریم خان به عێراقدا گەڕاوە لەگەڵ تیمێكی نزیکەی 80 کەسیدا بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە و شایەتحاڵان بۆ تیمی نەتەوە یەکگرتووەکانی ناسراو بە یونیتاد.
وتی: "چیایهك لهبهردهمماندایه پێیدا ههڵگهڕێین،" لەکاتێکدا تیمی لێکۆڵینەوە خەریکی شیکارکردنی نزیکەی 12,000 جەستەیە لە زیاد لە200 گۆڕی بەکۆمەڵدا، 600,000 ڤیدیۆی تاوانەکانی داعش و 15,000 لاپەڕە لە بیرۆكراتیهتی گروپەکەوە.
دڕندەیی داعش 'تابوو' نییه
پێنج ساڵ لەمەوبەر، کاتێك داعش کۆنترۆڵی بەشێکی گەورەی خاکی عێراق و سوریای کرد، گروپەکە فەرمانڕەوایی دڕندانەی خۆی سەپاند بەسەر حەوت ملیۆن کەسدا به کارگێڕیی خۆی و خوێندنگە و سەربازانی منداڵ و تەفسیرێکی تووندی ئیسلام و سزای سەدەکانی ناوەڕاست.
گروپە کەمینەکان كه لەلایەن داعشەوە لەقەڵەمدەدران بە "کافر"یان "شەیتانپەرست"، هەزارانیان لێ كوژران، ئەشکەنجەدران یان كرانه کۆیلە.
خان لە بنکە هەرە ئەمینەکەی یونیتاد لە بەغداوە وتی داعش "گروپێکی شەڕی گەریلایی یاخود یاخیی گەڕۆك نەبوو... ئەوە یەکێكە لەو رەهەندانهی ئاسایی نین" بۆ دادگای نێودەوڵەتی.
وتی: "هیچ تابوویهك نهبوو" بۆ داعش.
"کێ بەبیریدا دەهات لە چەرخی 21 لەخاچدان یان سوتاندنی مرۆڤ بەزیندوویی لە قەفەسدا، بە کۆیلەکردن، کۆیلەی سێکسی، فڕێدانه خوارهوهی خەڵك لە باڵەخانەکانەوە و سەربڕین ببینین؟"
هەموو ئەمانەش "بە کامێرای تەلەفزیۆن" وێنەگیران.
وتی سەرەڕای تۆقێنەرییان، ئەم تاوانانە "نوێ نین". "ئەوەی نوێیە لە داعشدا رەنگە ئایدۆلۆژیاکەی بێت کە وزە دەداتە گروپەکە بەهەمان شێوەی فاشیزم کە وزەی دەدایە بەرنامە تاوانکارییەکانی [سەرکردەی ئەڵمانی نازی] هیتلەر."
کەمبایەخکردنی ئایدۆلۆژیای داعش
سەرکردە نازییەکان خرانە بەردەم دادگایی سەربازی لە 1945-1946 لە نۆرمبێرگی ئەڵمانیا، لهسهر کوشتنی نزیکەی شەش ملیۆن جولەکە لەکاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا.
لەمڕۆدا نزیکەی هەموو رۆژێك دادگاکانی عێراق ئەندامانی دەستگیرکراوی داعش سزادەدەن ، زۆرجار بە مەرگ، بەڵام قوربانیان لە دادگاکان ئامادە نین و تەنیا تاوان کە بخرێتە بەرباس ئەندامبوونیانە لە داعش.
خان وتی تەنیا ئهو دادگاییانه کە تێیاندا بەڵگە و شایەتییهكان بهردهست بن بۆ هەمووان دەتوانن لاپهڕهیهك بهسهر داعشدا ههڵبدهنهوه
به ئاماژەکرن بەو ژیاننامەی هیتلەر وەك مانیفستێك نووسیبووی، خان وتی لە نۆرمبێرگ، "نەدەتوانرا کەس بەجددی وەربگیرێت گەر بنەماکانی 'خەباتی من'ی لەخۆبگرتایە".
وتی: "راستیەکەی، زەنگی هۆشداری لەنێو خەڵکدا لێدەدرا گەر کەسێك باوەڕی وابوایە کە بنەماکانی فاشیزم فەلسەفەیەکی سیاسیی بەدیلن."
بەگوێرەی خان، نۆرمبێرگ "ژەهری فاشیزمی لە لاشەی خەڵکی ئەڵمانیا جیاکردەوە".
وتی لهدوای داعش "عێراق و مرۆڤایەتی پێویستیان بە ساتهوهختی نۆرمبێرگی [داعشە]".
خان وتی دادگاییەکی دادوەرانە بۆ داعش "کە دەتوانێت بەشداربێت لە جیاکردنەوەی ژەهری داعش لە کۆمەڵگەی سوننە "، گروپێکی کەمینە لە عێراق کە دوو لەسەر سێی دانیشتوانی وڵاتهكه شیعەن.
دادگاییەکی داعش دەکرێت "کاریگەرییەکی پەروەردەکارانەی هەبێت، نەك تەنیا بۆ ناوچەکە بەڵکو بۆ ئهو بەشانهی دیکەی جیهانیش کە کۆمەڵگەکانیان دەکرێت هەستهوهر بن لهبهرامبهردرۆ و پروپاگەندەکانی داعشدا".
خان وتی: "دەکرێت ئەو ئایدۆلۆژیایە کەمبایەخ بکرێت، تا ئەو خەڵكەی کە دەڕوانن... درك بەوە بکهن کە راستییەکی حاشاهەڵنەگرە كه ناموسڵمانترین دەوڵەتمان بینی كه تا ئێستاکە ههبووبێت."
لێپێچینەوە لە داعش لە هەموو شوێنێك
یونیتاد کاردەکات بۆ دهرخستنی ئەوەی ئاخۆ کارەکانی داعش دهكرێت لهقهڵهمبدرێن به تاوان دژی مرۆڤایەتی، تاوانی جەنگ یاخود جێنۆساید، کە جددیترین تاوانەکانن له یاسای نێودەوڵەتیدا.
خان وتی: "لە دوو مانگی داهاتوودا دەبینین کە ماددە دەبەخشینە چەند لێپێچینەوەیەك کە لە هەندێك دەوڵەت لەئێستادا لهئارادان."
هەندێك دادگایی دەستیانپێکردووە، ناودارترینیان لە فەرەنسا، بەرامبەر ئەو هێرشانەی داعش لەئەستۆی گرتوون و ههروهها لە میونخی ئەڵمانیا، کە ژنێکی ئەڵمانی تۆمەتبارکراوە بە جێهێشتنی کچێکی ئێزیدیی لاوی "کڕدراو" لە بازاڕێکی کۆیلەی داعشداتا لە تینواندا بخنکێت.
خان وتی بەڵام "عێراق وەرگری سەرەکییمانە بۆ بەڵگە و زانیارییەکانمان".
عێراق هەزاران لە هاوڵاتیانی دەستگیرکراوی خۆی دادگاییکردووە بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە داعشەوە و سەدانیانی بە مەرگ سزاداوە، جا شەڕیان بۆ گروپەکە کردبێت یاخود نا.
خان وتی: "سهكۆكه هێنده گرنگ نییه" لەبەرئهوهی ئەگەری دادگاییەکی نێودەوڵەتی لهلایهن هەندێكهوه باسی لێوە كراوه بەڵام وادیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا روونادات.
ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە "قوربانیان مافی ئەوەیان هەبێت دەنگیان ببیسترێت".
داعش گهندهڵییهكه لهسهر زهمین و بهكتریایهكه كه بهرهنگاریی چارهسهری مرۆیی دهكات. دابڕانێكه له پێكهوهژیانی ئاشتییانه له سهرانسهری جیهاندا. هیچ ئایین و بڕوایهكیان نییه؛ تهنها بزوتنهوهیهكن كه پابهندی هیچ یاسا و رێسایهك نیین؛ تهنها كۆمهڵێك تووندڕهوی مێشكشۆراوهن.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت