هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

پاسداران هەوڵی کردنەوەی رێگایەكی زەمینی دەدات لەڕێی ئەلبوکەمالەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

کاروانێك پاس دێنە نێو سوریاوە لەڕێگەی دەروازەیەکی سنووریی کۆنترۆڵکراوه‌وه‌ لەلایەن پاسدارانەوە بە پاساوی سەردانکردنی شوێنە پیرۆزەکان. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

کاروانێك پاس دێنە نێو سوریاوە لەڕێگەی دەروازەیەکی سنووریی کۆنترۆڵکراوه‌وه‌ لەلایەن پاسدارانەوە بە پاساوی سەردانکردنی شوێنە پیرۆزەکان. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) هەوڵی فراوانکردنی دەسەڵاتی دەدات بە کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی گرنگ بەدرێژایی سنووری سوریا و عێراق بە ئامانجی کۆتایی دامەزراندنی رێگایەکی زەمینیی ناوچه‌بڕ كه‌ به‌ هه‌رێمه‌ جیوازه‌كاندا تێده‌په‌ڕێت، پسپۆڕان بە دیارونایان وت.

وتیان ئەمە هاتوچۆی هێزەکانی پاسداران و میلیشیا هاوپەیمانەکانی ئاساندەکات و وادەکات چەك و تەقەمەنی و شمەکی دیکە بۆ چەندین لە بازگەکانی بگوازنەوە.

پارێزەری سوری، بەشیر بەسام بە دیارونای وت وەك ئامرازێك بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە، پاسداران و هاوپەیمانانی کۆنترۆڵی تەواوی شاری سوریی ئەلبوکەمالی پارێزگای دێرەزووریان کردووە، کە پێگەیەکی ستراتیژیی هەیە و دەکەوێتە سەر سنووری عێراق.

وتی جیا لە دەروازە فەرمییەکە، کە شارە سوورییەکە دەبەستێتەوە بە شاری قائیمی سنووریی عێراقه‌وه‌، پاسداران بازگەیەکی سەربازییان داناوە و دەروازەیەکی سنووریی دووەمیان لە هەمان ناوچە دروستکردووە بە مەبەستی خۆیان.

هێڵی شەمەندەفەری ئێرانی نزیك بە سنووری عێراق لە چاوەڕوانیی تەواوکردنی کارەکاندایە بۆ دروستکردنی پەیوەندی بە شاری بەسرەی عێراقەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

هێڵی شەمەندەفەری ئێرانی نزیك بە سنووری عێراق لە چاوەڕوانیی تەواوکردنی کارەکاندایە بۆ دروستکردنی پەیوەندی بە شاری بەسرەی عێراقەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

بەسام وتی ئەم دەروازەیە بەتەواوی لەلایەن پاسدارانەوە کۆنترۆڵکراوە، بەجۆرێك هیچ سەرپەرشتییەکی رژێمی سوریای بەسەرەوە نیە، بەگوێرەی شایەتحاڵان کە وتیان "رێ بە هاتوچۆی ئازادانەی ئۆتۆمبیلی مەدەنی و سەربازی و ئەو پاسانە دەدەن کە چەکدار دەگوازنەوە".

کۆچپێکردنی بەزۆری دانیشتوان

وتی هاوکات، دانیشتوانی ئەلبوکەمال بەزۆر کۆچیان پێکراوە لەلایەن پاسدارانو هه‌واداره‌كانییه‌وه‌، کە بەردەوامن لە "هەموو جۆرە فشارێك بۆ چۆڵکردنی ناوچەکە لە دانیشتوان و جێگرتنەوەیان بە خێزانەکانی پاسداران".

ئەمە وایکردووە کاریگەریی هەبێت لەسه‌ر دروستبوونی پارێزبەندییەکی ئەمنی بە دەوری ئەم دەروازەیەدا.

بەسام وتی ئەلبوکەمال تاکە ناوچەیەکە کە پاسداران لەڕێیەوە دەتوانێت "خەونی بەستنەوەی ناوچە بازرگانییەکانی ئێران ببەستێتەوە بە دەریای ناوەڕاستەوە" لەڕێی عێراق و سوریاوە.

وتی هێزەکانی دیکە تەواوی ناوچەکانی دیکەی سنووری عێراق و سوریا کۆنترۆڵدەکەن، کە "هەوڵە بێوچانەکانی پاسداران رووندەکاتەوە بۆ کۆنترۆڵی تەواوەتیی ئەلبوکەمال و دەرکردنی تەواوی هێزە سەربازییەکانی دیکە، لەنێویاندا هێزەکانی رژێم".

شیار تورکۆ کە تایبەتمەندە لە گروپەکانی سەر بە پاسداران بە دیارونای وت پاسداران هەوڵیشی دا کۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق بکات بۆ دامەزراندنی هێڵی پشتیوانی بۆ میلیشیاکانی لە ناوچەکە و پاراستنی رێگەکانی گواستنەوە و هاتوچۆی میلیشیاکان.

وتی: "بەهۆی چاودێریكردنی توندی گواستنەوەی ئاسمانی و نرخی زۆریه‌وه‌ بەراورد بە گواستنەوەی زەمینی، ئەم دەروازانە زۆر گرنگ بوون."

پسپۆڕی ستراتیژی سەربازی، یەحیا محەمەد عەلی وتی توانای هاتوچۆی زەمینی لەنێوان تاران و کەناره‌كانی سوریادا لەڕێی عێراقەوە "رێ بە پاسداران دەدات خۆی لابدات لە هەندێك سزای سەپێنراو بەسەریدا و شمەك هاوردە و هەناردە بکات".

ناوبراو بە دیارونای وت ئێران زۆر بەسەختی پشت بە گواستنەوەی دەریایی دەبەستێت، بۆیە رێگەی شمەکەکانی ئێران بۆ عێراق و لەوێوە بەرەو دەریای ناوەڕاست دەبێت بە "کۆڵەکەی سەرەکی هاتوچۆی بازرگانی و سەرچاوەیەکی گرنگی دراوی جێگیر [وه‌ك دۆلار]".

هێڵی شەمەندەفەر له‌ به‌رنامه‌دایه‌

عەلی وتی جیا لە پلانەکانی بۆ دامەزراندنی رێگەیەکی زەمینی کە ئێران دەبەستێتەوە بە کەنارەکانی سوریا لەڕێگەی ئەنباری پارێزگای عێراق و دێرەزووری سوریاوە، ئێران بە هیوایە هێڵێکی شەمەندەفەر بەرەو سوریا دابمەزرێنێتلەڕێگەی بەندەری بەسرەوه‌ لە عێراق.

ئێران هەوڵی بەستنەوەی شاری شەلەمچە دەدات لە پارێزگای خوزستانی ئێران به‌ بەسرەوه‌ له‌ڕێگه‌ی هێڵێکی شەمەندەفەری 32 کیلۆمەترییه‌وه‌ و پاشان بەسرە ببه‌ستێته‌وه‌ بە بەندەری لازقیەی سوریاوە.

وتیشی پاسداران کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر پرۆژەکەدا هەیە لەڕێگەی هه‌وادارێكییه‌وه‌، بونیادی موستەزعەفان (رێکخراوی چەوساوان و ناتوانایان).

گەر وەك پلانی بۆ دانراوە تەواوبکرێت، شەپۆلی ناردنی چەك بۆ هاوکارانی پاسداران لە سوریا و عێراق و لوبنان زیاد دەکات و بازاڕەکان پڕدەکات لە شمەکی ئێرانی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500