هێرشەکان بۆسەر هێزەکانی رژێمی سوریا زیادیانکردووە لە ماوەی رابردوودا لە پارێزگای دەرعای باشوور، چالاکوانێکی ناوچەکە بە دیارونای وت.
چوارشەممە (17 تەمموز) بۆمبێکی دەستکرد کاروانێکی کردە ئامانج کە ئەندامانی فیرقەی 4ی سوپای سوریای هەڵگرتبوو.
شەش سەرباز کوژران و 15 برینداربوون لە هێرشەکەی ناوچەی مەفتەرە له گەڕەکی زاحیە لەسەر رێگای دەرعا-یادودە لە دەوروبەری شاری دەرعا.
تەقینەوەیەکی دیکە لەسەر رێگەی شێخ سەعد له باکوری دەرعا، بەئاشکرا بەمەبەستی کوشتنی عهقیدێك ئەنجامدرابوو لە یەکێك لە لقە ئەمنیەکانی سوریا.
![سەربازێکی سوری بەرەو ئۆتۆمبیلێکی سوپای سوریا دەچێت کە بەر بۆمب کەوتووە لە دەوروبەری دەرعا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]](/cnmi_di/images/2019/07/18/19066-Syrian-military-vehicle-600_384.jpg)
سەربازێکی سوری بەرەو ئۆتۆمبیلێکی سوپای سوریا دەچێت کە بەر بۆمب کەوتووە لە دەوروبەری دەرعا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]
چالاکوانێك لە شاری دەرعا، جومعە مەسالمە بە دیارونای وت لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا، شاری دەرعا و ناوچەکانی دەوروبەری لە حاڵەتی هۆشداریی باڵادا دانراون.
وتی هێشتا هیچ لایهك بەرپرسیارێتی هێرشەکانی نەگرتۆتە ئەستۆ.
مێژوویەك لە بارگرژی
بەگوێرەی بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، چەکدارانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن، ناسراو بهبەرگری جەماوەری لە باشوربەشێوەیەکی ئاسایی ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجامدەدەن، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە رایگەیاند.
لە 21 ئایار، رێکخراوی چاودێری مافهكانی مرۆڤ رایگەیاند کە رژێمی سوریا شەپۆلێك دەستگیرکردنی هەڕەمەکیی ئەنجامداوەلەدژی چالاکوانانی پێشوو لە ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن کە خۆیان بەدەستەوە داوە لەژێر رێکەوتنێکدا كه لەلایەن روسیاوە سازدراوه.
رژێم پێشنیازی بەخشینی بۆ هەموو ئەوانە کرد کە کۆتایی بە چالاکیەکانیان دژی رژێم دەهێنن و زۆرێکیان جێهێشتنیان هەڵبژارد بۆ ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن.
رێکخراوەکە رایگەیاند كه توێژینەوەکانی نیشانیدەدەن رەخنەگرانی پێشووی رژێم و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن کە "ئاشتەواییان" واژۆکردووە باجی سەختی بڕیارەکەی خۆیان داوە و چەندین کەیسی دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و ونکردن تۆمارکراون.
رێکخراوەکە رایگەیاند كه ئەم کارانە بەتایبەتی لە دەرعا و غوتەی خۆرهەڵات و گەڕەکەکانی باشوری دیمەشق ئەنجامدەدرێن.
بەڕێوبەری کاتیی بەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی رێکخراوەکە، لامە فەقیهـ ئەوکات وتی: "شەڕی بەردەوام لە زۆربەی سوریا کۆتایی هاتووە، بەڵام هیچ نەگۆڕاوە لەوەی بەشەکانی دەزگای هەواڵگریی مافی دابینکراو بۆ رکابەرەکانی دەسەڵاتی [رژێم] پێشێلدەکەن."
فەقیهـ وتی: "نەبوونی مامەڵەی یاسایی و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و هەراسانکردن تەنانەت لە ناوچەکانی بەناو ئاشتەوایی زهقتر دیارن لە بەڵێنە پوچەکانی حکومەت بۆ گەڕانەوە و چاکسازی و ئاشتەوایی."
برهوسهندنی توندوتیژی
مەسالمە بە دیارونای وت دوای هێرشكهی چوارشەممە بۆ سەر پاسێك، هێزەکانی رژێمی سوریا دۆخی هۆشداریی سەربازی و ئەمنییان راگەیاند لە هەوڵێکدا بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە یان ئەوانەی هاوکارییان کردوون.
وتی لەم چەند هەفتەیەی دواییدا ژمارەی ئەو هێرشانەی لە چەند بەشێکی جیاوازی دەرعا ئەنجامدەدرێن بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیانکردووە، لەنێویاندا هێرشەکەی شەممە (13 تەمموز) لەدژی دەوریەکانی سوپای روسیا نزیك بە شارۆچکەی سەحوە لە خۆرهەڵاتی دەرعا.
وتیشی چەند هەوڵێکی تیرۆرکردنیش هەبووە لەم ماوەیەی دواییدا کە بوونەتە هۆی کوشتن و برینداربوونی چەند کەسێك.
چەند رۆژێك لەمەوبەر، بازگەیەکی فیرقەی 4 لە شارۆچکەی عاموریە له وادی یەرموك لە خۆرئاوای دەرعای گوندنشین بە موشەك و چەکی ئۆتۆماتیك هێرشی کرایە سەر، کە بووە هۆی چەند قوربانییەك لەنێو ئەو سەربازانەدا كه پاسەوانیی بازگەکەیان دەکرد.