هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

چالاکوانانی سوریا سەرکۆنەی بەئامانجکردنی كارمه‌ندانی پزیشكی دەکەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامێکی بەرگری شارستانی سوریا (کڵاوسپییەکان) خۆراك دەداتە پشیلەیەك لە خان شه‌یخون. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەندامێکی بەرگری شارستانی سوریا (کڵاوسپییەکان) خۆراك دەداتە پشیلەیەك لە خان شه‌یخون. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

چالاکوانانی سوری لە پارێزگای ئیدلیب هێزەکانی رژێمی سوریا و روسیایان تۆمەتبارکردووە بە كردنه‌ ئامانجی ئەمبولانسەکان، نەخۆشخانەکان، کارمەندانی فریاگوزاری و ستافی بەرگری شارستانی و دەستگاکان بە تۆپباران و هێرشە ئاسمانیەکانیان لە دەوروبەری ئیدلیب و حەمما.

چالاکوانێكی خه‌ڵكی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت ئه‌و رووداوانه‌ی تێیاندا دەزگا پزیشكییه‌كان رووبەڕووی تۆپباران بوونەتەوە، بۆ چەندین مانگ دووبارەده‌بنه‌وه‌.

وتی ئەو چالاکوانانەی لەگەڵ تۆڕی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کاردەکەن، بەئامانجکردنی 31 ناوەندی بەرگری شارستانییان تۆمارکردووە لە ناوچەی هێورکردنەوەلە ماوەی سێ مانگدا.

وتی هەروەها کوشتنی چوار ئەندام و بریندارکردنی 22 كه‌سی دیکەی بەرگری شارستانی (کڵاوسپییەکان)یان تۆمارکردووە لە هەمان ماوەدا.

ئەم نەخۆشخانەیەی پارێزگای ئیدلیب بەر هێرشێکی ئاسمانیی راستەوخۆ کەوت و لە کاری خست. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەم نەخۆشخانەیەی پارێزگای ئیدلیب بەر هێرشێکی ئاسمانیی راستەوخۆ کەوت و لە کاری خست. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەم وێستگەیەی ئاوی خواردنەوە لە مەعەرەت نوعمان بە هێرشێکی ئاسمانی لە 7 تەمموز تێکشکێنرا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەم وێستگەیەی ئاوی خواردنەوە لە مەعەرەت نوعمان بە هێرشێکی ئاسمانی لە 7 تەمموز تێکشکێنرا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەمەش ژمارەی کوژراوانی کارمەندانی بەرگری شارستانی لە 2013وە گەیاندۆتە 229 كه‌س.

وتی: "بەئامانجکردنی راستەوخۆ سنووردارنیە بۆ کارمەندانی بەرگری شارستانی و دەستگاکانیان، بەڵکو ناوەندە پزیشكییه‌كان و نەخۆشخانەکانیش دەگرنەوەکە راستەوخۆ بەئامانج کراون، بێ حسابکردن بۆ ئه‌وه‌ی نەخۆشیان تێدایە یاخود نا."

وتیشی زیاد لە 20 نەخۆشخانە و ناوەندی پزیشكی لەکارخراون تەنیا لە سێ مانگی رابردوودا، کە دانیشتوان و نەخۆشه‌كان و ئەوانەی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا برینداردەبن دەخاتە دۆخێکی مەترسیدارەوە کە دەکرێت کوشندەبێت بۆ هەندێکیان.

ئیدلیبی وتی بەئامانجکردنەکان بەمدواییانە شێوازێکی نوێیان وەرگرتووە، بەجۆرێك فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا لە 7 تەمموز لە وێستگەیەکی ئاو و تانكییه‌كی ئاو هه‌ڵگرتنیان دا کە ئاوی خواردنەوەی بۆ مەعەرەت نوعمان و ناوچەکانی دەوروبەری دابیندەکرد.

وتیشی: "وێستگەی ئاوەکە هیچ نزیك نیە له‌و پێگانەی توندڕەوان و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ئامادەیی سەربازییان تیایاندا هەیە."

هۆشداریشی دا لەوەی نەبوونی ئاو، لەگەڵ کەشی زۆر گەرمی وەرزەکە، دەکرێت ببنە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500