عێراق روونیکردۆتەوە کە دادگاییکردنی ئەندامە بیانیەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەگوێرەی یاسا نیشتیمانیەکان ئەنجامدەدرێن.
لە 2018وە، دادگاکانی عێراق چەندین جۆر سزایان سەپاندووە بەسەر 514 کەسی بیانیدالە ژن و پیاو کە تاوانبارکرابوون بە ئەندامێتی و کارکردن لەگەڵ داعش.
سزای مەرگ بەسەر 11 لەم کەیسانەدا سەپێنرا -- کە بووە هۆی ناڕەزایی لەلایەن هەندێك رێکخراوی نێودەوڵەتی و چالاکوانانی مافی مرۆڤەوە -- هەرچەندە هێشتا هیچ بیانییەك لەسێدارە نەدراوە.
بەڕێوبەری رێکخراوی کلتووری یاسایی، تاریق حەرب وتی: "ههر کەس دەتوانێت تێبینی خۆی بڵێت و ناڕەزایی دەرببڕێت بەرامبەر سزاکان. بەڵام ئێمەش دەمانەوێت پشتڕاستی بکەینەوە کە سزای مەرگ لە یاسای عێراقیدا هەیە."
وتی سزای مەرگ بەسەر هەندێك لە کەسانی بیانیدا سەپێنراوە لە هەندێك کەیسدا لەبەرئەوەی "چالاکی تیرۆریستییان لە عێراقدا ئەنجامداوە و قوربانییەکانیان عێراقین".
وتی: "هەر بیانییەك تاوانێك لە هەر وڵاتێك ئەنجامبدات بەگوێرەی دامەزراوەی دادوەریی ئەو وڵاتە سزادەدرێت و ئەمەش نەریتێکی یاساییە و لە جیهاندا دانیپێدانراوە." ئاماژەیکرد بەوەش كه بیانییە دادگاییکراوەکان وەك هەر هاوڵاتییەکی عێراقی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
وتیشی ئەوانەی رووبەڕووی دادگا دەبنەوە بەتۆمەتی تیرۆریزم "بەگوێرەی یاسای عێراقی دادگاییان بۆ رێکدەخرێت" کە یاسای دژە تیرۆریزمی ژمارە 13ی 2005ی تێدایە لەگەڵ یاسای تاوانی عێراقی ژمارە 111ی 1969.
حەرب وتی سزاکان بەگوێرەی جۆر و سروشتی تاوانی ئەنجامدراو و زیانی گەیەنراو دەدرێن.
یاسای عێراقی جیاکاری ناکات
پسپۆڕی بواری سیاسی عیسام فەیلی بە دیارونای وت دادگایی چەکدارانی بیانی داعش لە عێراق "هاوتەریب بە مامەڵەی بنەڕەتیی یاسایی" ئەنجامدەدرێن لە لێکۆڵینەوەوە بۆ سزادان.
وتی: "هەموو ئەو دانپێدانانەی لەلایەن گومانلێکراوانەوە دەدرێن بەراورد دەکرێن بە لێدوانی شایەتحاڵان و شایەتیi هاوبەشەکانیان (لە تاواندا)."
وتیشی: "پرۆسەی لێکۆڵینەوەكان بەڵگەی شوێنی ئەنجامدانی تاوان لەخۆدەگرێت تا بزانرێت چۆن گومانلێکراو تاوانەکەی ئەنجامداوە، کە دواتر دهخرێته بهردهم دادگا."
فەیلی وتی: "هەر گومانلێکراوێك مافی بوونی راوێژکاری یاسایی هەیە، یاخود دادگا پارێزەرێکی بۆ دابیندەکات و دادوەر بەووردی دەڕوانێتە کەیسەکە و وردبینی تێدا دەکات پێشئەوەی فەرمان و سزا دەربکات."
ئاماژەی بەوە کرد كه تەنانەت کاتێك دادگاش سزا دەردەکات، راستەوخۆ جێبەجێ ناکرێت چونکە دادگای تێهەڵچوونەوە هەیە کە سزاکان هەمواردەکات، کەمیان دەکاتەوە یاخود دەیاننێرێت بۆ دووبارە دادگاییكردنهوه لە دۆخێکدا گهر بەڵگەی ناتەواو هەبێت.
فەیلی وتی یاسای عێراقی "جیاکاری ناکات لەنێوان ئهو عێراقی و بیانیانهدا كه تۆمەتبارکراون بە تیرۆریزم یان ئەنجامدەری تاوانن لەسەر خاکی عێراق" و ئاماژەیکرد بەوەی سزای مەرگ بەسەر هەر کەسێكدا دەسەپێنرێت کە کوشتنی ئەنجامدابێت.
'سیستمێكی دادوەریی باش رەگی داکوتاوە'
فەیلی وتی ژمارەیەك چەکداری بیانی گەشتیانکرد بۆ عێراق و تاوانیان ئەنجامدا. ئاماژەشیکرد بەوەی زۆرێکیان لەئێستادا بەرامبەر بە تاوانەکانیان دادگایی دەکرێن.
وتی دادگاییەکان لە عێراق لەکاتێکدا روودەدەن کە ژمارەیەك وڵات رەتیدەکەنەوە ئەو هاوڵاتیانە وەربگرنەوە کە تۆمەتبارکراون بە تیرۆریزم.
لە سەرەتای حوزەیراندا، چەندین وڵاتی ئەوروپی پێشنیازی دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتییان کردلە عێراق بۆ سزادانی داعشە بیانیەکان.
بەڵام چاودێران دانیان نا بەوەدا كه جێبەجێکردنی سەخت دەبێت و پرسیاریانکرد چ یاسایەك بۆ ئەم کەیسانە دهشێن. هەروەها نیگەرانییان دەربڕی کە ئەمە دەبێتە هۆی دادگایی دوورودرێژ، یان تاوانباران خۆیان لە دادپەروەری لادەدەن.
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، نەعیم کەعود وتی سەرەڕای ئەوەش، دروستکردنی دادگاکە "رەنگە لەلایەن عێراقیەکانەوە پهسهندنەکرێت بەهۆی ئەوەی کێشەکە پەیوەندیی ههیه بە سەروەری و سەربەخۆیی سیستمی دادوەرییەوە".
جەختیکردەوە لەوەی: "سیستمی دادوەری له عێراق باش رەگی داکوتاوە و مێژوویەکی درێژی هەیە لە راستگۆیی و دادپەروەری بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان."
وتی: "سیستمی دادوەریمان بەجۆرێك مامەڵە لەگەڵ ئەم تیرۆریستانە دەکات کە شەفافیەت و دادپەروەریی تێدایە، کە وڵاتانی خۆیان رەتیانکردوونەتەوە بەهۆی قێزەونیی تاوانەکانیانهوه و لەبەرئەوەش كه دەبنە هەڕەشە بۆ سەلامەتی و ئاسایشی کۆمەڵگەکانی خۆیان."