هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

دڵخۆشی له‌ عێراق بە پڕکردنەوەی وەزارەتە سەرەکییەکان

خالید تائی

وێنەیەك کە دووشەممە (24 حوزەیران) لەسەر ماڵپەڕی پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە یاسادانەران نیشاندەدات کە دەنگدەدەن بۆ کاندیدەکانی پێگە وەزارییە بەتاڵەکان.

وێنەیەك کە دووشەممە (24 حوزەیران) لەسەر ماڵپەڕی پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە یاسادانەران نیشاندەدات کە دەنگدەدەن بۆ کاندیدەکانی پێگە وەزارییە بەتاڵەکان.

پەرلەمانی عێراق دووشەممە (24 حوزەیران) دەنگی دا بۆ دیاریکردنی چەند وەزیرێکی نوێ بۆ چەند پێگەیەکی سەرەکیلە هەنگاوێکدا کە خەڵکی عێراق پێی دڵخۆش بوون.

پەرلەمانتارانی عێراق وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری و دادیان دیاریکرد لە 26هه‌مین دانیشتنی پەرلەماندا لە دوای هەڵبژاردنی گشتی له‌ ئایاری 2018، له‌كاتێكدا 233 نوێنەر ئامادەبوون.

یاسین تەها حەسەن یاسری بووه‌ وەزیری ناوخۆ، نەجاح حەسەن عەلی شەممەری وەزیری بەرگری و فاروق ئەمین عوسمان محەمەد شوانی وەزیری داد.

پەرلەمانتاری عێراقی، عەبدولخالق عەزاوی سێشەممە بە دیارونای وت پەرلەمانی عێراق "سەرکەوتووبوو لە تەواوکردنی کابینەی وەزاریدا دوای په‌سه‌ندکردنی ئەو ناوانەی لەلایەن سەرەکوەزیرانەوە پێشنیازکران بۆ گرتنەدەستی پێگە وەزارییە خاڵییەکان".

سەرەکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی دەبینرێت لەگەڵ کابینەکەی لە 25 تشرینی یەکەمی 2018 دوای بردنەوەی متمانەی پەرلەمان. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی سەرەکوەزیران]

سەرەکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی دەبینرێت لەگەڵ کابینەکەی لە 25 تشرینی یەکەمی 2018 دوای بردنەوەی متمانەی پەرلەمان. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی سەرەکوەزیران]

عەزاوی کە ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگرییه‌ له‌ پەرلەمان، وتی: "کۆتاییمان هێنا بە بۆشایی وەزاری و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگە پێكهاتین بە هەڵبژاردنی چەند کەسایەتیەك کە زیاتر له‌ناو سیستمەکە خۆیه‌وه‌ دێن."

یاسری، 61، وەك راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ کاریدەکرد و پێشتر لە چەندین پێگەی وەزارەتدا بووە، لەنێویاندا بەڕێوبەری باری هاوڵاتیبوون لە پارێزگاکانی واسیت و موسەننا و بەڕێوەبەری گشتی باری هاوڵاتیبوون.

شەممەری، 52، چەندین پێگەی باڵای بەدەستهێناوە، لەنێویاندا فەرماندەی فیرقەی ئۆپەرایسۆنە تایبەتەکان، جێگری فەرماندەی دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم و سکرتێری گشتی نوسینگەی سەرپەرشتیاریی وەزارەتی بەرگری.

شوانی، 62، پێشتر سەرۆکی دادگای پێداچوونەوە بووه‌ لە زیقار و ئەنبار و کەرکوك.

بەهێزکردنی سەقامگیری له‌ عێراق

عەزاوی وتی: "بەهیواین هەڵبژاردنی ئەم وەزیرانە برەوبدات بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە و هەنگاوێکی سەرەکی بێت بەرەو بەهێزکردنی سەقامگیری."

وتی: "وەزیرە نوێکان بەرپرس دەبن لە چەندین ئالنگاری و ئەرك."

لەنێویاندا "پاراستنی نیشتمان و ئاسایشی هاوڵاتیانی، شەڕکردن دژی گەندەڵی، بەڕێوبردنی دەزگاکانیان بە پیشەوەری و كارامه‌یی و گۆڕانکارییکردنی پێویست لە پەیکەربەندیی كاركردندا بۆ زیندووکردنەوەی وەزارەتەکانیان".

عەزاوی وتی: "لەکاتی کۆبوونەوەماندا پێش و دوای هەڵبژاردنیان جەختمان لەمانە کردەوە." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ لیژنەکەی بەرپرسە لە چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی ئەدای وەزارەتەکانی پەیوەست بە ئاسایشەوە.

دیاریکردنی وەزیرەکان هەشت مانگ دوای ئەوە دێت پەرلەمان متمانەی بە حکومەت بەخشتی به‌ پێشڕەویی عادل عەبدولمەهدی.

محەمەد وەلید کە دانیشتوویەکی گەڕەکی ئیعلامی بەغدایە وتی وەزارەتەکان و سەرکردە نوێکانیان "راستەوخۆ پەیوەستن بە ئاسایشی خەڵك و بەرژەوەندیی هاوڵاتیانەوە".

بە دیارونای وت: "هەرچەندە دەبوو پێشتر دەنگ بدرایە لەسەریان، پێموایە هێشتا کات ماوە بۆ وەزیرە نوێکان بۆ جڵەوکردنی توانا و ئەزموونیان بۆ پێشخستنی وەزارەتەکانیان."

کابینەکە له‌ تەواوبووندایه‌

عەزرا تەمیمی، دانیشتوویەکی گەڕەکی شەعبی بەغدا، وتی پڕکردنەوەی ئەم پۆستە وەزارییە بەتاڵانە "هەنگاوێکی ئەرێنییە".

بە دیارونای وت: "وەزیرەکان دەبێت لەئێستاوە کاربکەن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی باشتر بۆ هاوڵاتیان."

بە وەزیرە نوێکانەوە، کابینە 22 وەزیرییەکە لەئێستادا تەواوبووە، جگه‌ لە وەزارەتی پەروەردە.

وەزیری پەروەردە شەیما حەیالی دەستی لەکار کێشایه‌وه‌ دوای تۆمەتی ئەوەی یەکێك لە براکانی پەیوەندیی بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)وە هەبووە.

کاندیدێکی جێگرەوە، سەفانە حەمدانی، شکستی هێنا لە بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمه‌نتارە عێراقییەکان لەکاتی دانیشتنه‌كه‌ی دووشەممەدا.

پەرلەمان پێنجشەممە دەبێت دابنیشێت بۆ بڕیاردان لەسەر وەزیرێك بۆ پەروەردە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500