هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

به‌رنامه‌ی راهێنانی سەربازیی ئەردەن-ئەمریکا هاوبەشی بەهێزدەکات

نور ساڵح و محەمەد غەزال لە عەمان

هێزە ئەمنیەکانی ئەردەن پاسەوانن لە دەرەوەی دادگایەکی سەربازی چونکە هەندێك لە ئەندامانی تۆمەتبار بە بەشداری لە هێرشێکی تەقەکردنی 2016دا دادگایی دەکرێن لە دادگای سەربازیی ئەمنیی دەوڵەت لە عەمان لە 13 تشرینی دووەم 2018. [خەلیل مەزرەعاوی/ ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزە ئەمنیەکانی ئەردەن پاسەوانن لە دەرەوەی دادگایەکی سەربازی چونکە هەندێك لە ئەندامانی تۆمەتبار بە بەشداری لە هێرشێکی تەقەکردنی 2016دا دادگایی دەکرێن لە دادگای سەربازیی ئەمنیی دەوڵەت لە عەمان لە 13 تشرینی دووەم 2018. [خەلیل مەزرەعاوی/ ئاژانسی فرانس پرێس]

سەربازانی ئەردەنی بەشداریدەکەن لە راهێنانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمدا وەك بەشێك لە به‌رنامه‌ی هاوبەشیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەردەن، کە توانایانی گەشەپێداوە و هاوبەشیی نێوان ئەمریکا و ئەردەنی بەهێزکردووە.

به‌رنامه‌ی 10 هەفتەیی چڕوپڕی راهێنان یارمەتی سەربازانی ئەردەنی دەدات بۆ باشترکردنی توانایان بۆ پارێزگاری لە شانشینەکە دژی هەڕەشە لە رێکخراوە توندڕەوە توندوتیژەکانەوە لەگەڵ باشترکردنی ئاسایشی ناوچەیی.

ئەمە لەلایەن سندوقی هاوبەشیی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرزمەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کە لەڕێیەوە ئەمریکا پشتیوانی و یارمەتی دەدات بە هێزە بیانییە ئەمنییەکان بۆ ئەنجامدان و پشتیوانی و ئاسانکاریی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم و چالاکیەکانی وەڵامدانەوەی قەیران.

جیا لە دابینکردنی راهێنان بۆ بنیاتنانی پیشەوەری و پسپۆڕیی نێو هێزە چەکدارەکانی ئەردەن، به‌رنامه‌ی هاوبەشیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەردەن ئامێری سەربازیشیان پێدەبەخشێت.

به‌رنامه‌ی راهێنانی سەربازی تەنیا یەکێکە لە بوارە دوورمەوداکانی هاوبەشیی ئابوری و سەربازیی نێوان ئەردەن و ئەمریکا.

ئەمریکا ئەردەن بە هاوبەشێکی ستراتیژیی متمانەپێکراو دادەنێت و پشتیوانیی شانشینەکە دەکات لە چەندین بواردا، بەتایبەتی لە شەڕی دژی تیرۆریزمدا و لەڕێی بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەیی و ناوخۆییەوە.

هەروەها یارمەتی شانشینەکە دەدات لە هەوڵەکانیدا بۆ بەهێزکردنی داهاتووی ئابوری و پشتیوانی دارایی مرۆیی ده‌سته‌به‌ركردووه‌ بۆ كۆمه‌كی ئاوارەکان و ئه‌و کۆمەڵگانه‌ی ئاواره‌كانیان لەخۆگرتووه‌.

مێژوویەکی درێژ لە هاوبەشی

بەڕێوبەری کۆمسیۆنی پەیوەندییە تایبەتەکان، عەمید هیشام خرەیسات بە مەشاریقی وت هاوبەشیی نێوان دوو وڵاتەکە مێژوویەکی درێژی هەیە و لەڕێی به‌رنامه‌ی هاوبەشیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەردەنەوە بەهێزکراوە.

وتی لە 1950کانەوە، ئەمریکا زیاد لە 20 ملیار دۆلاری داوەتە شانشینەکە وەك کۆمەکی ئابوری و سەربازی.

وتیشی: "جگە لە چەکی زرێپۆشی سوپای عەرەبی [ئەردەنی]، چەکی ئەردەنی تەواوی دروستکراوی ئەمریکایە و ئەمەش بەدڵنیاییەوە تەقەمەنی و گرنگتر لەوەش چاککردنەوە و بەردەوامیپێدان لەخۆدەگرێت."

هه‌روه‌ها وتی: "سەرەڕای ئەوەش، پەیڕەوی جەنگی و تاکتیکی سوپای ئەردەن پەیڕەوێکی جەنگییە کە رەگی داكوتاوه‌ لە قوتابخانەی خۆرئاواییدا، بە پێشەنگیی ئەمریکا."

وتی کۆمەکی ئەمریکا بۆ هێزە چەکدارەکانی ئەردەن "لەڕێی راهێنانی ئەفسەر و ستافی هێزە چەکدارەکانی ئەردەنەوەیە لە دەزگا سەربازییە زەمینی و دەریایی و ئاسمانی و هێزە هەواڵگرییەکاندا".

وتیشی راهێنان لەسەر خاکی ئەردەنیش لەخۆدەگرێت.

خرەیسات وتی ئەردەن هاوبەشێکی بەهێز و ستراتیژی و کاریگەرە لە شەڕی جیهاندا دژی تیرۆریزم.

وتیشی هێزە چەکدارەکانی یەکەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم لەخۆدەگرێت وەك بەتالیۆنی 71ی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم و بەتالیۆنی هێزە تایبەتەکانی 101.

ئاماژەیکرد بەوەی ئەم هێزانە ئۆپەراسیۆنی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمیان ئەنجامداوە لە سوریا، عێراق و ئەفغانستان شانبەشانی فیرقەی ئاسمانیی 101ی ئەمریکا (هێرشی ئاسمانی)، فیرقەی ئاسمانیی 82، هێزی دەلتا و هێزە دەریاییەکان.

پێکەوە، ئەم هێزانە سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە لە له‌ناوبردنی ژمارەیەك سەرکردەی قاعیدە و رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامیی" (داعش)دا.

گۆڕینەوەی پسپۆڕی

لیوا ئەدیب سەرایرە، کە لە سوپای ئەردەن خانەنشینە، وتی: "پرۆگرامی هاوبەشیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەردەن زۆر گرنگە لە هاریکاریی نێوان ئەمریکا و ئەردەن لە بواری سەربازیدا."

بە مەشاریقی وت بەرنامەکە رۆڵێکی گەورەی هەیە لە دابینکردنی "دەرفەتی بەخشینی ئەزموون و بەهێزکردنی شارەزایی تاکەکەسیی ستافی هەردوولادا".

وتی راهێنانە سەربازییەکان و به‌رنامه‌كانی راهێنان لەلایەن هەردوو وڵاتەوە رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بەهێزکردنی هاریکاری و گەیاندنی سوودی ئەزمونی بەشکراو بەوپەڕی.

وتیشی: "به‌رنامه‌كه‌ هه‌ر تەنیا سوودی بۆ ئەردەن نیە، بەڵکو بۆ هەردوو وڵاتەكه‌، چونکە هێزەکانی ئەمریکا ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵ ئەردەن ئاڵوگۆڕده‌كه‌ن و سوود لە ئەزمونی ئەردەنیش دەبینن."

هه‌روه‌ها وتی ئەو سەربازانەش کە بەشداریده‌كه‌ن لە به‌رنامه‌كه‌دا دەتوانن توانای خۆیان بەهێزبکەن، لەگەڵ جەختکردنەوە لە "گرنگیی هاریکاریی ستراتیژیی ئەردەن-ئەمریکا لە شەڕکردندا دژی تیرۆریزم".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500