هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی رژێم لە باشوری ئیدلیب پێشڕەویدەکەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دووکەڵ بەرزدەبێتەوە دوای هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە نیشته‌نییه‌ گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

دووکەڵ بەرزدەبێتەوە دوای هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە نیشته‌نییه‌ گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

هێزەکانی رژێمی سوریا و میلیشیاکانی هه‌واداری پێشڕەوییان کرد لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب و نزیك بە شاری کەفر نەبودە، کە چەند رۆژێك لەوەوبەر کەوتە دەستیان، چالاکوانێکی ناوچەکە بە دیارونای وت.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف وتی هاوکات هێرشی ئاسمانیی خه‌ستی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا و سوریا ژمارەیەك شارۆچکە و گوندیان کردە ئامانج.

وتی هێزەکانی سوریا و میلیشیاکانی سەر بەو کۆنترۆڵی پێنج شارۆچكەی باشوری ئیدلیبیان کردووە، قەسابیە، حەمیرات، قیراتە، حەردانە و قاروتیە، کە لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە خان شه‌یخونن.

عەساف بە دیارونای وت ئەم شارۆچکانە لەمڕۆدا سەر بە تەحریر شامن و گرتنیان وادەکات هێزەکانی رژێم بتوانن شارۆچکەی کەفر نەبودە بپارێزن کە چەند رۆژێك لەوەوبەر گرتیانەوە.

دوو ئەندامی کڵاوسپییەکان هەوڵی بەرگرتن بە ئاگرێك دەدەن لە ناوچەیەکی کشتوکاڵی کە بەر هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا و سوریا کەوتووە. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

دوو ئەندامی کڵاوسپییەکان هەوڵی بەرگرتن بە ئاگرێك دەدەن لە ناوچەیەکی کشتوکاڵی کە بەر هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا و سوریا کەوتووە. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

هێرشێکی ئاسمانیی روسیا لەم بازاڕەی دا لە شاری مەعەرەت نوعمانی پارێزگای ئیدلیب کە بووە هۆی زیانێكی زۆر. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

هێرشێکی ئاسمانیی روسیا لەم بازاڕەی دا لە شاری مەعەرەت نوعمانی پارێزگای ئیدلیب کە بووە هۆی زیانێكی زۆر. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

وتی شارۆچکەکان بەرەی باکور بوون دژی هێزەکانی رژێمی سوریا و وەك شوێنی بەگەڕخستنی دژە-هێرش بوون له‌دژیان.

پێشڕەویی رژێم بە تۆپبارانی بەردەوام لەلایەن تۆپخانەكانی سوریا و هێرشی ئاسمانی سوریا و روسیاوە یاوەری دەکرا کە زیاد لە 30 شارۆچکە و گوندیان کردە ئامانج لە چەند کاتژمێری رابردوودا.

منداڵان لەنێو مردوواندان

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ 10 مەدەنی لە هێرشە ئاسمانییەکان و تۆپبارانی چوارشەممەدا (5 حوزەیران) کوژران، لەکاتێکدا دانیشتوان خەریکی جەژنی رەمەزان بوون.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ دوو منداڵ لەنێو شەش له‌ کوژراواندا بوون لە هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمدا بۆ سەر شارۆچکەی کەفر عوەید له‌ ئیدلیب.

كه‌سوكاری قوربانیان لە گۆڕستانی شارۆچکەکە کۆبوونەوە لە دوانیوەڕۆی چوارشەممە لەکاتێکدا شۆڤڵێك چاڵێکی گەورەی لە زەوییەکە هەڵدەکەند.

وێنەگرێکی ئاژانسی فرانس پرێس وتی پاشماوەی پارچەپارچەبووی یەکێك لە منداڵەکان خرایە کارتۆنێکەوە پێشئەوەی بنێژرێت.

جەستەی یه‌كێكی دیکە بە لەفافێکی شین پێچرابوو.

روانگەکە رایگەیاند كه‌ مەدەنییەکی دیکە لە تۆپبارانی رژێمدا كوژرا لە ناوچە گوندنشینه‌كانی باكوری حەما، کە لەلایەن تەحریر شامەوە کۆنترۆڵدەکرێت.

روانگەکە رایگەیاند كه‌ هێرشە ئاسمانییەکانی رژێم لە ماتۆڕسوارێکیشیان دا لە شارۆچکەی مەعەرەت نوعمانی ئیدلیب، ژنێك و دوو منداڵیان کوشت.

بازاڕ و نەخۆشخانە له‌ هێرشەکاندا پێكران

عەساف وتی چوارشەممە هێرشە ئاسمانییەکان لە بازاڕێکیان دا لە مەعەرەت نوعمان و بوونە هۆی ژمارەیەك قوربانی، لەگەڵ زیانێکی بەرفراوان.

نەخۆشخانەی خەتیبیشیان لە شاری کەفر نەبل کردە ئامانج، لەکاریان خست و وایانکرد کەفر نەبل و ناوچەکانی دەوروبەری بێ نەخۆشخانە بن، لەکاتێکدا چوار نەخۆشخانە لە ناوچەکە بەمدواییانە لەکار خرانبەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە.

عەساف وتی هێرشە ئاسمانییەکان وادیارە خانووی مەدەنیەکانیان دەکردە ئامانج لەو شارۆچکانەی لەسەر هێڵی دابەشکاریی نێوان ناوچەکانی ژێردەستی رژێم و ناوچەكانی ژێردەستی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن و تەحریر شامدان.

وتی لەکاتی ئەم هێرشانەدا ناوچە و کێڵگە کشتوکاڵییەکانیش لێیاندراوە وئاگریان خستۆته‌وه‌ کە بۆتەهۆی زیان لە دانەوێڵەی ساڵانە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500