هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

تووندوتیژی له‌ ئیدلیب ئاوارەیی بەرفراوانی لێدەکەوێتەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئاگرکوژێنەوەیەکی سەر بە کڵاوسپییەکان ئاگرێك دەکوژێنێتەوە کە دەوترێت بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی روسیاوە لە دەوروبەری ئیدلیب دەستیپێکردووە. [خاوەنی وێنە؛ بەرگری شارستانی سوریا]

ئاگرکوژێنەوەیەکی سەر بە کڵاوسپییەکان ئاگرێك دەکوژێنێتەوە کە دەوترێت بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی روسیاوە لە دەوروبەری ئیدلیب دەستیپێکردووە. [خاوەنی وێنە؛ بەرگری شارستانی سوریا]

شەپۆلێك تەقینەوەی بۆمبی دەستکرد پارێزگای ئیدلیبی سوریا و دەوروبەری شێواندووە، ژمارەیەك مەدەنی کوشتووە و ترسی خستۆتە دڵی ئەوانیدیکەوە، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانێكی حەمما، هەیسەم ئیدلیبی وتی قوربانی لە ریزەکانی تەحریر شام و گروپە چەکدارەکانی دیکەشدا له‌ ناوچەکە هەیە.

ئیدلیبی وتی زیاد لە شەش بۆمبی دەستکرد لە چەندین بەشی باکوری خۆرئاوای ناوچەکە لە 24 کاتژمێری رابردوودا تەقیونەتەوە.

وتی ئەو شەپۆلە نوێیەی تووندوتیژی بۆتە هۆی بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لەنێو خەڵكدا کە ده‌ناڵێنن به‌دەست هێرشە ئاسمانیەکانی رژێمی سوریا و روسیاوه‌ لە پارێزگای ئیدلیب.

کڵاوسپییەکان لەسەر رووداوێك کاردەکەن دوای تەقینەوەیەك بەهۆی بۆمبێکی دەستکردەوە لە شاری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

کڵاوسپییەکان لەسەر رووداوێك کاردەکەن دوای تەقینەوەیەك بەهۆی بۆمبێکی دەستکردەوە لە شاری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

وتیشی لە شاری ئیدلیب، چوار تەقینەوە هاوپەیمانی تووندڕەو تەحریر شامی کردە ئامانج و ژمارەیەك له‌ ئەندامانی کوشت و بریندارکرد، هەرچەندە ژمارەیەکی تەواوی قوربانیان له‌بەردەستدا نەبوو.

ئیدلیبی وتی دەوترێت سێ بۆمبی دەستکردی دیکە لە شارۆچکەکانی سەرمەدا، خان سوبول و ئەتمە تەقیونەتەوە و ژمارەیەك بۆمبی دەستکردیش لە بەشەکانی دەوروبەری ئیدلیبی کۆنترۆڵکراو لەلایەن تەحریر شام و هاوپەیمانانیەوە تەقیونەتەوە.

وتی تەقینەوەیەك سەرکردەکانی بەرەی سوریای ئازادی کردە ئامانج لە شارۆچکەی جیندرێس و ئورم کوبرا و دوو له‌ چه‌كداره‌كانیانی کوشت.

لانیکەم 19 کەس لە تەقینەوەکەی بازاڕی عەزازدا کوژران

ئیدلیبی وتی تەقینەوەیەکی گەورەی بۆمبی دەستکردیش نزیك بە بازاڕێکی جەماوەری لە شاری عەزاز روویداوە، کە لەژێر دەستی تەحریر شامدا نیە.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ لانیکەم 19 کەس، لەنێویاندا چوار منداڵ لە تەقینەوەکەی یەکشەممەی عەزازدا کوژران و زیاد لە 20 برینداربوون.

بەڕێوبەری روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "زۆرکەس نوێژی ئێوارەیان جێدەهێشت لەکاتێکدا تەقینەوەکە روویدا."

پزیشكێكی یاسایی لە نەخۆشخانەیەکی ناوچەکە، جیهاد بیرۆ وتی ئەو بازاڕکەرانەی جل و دیارییان دەکڕی پێش پشووی جەژنی رەمەزان لەنێو کوژراواندا بوون.

وتی دەزگا تەندروستییەکە پڕ بوو له‌ قوربانیان و كه‌سوكاریان.

وتیشی: "ژوورەکانی ئیمێرجێنسی پڕبوون، جەستەمان لەسەر زەوییەکە دادەنا."

بیرۆ وتی: "ئەمە کارەساتێكی راستەقینەیە پێش پشووی جەژنی رەمەزان."

ئیدلیبی وتی هاوکات، هێرشی ئاسمانی چڕ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا و سوریاوە شارۆچکەکانی مەعرە حورمە، مەعەر شورین، خان شه‌یخون، فەقیع، بەداما و هەبیت و گوندی شێخ موستەفایان کردە ئامانج.

هێرشە ئاسمانیەکان ژمارەیەك مەدەنییان کوشت و هەندێکی دیکەیان بریندارکرد، لەگەڵ گڕتێبەردانی هەندێك کێڵگەی کشتوکاڵی نزیك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان.

بەرگری شارستانی سوریا (کڵاوسپییەکان) بەیارمەتی خۆبەخشەکانی ناوچەکە ئاگرەکەیان کوژاندەوە.

'گەورەترین ئاوارەبوونی بەکۆمەڵ'

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ رێکخراوە ناحکومییەکانی سوریا رۆژی هەینی سەرکۆنەی تووندوتیژییه‌ بەرفراوانه‌كانیان کرد لە ئیدلیب و وتیان بوونه‌ته‌ هۆی گەورەترین شەپۆلی ئاوارەیی لەوەتەی شەڕ دەستیپێکردووە.

رێکخراوە ناحکومییەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ئەستەنبوڵ رایانگەیاند كه‌ سەرەڕای کوشتنی دەیان مەدەنی، بۆمبارانەکەی ئەمدواییانەی هێزەکانی سوریا و روسیا لە باکوری خۆرئاوای سوریا بوونه‌ته‌ هۆی ناچارکردنی 300,000 کەس به‌ رۆیشتن بۆ سەر سنووری تورکیا.

لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند كه‌ "ئەمە گەورەترین ئاوارەبوونی بەکۆمەڵە لە سوریا لەوکاتەوەی قەیرانەکە دەستیپێکردووە" لە 2011.

راشیانگەیاند كه‌ زیاد لە دوو لەسەر سێی ئەوانەی ئاوارە بوون بەبێ پەناگە دەژین، بەجۆرێك کەمپەکانی سەر سنوور لەئێستاوە دوو هێندەی توانای خۆیان خەڵکیان پەناداوە.

بەڕێوبەری کڵاوسپییەکان، رائید ساڵح وتی: "دوایین هێرش لە ئازارەوە دەستیپێکرد و لە 26 نیسانەوە بەرفراوانبوو، کە بووە هۆی رەشەکوژیی رۆژانە."

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەینی رایگەیاند کە نزیکەی 950 کەسلە دوایین پێکدادانەکانی ئیدلیبدا کوژراون.

ئەو گروپەی مافه‌ مەدەنییه‌كان داوای کاری دەستبەجێی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانی کرد بۆ کۆتاییهێنان بەو تەشەنەسەندنه‌ و فشارکردن بۆ گفتوگۆ.

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ یەکشەممە وتی سوریا و روسیا دەبێت بوەستن "لە بۆمبارانکردنی نەفرەتئاسای" ئیدلیب.

لەسەر تویتەر وتی: "گوێبیستی ئەوەبووین روسیا و سوریا و تا رادەیەکی کەمتریش ئێران، نەفرەتئاسا بۆمبارانی پارێزگای ئیدلیبی سوریا دەکەن و بەهەڕەمەکیانە خەڵکی مەدەنی دەکوژن. جیهان سەیری ئەو قەسابخانەیە دەکات. ئامانج لێی چیە، چیتان لێی دەستدەکەوێت؟ بوەستن!"

وتەبێژی کرێملن، دمیتری پێسکۆڤ دووشەممە جەختیکردەوە لەوەی سوپای روسیا "تیرۆریستان" لە ئیدلیب دەکاتە ئامانج و تۆمەتباری کردن بەوەی تەقە لە مەدەنیەکان و هێزەکانی روسیا دەکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500