هه‌واڵه‌كانی عێراق
ژینگە

ئاگر لە بەشێكی گەورەی دەغڵەکانی عێراق بەردەبێت

خالید تائی

تیمەکانی بەرگری شارستانی و جوتیاران هەوڵدەدەن بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئاگر لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی له‌ نەینەوا لە 20 ئایار. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

تیمەکانی بەرگری شارستانی و جوتیاران هەوڵدەدەن بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئاگر لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی له‌ نەینەوا لە 20 ئایار. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

دوای کەوتنەوەی ئاگر لە بەشێکی زۆری کێڵگەكانی گەنم و جۆدا کە کاتی دوورینەوەیان بوو، بەرپرسانی عێراقی دەوریەی ئەمنییان زیادکرد بۆ رێگرتن لە گڕتێبەردان و ئامادەکارییان زیادکرد بۆ بەرگرتن بە گڕتێبەردانی دیکە.

بەرپرسانی ناوچەکە و رۆژنامەوانان لایه‌نانی زیانبەخشیان تۆمەتبارکردووە، بەتایبەت رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، بە گڕتێبەردانی کێڵگەکان و دەڵێن ئەمە هەوڵێك بووە بۆ کێشانەوەی پارە لە جوتیاران و زیانگەیاندن بە ئابوریی نیشتیمانی.

ئاگر زیانی بە زۆربەی پارێزگاکان گەیاندووە، بەڵام بەتایبەتی لە گوندەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوك، سەلاحەدین و دیالە زیانبەخش بوون. بە هەزاران هێکتار دەغڵودانیان سوتاندووە کە وەرزی دروێنەیان بوو.

تیمەکانی بەرگری شارستانی زۆر ئاگریان کوژاندۆتەوە، لەکاتێکدا ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە بڵاوەی پێکراوە لەو کێڵگانەی نزیك بە سایلۆی دانەوێڵەن و هێزە ئەمنییەکان داوایان لێکراوە چاودێریی دۆخەکە بکەن.

ئاگرکوژێنەوە عێراقیەکان بە ئۆتۆمبیلێك کێڵگەیەکی گەنمی عێراق دەڕشێنن لە پارێزگای دیالە لە 18 ئایار. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئاگرکوژێنەوە عێراقیەکان بە ئۆتۆمبیلێك کێڵگەیەکی گەنمی عێراق دەڕشێنن لە پارێزگای دیالە لە 18 ئایار. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

بەڕێوبەری ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین، سەبهان مەلا جیاد بە دیارونای وت: "ژمارەیەکی زۆر کێڵگە بە ئەنقەست ئاگریان تێبەردراوە. جوتیاران و هێزە ئەمنیەکان ئامرازی گڕتێبەردانیان دۆزیوەتەوە، کە دەیسەلمێنێت گڕتێبەردان بووە."

لێكۆڵینەوەی فەرمی هێشتا ئەنجامدەرانی دەستنیشان نەکردووە، بەڵام جیاد پێیوایە ئەگەری ئەوە زۆرە داعش بەرپرس بێت.

سەرچاوەکانی ناوچەکەش پەنجەی ئاماژەیان بۆ داعش راکێشا.

هەوڵی پارەکێشانەوە

راپۆرتەکان لە چەندین کێڵگەی ئەو گوندانەی دەوروبەری مەخمور لە باشوری خۆرهەڵاتی نەینەوا ئاماژە بەوە دەکەن پاشماوەکانی داعش پارە لە جوتیاران دەکێشنەوە و هەڕەشەی ئەوە دەکەن کێڵگەکانیان دەسوتێنن گەر پارە نەدەن.

بەگوێرەی جیاد، چەکدارانی گروپەکە "هەموو سەرچاوەکانی داهاتیان لەدەستداوە هیچ جێگرەوەیەکیان نیە جگە لە سەپاندنی باج و هەڕەشەکردن بۆ دەستکەوتنی پارە".

وتی کێڵگە زیانبەرکەوتووەکانی نەینەوا کێڵگەی کراوەن لە مەخمور و لە خۆرئاوای بێجی و تکریت و سامەڕا.

وتیشی: "تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە بەربگرن بە چەندین ئاگر و هەر شتێکیان پێبکرێت دەیکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگر و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەیان."

وتی تانکه‌ری ئاویان نزیك بە سایلۆکان داناوە لەترسی ئاگرکەوتنەوەی زیاتر، لەکاتێکدا دەوریە ئەمنییەکان سایلۆکانی دانەوێڵە و کێڵگەکان دەپشکنن بۆ درککردن بە هەر جوڵەیەکی گومانلێکراو و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانیان.

زیانی بەرفراوان

لە دیالە، ئاگر بە سەدان هێکتار کێڵگەی له‌ناوبردووه‌ کە گەنمیان تێدا چێنرابوو لە کەنارەکانی شارۆچکەی خانەقین، عوزێم، جەلەولا و سەعدیە.

پەرلەمانتاری عێراقی، عەبدولخالق عەزاوی کە ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگرییە و نوێنەری دیالەیە، ئەندامانی داعشی تۆمەتبار کرد بە گڕبەردان لە کێڵگەکانی پارێزگاکەی.

بە دیارونای وت ئاگرکوژێنەوەکان، کارمەندانی ئەمنی و خەڵکی ناوچەکە هاتوونەتە سەرخەت و رێگربوون لە بڵاوبوونەوەی ئاگرەکان بۆ ناوچەی زیاتر.

وتی پێش کەوتنەوەی ئاگرەکان، دەغڵودانێکی زۆر پێشبینی دەکرا بەهۆی بارانی بەخوڕی زستانەوە و ئاماژەیکرد بەوەی "ئامانجی ئەم زیانە بەئەنقەستە بۆ گەنم و دانەوێڵە ستراتیژییەکانی دیکە لێدانە لە ئابوریی عێراق".

وتیشی سەرچاوەکان ئاماژە بە داعش دەکەن، بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە کە ئاگر لەلایەن "سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕانگێزه‌وه‌ کرابێتەوە بە ئامانجی زیانگەیاندن بە کەرتی کشتوکاڵی له‌ عێراق تا وڵاتەکە پشت بە هاوردە ببەستێت و نەتوانێت بەرهەمی خۆی دابینبکات".

عەزاوی داوای لە حکومەت کرد کە "هەنگاوەکانی خۆپاراستن زیاتر بکات بە پێکهێنانی خانەیەکی قەیران کە ئەرکی لێكۆڵینەوە لە ئاگرەکان بێت".

وتی سەرەڕای ئەوەش، هەنگاو پێویستە بۆ تاووتوێکردنی کارەساتی دیکەی ئاییندە کە دەکرێت زیان بە سەرچاوە سروشتییەکانی عێراق بگەیەنێت و هەڕەشە لە ئەمنیەتی خۆراکیان بکات.

هەنگاوی زیاتر پێویستە

رادەی تەواوی زیانی ئاگرەکان هێشتا روون نین.

بەڵام ئابوریناس باسم جەمیل ئەنتۆنی بە دیارونای وت کە "رێژەیەکی بەرچاوە، لەبەرئەوەی ئاگر بەنێو ناوچەیەکی بەرفراوان لە کێڵگەکانی گەنم و جۆدا بڵاوبۆتەوە".

وتی سەرەڕای زیانەکان، هێشتا "دانەوێڵەی زۆر هەیە" و وتیشی "جوتیاران چاوەڕێدەکرێت بتوانن بڕێکی زۆر دانەوێڵە بفرۆشن به‌ حکومەت، كه‌ لە ساڵی رابردوو زیاتر ده‌بێت".

هۆشداریشی دا: "بەڵام، دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت پێویستە هەموو هۆشدارییە پێویستەکان لەبەرچاو بگرن بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئاگری لەوشێوەیە و گردکردنەوەی تەواوی راستییەکان لەمبارەوەیە."

ئەنتۆنی داوای قەرەبووکردنەوەی خێرای جوتیارە زیانبەرکەوتووەکانیشی کرد.

وتی: "چاندنی دانەوێڵە ستراتیژییەکان سەختە، تێچووی زۆرە و چەند مانگێکی دەوێت و ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئاگرەوە نابێت بە بێ قەرەبووکردنەوەی شیاو جێبهێڵرێن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

میلیشیا ئێرانیه‌كان داعش به‌كارده‌هێنن وه‌ك بیانویه‌ك بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌ هه‌موو كرده‌وه‌ چه‌په‌ڵه‌كانیان. هه‌موو ئه‌و خراپكارییانه‌ی له‌ عێراق رووده‌ده‌ن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، سته‌مكاره‌ گه‌وره‌كه‌، پشتیوانی ده‌كرێن و له‌لایه‌ن میلیشیا تاوانكاره‌كانیه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌