کارکردن بۆ بنیاتنانەوەی چوار پردی سەرەکیدا لە شارۆچکەی بەغدادی له خۆرئاوای ئەنبار تەواوبووە، بەرپرسێکی ناوچەکە سێشەممە (21 ئایار) وتی.
بەڕێوبەری قەزای شارۆچکەی بەغدادی، کە بەشێکە لە قەزای هیتی ئهنبار، شەرحەبیل عوبێدی وتی ستافی ئەندازیاری و هونەریی نیشتمانی "کاری بنیاتنانەوەیان لە چوار پردی سەرەکیدا له قەزاکە تەواوکردووە".
بە دیارونای وت: "پردەکان -- حوران، زوغەیدان، سەیتەرە ماجد و جەواعنە -- بۆمبارانکرابوون و بەمەبەست تێکدرابوون لەلایەن ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە لەکاتی شەڕی رزگارکردنی بەغدادیدا."
وتی: "کاری بنیاتنانەوەی ئەم پردانە باری سەرشانی خەڵکەکە سووكدەکات، کە بەدەست سەختیەکانی دواکەوتنی گەیشتن بە شوێنی مەبەستیانەوە دەناڵێنن."
عوبێدی وتی بنیاتنانەوەی پردەکان "بەشێکە لە هاوبەشی و هەماهەنگی نێوان حکومەتی ئەنبار و سندوقی نیشتمانی بۆ بنیاتنانەوەی ناوچەکانی زیانبار بە کردە تیرۆریستیەکان."
وتیشی هەشت پردی ناوچەكه رووخێنرابوون لەکاتی شەڕی دەرکردنی داعشدا. ههروهها وتی کاری بنیاتنانەوە دەبێت بەمزوانە لەسەر چوارەکەی دیکە دەستپێبکات.
هەوڵی زیاتری بنیاتنانەوە
عوبێدی وتی بەغدادی شایەتی پێشڕەوییەکی زۆرە لە هەوڵەکانی بنیانتانەوەدا و ئاماژەیکرد بەوەی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری، پێکەوە بە بڕی چوار ملیار دینار (3.35 ملیۆن دۆلار) لەئێستادا لەکاردان.
وتیشی لەنێویاندا پرۆژەیەك ههیه بۆ قیرتاوکردنی چوار کیلۆمەتر لە شەقامی جەببا و هەشت کیلۆمەتر لە شەقامی دولاب، کە تێکدراون بەهۆی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی داعش و بۆمبه دەستکردهكانیانهوه.
ههروهها وتی: "پرۆژەیەکیشمان هەیە بۆ بنیاتنانەوەی وێستگەی ئاو و خزمەتگوزاری گشتی له گهڕهكهكهدا، کە شایەتی شەڕی تووند بووە بۆ پاککردنەوەی لە باندەکانی داعش."
عوبێدی وتی هاوکات پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیکردووە بە هەڵمەتێك بۆ پاککردنەوەی شارۆچکەکە و نەهێشتنی داروپەردوو لەسەر شەقامەکانی.
وتیشی: "هەڵمەتەکە دوو مانگی یەک لەدوای یەك بەردەوامدەبێت به بەشداریی 150 کارمەندی پاککردنەوە و 10 ئۆتۆمبیلی تایبەتی لەگەڵ گواستنەوەی پاشەڕۆ لە ناوەندی شارۆچکەکە بۆ دەوروبەری."
باشترکردنی دۆخی ئەمنی
عوبێدی دەربارەی بەغدادی وتی: "شارۆچکەکە لەڕووی ئەمنییەوە سەقامگیرە و هێزە سەربازی و خێڵەکییەکان لە هەموو شوێنێك جێگیرکراون و دەروازەکانیان کۆنترۆڵکردووە."
وتی جیا لەوەش هێزەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە "ناوبهناو ئۆپەراسیۆنی پێشگرانە ئەنجامدەدەن بۆ پاککردنەوەی بیابانی خۆرئاوا و ناوچەی دوورگەکە لە پاشماوەکانی تیرۆریستان".
وتیشی لەنێویاندا هێزەکانی فیرقەی 7 و 8 هەیە لەگەڵ لیوا و یەکە خێڵەکیەکان، لەنێویاندا یەکەکانی بەغدادی و بەروانە و لیوای حەدیسە.
وتی: "ئاژانسی دژە تیرۆریزم لە ناوەندی ئەم مانگەدا هێرشێکی سەرەکی لە وادی حوران ئەنجامدابەیارمەتی سوپای عێراق و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی."
وتیشی هێرشەکە بووە هۆی "کوشتنی نۆ ئەندامی داعش و تێکشکانی شوێنی حەوانەوە و تونێل و جبەخانە شاراوەکانیان".