هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هەسەدە بەدووی پاشماوەکانی داعش دەکەوێت لە دێرەزوور

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکان ئەو چەکانە نیشاندەدات کە لە پاشماوەکانی داعش گرتوونی لەکاتی هەڵمەتێکی هەسەدەدا لە دەوروبەری دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکان ئەو چەکانە نیشاندەدات کە لە پاشماوەکانی داعش گرتوونی لەکاتی هەڵمەتێکی هەسەدەدا لە دەوروبەری دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هەڵمەتێکی بەرفراوانیان دەستپێکردووە بۆ بەدووکەوتنی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە خۆیان لە دەوروبەری دێرەزوور شاردۆتەوە، بەرپرسێکی ئەمنی وتی.

ئەفسەرێكی هەسەدە، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت هەڵمەتەکە، بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە 15 ئایار دەستیپێکرد و لەئێستادا پێشڕەویی بەرچاوی بەدەستهێناوە.

وتی شوێنی ئه‌و رەبیە و تونێلانه‌ دیاریکراون كه‌ لەلایەن توندڕەوانەوە به‌كارهێنراون و چەك و تەقەمەنی و بۆمبه‌كانیان دەستیان بەسەریاندا گیراوه‌.

وتی تا دووشەممە (20 ئایار)، شەش ئەندامی داعش کوژران و نزیکەی 40 دەستگیرکران.

ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە لێرەدا دەبینرێن، ماوەیەکە هەڵمەتێکی ئەمنی ئەنجامدەدەن لە دەوروبەری دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە لێرەدا دەبینرێن، ماوەیەکە هەڵمەتێکی ئەمنی ئەنجامدەدەن لە دەوروبەری دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

وتیشی ئۆپەراسیۆنێکی چاودێری پێش هەڵمەتەکە ئه‌نجامدرا، کە تیایدا حەشارگەکانی گروپەکە دەستنیشانکران لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌.

هه‌روه‌ها وتی پاشماوەکانی داعش ئەو ناوچانەیان بەکارهێناوە بۆ خۆشاردنەوە و پلاندانان بۆ هێرشەکانی داهاتوو. وتیشی ئەگەری ئەوە هەیە ئەو کەسانە لە بنکەی سەرەکی گروپەکە هەڵاتبن دوای ئەوەی کەوتە دەستی هەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

دەست گیرا به‌سەر چەك و تەقەمەنیدا

خۆجە وتی ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەی ساحیل دەستیپێکرد لە دەوروبەری دێرەزوور.

وتی هەسەدە لەکاتی هەڵمەتێکدا بۆ سەر تونێلەکان 40 توندڕەوی دەستگیرکرد کە خۆیان شاردبووه‌وە و دەستیگرت بەسەر بڕێك لە چەك و تەقەمەنیدا کە پێیانبوو.

وتی هێزە ئەمنیەکان توانییان بەدووی پاشماوەکانی دیکەی داعش بکەون لە توەیمین لە دەوروبەری پارێزگای حەسەکە و شەڕیان لەگەڵ کردن، کە تێیدا شەش ئەندامی گروپەکە کوژران.

ئەو چەکانەی دەستیان بەسەردا گیرا بریتیبوون له‌ پشتێنەی بۆمبڕێژکراو کە ئامادەكارابوون بۆ بەکارهێنان لەگەڵ تەقەمەنی و بۆمبی ئەو جۆرەی لە هێرشە تیرۆریستیەکانی ئەمدواییەدا بەکارهاتبوون.

خۆجە وتی هەڵمەتەکە بێکۆتاییە و وتیشی بەردەوامدەبێت تا پشماوەکانی داعش لە ناوچەکە دەردەکرێن.

هه‌روه‌ها وتی ئەو پاشماوانە ماوەیەکە مەدەنیەکان دەتۆقێنن بە چاندنی بۆمبی دەستکرد لەسەر رێگەکان کە بوونەتە هۆی قوربانی لەنێو مەدەنیان و چەکدارانی هەسەدەدا کە کاریان دەستەبەرکردنی ئاسایشە لە ناوچەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500