یەکێك لە سەرکردە هەرە کاریگەرەکانی میلیشیاكان لە عێراق بەئاشکرا پشتیوانی خۆی بۆ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا 24 نیسان، کە دوای چەند هەفتەیەك لە ناساندنی پاسداران هات لەلایەن ئەمریکاوە وەك گروپێكی تیرۆریستی،جێگری سەرکردەی هێزەکانی حەشدی شەعبی (حەشد) ئەبو مەهدی موهەندیسپشتیوانی خۆی بۆ پاسداران دووپاتکردەوە، كاتێك وتی "ئێمە شانازی دەکەین بە تیرۆریستبوونمانەوە".
موهەندیس کە خەڵکی بەسرەیە و ناوی راستەقینەی جەمال جەعفەر ئیبراهیمە، لە دایکێکی ئێرانی و باوکێکی عێراقی لە 1954 لەدایکبووە.
ئەویش ناوی لە لیستی تیرۆریستانی ئەمریکادایە.
موهەندیس لە 1979 لە ئێران نیشتەجێبوو، له‌وێ ببووە راوێژکاری سەربازیی هێزی قودسی پاسداران (قودس). لەلایەن دادگایەکی کوێتیەوە سزای مەرگی بە غیابی بەسەردا سەپێنرا له‌سه‌ر بەشداریكرنی لە تەقینەوەیه‌كدا ساڵی 1983 دژ به شەش دەزگای بیانی و کوێتی.
توێژەری کاروباری سیاسی، عەبدولقادر نایل وتی موهه‌ندیس بەشێوەیەکی گشتی دادەنرێت "بە پیاوی باڵای ئێران لە عێراق و یەکێکە لە دڵسۆزترین و بەوەفاترین فەرماندەکانی".
لە هەمان وتاریدا کە پشتیوانی بۆ پاسداران دەربڕی، موهەندیس وتی عێراق دەکرێت ببێتە دەرچەیەکی ئێران بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی سزاکانی سەر ئێران.
نایل وتی وەك فەرماندەی دووەمی حەشد، موهەندیس کاریکردووە بۆ "تێوەگلاندنی وڵاتەکەی لە بارگرژییە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ئێران".
وتی پێشبینی ئەوە ناکات موهەندیس و میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە ئەو فەرماندەییان دەکات "بێ کاردانەوە بوەستن گەر ئێران هێرشی بکرێتە سەر".
وتی موهەندیس دەستی هەبووە لە بەقاچاخبردنی چەكدا بۆ ئێران و "لەئێستادا سەرپەرشتی گواستنەوەی موشەك و چەکە ئێرانیەکان دەکات بۆ قەزای سەخری [پارێزگای سەلاحەدین]".
وتیشی بنکەیەکی گەورە دروستدەکرێت بەمەبەستی راهێنان و چەکدارکردنی ئەو میلیشیانەی پارێزگاری ده‌كه‌ن لە ئێران گەر هێرشی بکرێتە سەر.
ئێران لەپشت بەرزبوونەوەی موهەندیسەوەیە
شیکاروانی سیاسی عادل ئەشرەم بن عەمار، كه بەڕێوبەری سەندیکای رۆشنبیرانی خێڵی شیمەره، وتی: "موهەندیس یەکێکە لە کاریگەرترین کەسایەتیە عێراقیەکانی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە."
ئاماژەی كرد بە پەیوەندی نزیکی ئەو سەرکردەیەی حەشد بە فەرماندەی قودس، لیوا قاسم سولێمانی و پەیوەندی درێژمەودای لەگەڵ پاسداران.
بن عەمار بە دیارونای وت كه ئێرانیەکان لەپشت زیادبوونی کاریگەریی موهەندیس و هەوڵەکانیهوهن بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتی زیاتر ودەستێوەردانی لە هەموو رەهەندەکانی حکومەتی عێراقیدابۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران.
وتی موهەندیس لەئێستادا کاردەکات وەك ئەوەی "لە سەروو یاسا و دەستورەوە بێت و دەسەڵاتی بەدیلی باڵای [عێراق] بێت -- کە هێزی شاراوەی بەڕێوبەری وڵاتە و بڕیاری سەرەکی دەدات".
بن عەمار وتی: "ئەو تەواو کاریگەرە لە چەندین ئاستی فەزای سیاسی‌دا تا رادەی ئەوەی دوا بڕیاردەرە لە پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییەکاندا و جێگرتنەوەی کاندیدێك بە یەکێکی دیکە."
وتیشی: "موهەندیس پاڵنەری سەرەکیە لە ئاڵۆزی و ناسەقامگیریی فەزای عێراقدا لە ئاستی سیاسی و ئەمنی و ئابوری‌دا و دادەنرێت بە رەگەزێکی مەترسیدار لە وڵاتەکە و ناوچەکە."
سکرتێری گشتی ئەنجومەنی خێڵەکی عەرەبیی سەلاحەدین، سائیر بەیاتی وتی موهەندیس پەیوەندی ئاشکرای بە ئێرانەوە هەیە و بەئاشکرا قسە لە پشتیوانیی خۆی دەکات بۆ پاسداران و خۆی ناوزەددەکات بە "سەربازی سولێمانی".
بە دیارونای وت كه ئه‌و گوتاره ئاگرینه‌ی پشتیوانیكردن له ئێران له‌لایه‌ن موهەندیسهوه، جێی سەرسوڕمان نیە.
بە دیارونای وت: "ئێران موهەندیسی لەخۆگرتووە و پشتیوانی و چەکی دابینکردووە بۆ زۆربەی ئەو لایەنانەی کە ئێستا لەژێر ئاڵای حەشدی شه‌عبیدان."
وتی ئەم میلیشیانە زیان بە عێراق دەگەیەنن "لەڕیی چالاکی دوژمنکارانەیانهوه کە داڕێژراون بۆ بڵاوکردنەوەی پاشاگەردانی و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی".
بڕۆخێ ئه‌مریكا، ئێران، ئیسرائیل و توركیا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی رقیان له عێراقه! بڕۆخێ حكومه‌تی بۆگه‌ن! بڕوخێ قاسمی ئێرانی! شه‌رمه‌زاری و نه‌نگی بۆ خائین قه‌یس خه‌زعه‌لی!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت
ئێمه ده‌بێت پشتگیری له ئێران بكه‌ین و ئه‌مه‌ش كه‌مترین شته كه بتوانین بیكه‌ین له پاداشتی ئه‌وه‌دا كه ئه‌وان كردیان بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی عێراق تا سه‌ركه‌ون دژبه دژوارترین هێرش بۆ سه‌ر عێراق، كه له‌لایه‌ن سعودیه و عه‌ره‌به چه‌په‌ڵه‌كانی تره‌وه پشتگیریی دارایی ده‌كرا، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كه داعشتیان دروستكرد، واته ئه‌مریكا و زایۆنیه‌كان.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت
ئەگەر پشتیوانیکردنی ئێران تیرۆریزم بێت، ئەوە من یەکەم تیرۆریستم.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت
ئەمە راستە چونکە هەمیشە لە پاڵ ئێمەدا شەڕیانکردووە تا توانییان رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە عێراق دەربکەن. ئەمە تەنیا وتەی سەرۆك نییە و قسەی هەموو عیراقییەکانە. پێی دەوترێت پێدانەوەی چاکە.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت
ئه‌و قاره‌مانانه -- حاجی قاسم سوله‌یمانی، كه ئێرانییهكی عه‌ره‌به، هه‌روه‌ها حاجی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، خه‌ڵكی عێراق -- هه‌ردووكیان سه‌ر به خێڵی به‌نی تهمیمن. ئه‌و خێڵه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین خێڵه عه‌ره‌به‌كان و له زۆر حه‌دیسدا مه‌دح ده‌كرێت. كه‌واته ئه‌وه عێراق بوو هه‌ژمونی ته‌واوی خۆی سه‌پاند و ئێرانی گۆڕی بۆ عه‌ره‌بی شیعه و سه‌ر به مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف و زانا عه‌ره‌به‌كان و وای لێ‌كردن به‌ره‌نگاری له مه‌سه‌له‌كانی عه‌ره‌ب و ئیسلام بكه‌ن، له‌كاتێكدا هاوبه‌شی ئیسرائیل بوون له داگیركردن و له‌ناوبردنی عه‌ره‌بدا. ئه‌و دوو پیاوه هه‌ردووكیان جیهادێكی راسته‌قینه‌یان هه‌یه له بهرهنگاریكردن له عێراق دژی داعش، له‌كاتێكدا سه‌ركرده ئایینییه سوننی و خێڵه‌كییه‌كان و ته‌نانه‌ت سیاسیه‌كان له پارێزگا سوننیه‌كان هه‌ڵهاتن و ئه‌و قاره‌مانانه‌ی ئێران به‌ره‌نگارییان له‌و پارێزگایانه كرد.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت