خۆبەخشانی عێراقی له پارێزگای نەینەوا خولێکی راهێنانیان تەواوکردووە لەسەر هەڵگرتنەوەی بۆمبی دەستکرد کە لەلایەن دەزگای ههڵگرتنهوهی مینی سویسریەوە سازدرا، بەرپرسێك دووشەممە (13 ئایار) بە دیارونای وت.
سەرپەرشتیاری تیمی راهێنانی دەزگاکە، عومەر عەلی محەمەد جەبوری وتی: "چل و دوو خۆبەخش لە نەینەواوە -- 32 کوڕ و 10 کچ -- هەفتەی رابردوو خولێکی راهێنانیان تەواوکرد دەربارەی مامەڵەکردن لەگەڵ بۆمبی دەستکرد."
وتی ئەو خولە لەلایەن دەزگاکەوە لە قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی سازكرا، ماوەی 52 رۆژ بەردەوام بوو، ئاماژەیکرد بەوەش كه خۆبەخشان وانەی تیۆری و پراکتیکیان پێوترایەوە دەربارەی شێوازەکانی پوچەڵکردنەوە و هەڵگرتنەو و تەقاندنەوەی مین و بۆمبی دەستکرد.
وتیشی: "راهێنانەکە لەلایەن پسپۆڕانی عێراقی و بیانییەوە سازدرا."
![بەرپرسانی سەربازیی عێراق تاووتوێی پلانی نەهێشتنی مین دەکەن لەگەڵ ئەندامانی تیمی نێودەوڵەتی تایبەتمەند به هەڵگرتنەوە و پوچەڵکردنەوەی مین. [خاوەنی وێنە: عومەر عەلی محەمەد جەبوری]](/cnmi_di/images/2019/05/13/18070-Iraq-FSD-military-600_384.jpg)
بەرپرسانی سەربازیی عێراق تاووتوێی پلانی نەهێشتنی مین دەکەن لەگەڵ ئەندامانی تیمی نێودەوڵەتی تایبەتمەند به هەڵگرتنەوە و پوچەڵکردنەوەی مین. [خاوەنی وێنە: عومەر عەلی محەمەد جەبوری]
جەبوری وتی ئەمە دووەمین خولە لەلایەن دەزگاکەوە سازدهدرێت دەربارەی نەهێشتنی مین لە دەستپێکی کارەکانیەوە لە پارێزگای نەینەوا ساڵێك لەمەوبەر و ئاماژەیکرد بەوەی یەکەمین گروپ لە ئایاری 2018 دەرچوون.
وتیشی دەرچووە نوێکان سەرەتا لەگەڵ تیمە چالاکەکان کاردەکەن بۆ فێربوون لێیانەوە و بەدەستهێنانی شارەزایی و ئەزمونی زیاتر.
وتی لە ناوەندی حوزەیرانەوە، دەستدەکەن بە پاککردنەوەی ناوچەکانی خۆرهەڵات و باشوری موسڵ کە تەنراون بە بۆمبی دەستکرد و مینی نەتەقاوە کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە چێنراون لەکاتی فەرمانڕەوایی شارەکەدا.
جەبوری وتی شوێنەکان کەوتوونەتە حەمدانیە، خۆرهەڵاتی موسڵ و گەیارە، باشوری موسڵ.
دەستەبەرکردنی سەقامگیری
وتی دەزگاکە هاوبەشی دەکات لەگەڵ سوپای عێراق، بە پاڵپشتی ئەمریکا و کەنەدا، بۆ هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی لە ناوچە رزگارکراوەکان لهدهست داعش تا ژینگەیەکی سەلامەت و سەقامگیر دروستباکت بۆ ئەو عێراقیانەی لەو ناوچانەن.
وتیشی: "لە سێ ساڵی رابردوودا، سەرکەوتووبووین لە هەڵگرتنەوەی 15,000 مین و تەقەمەنی جێهێڵراوی چێنراودا لەلایەن تیرۆریستانەوە لە زهوی و بیناكانی خهڵكدا ههروهها له دەزگا حکومییەکاندا."
وتی کاری دەزگاکە سنووردار نیە به ئەنجامدانی راهێنان و بەشداریكردن لە هەڵگرتنەوەی میندا، بەڵکو رووپێوی هونەریی ئەو ناوچانەش لهخۆدهگرێت کە مین و پاشماوەی شەڕیان تێدایە.
ههروهها وتی رێکخراوەکە هەڵمەتیش ئەنجامدەدات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی خەڵك دەربارەی مەترسیەکانی مین.
ئایا من دهتوانم بهشداری لهم خولانهدا بكهم؟
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت