هێزە هاوبەشەکانی عێراق و خێلەکیەکان ئۆپەراسیۆنی گەڕان ئەنجامدەدەن لە چەندین ناوچەی بیابانی ئەنبار لە گەڕان بەدوای پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا، سەرکردەی خێڵەکی شێخ قەتەری سەمەرمەد عوبێدی چوارشەممە (1 ئایار) بە دیارونای وت.
ئۆپەراسیۆنەکە چاودێری چڕوپڕی ئاسمانی لەخۆدەگرێت بۆ دركکردن بە ئەندامانی داعش لە ناوچەی جەزیرە بەرەو قەزای حەزەر لە پارێزگای نەینەوا.
روماڵی گوندەکانی بەسالە، ئەعما، تەل تەیارات، جورەیبیعات، ئەبو راسین، بیر تومینە و ئەکزیز دەکات.
عوبێدی وتی چەکدارانی خێڵی ئەلبو نەمر لە گوندی سوکرەیاتی باکوری راوە "توانیویانە چەند حەشارگەیەك بڕوخێنن کە بڕێك چەك و خۆراك و دەرمانیان تێدابووە".
وتیشی: "شوێنپێهەڵگرتن و چاودێری ئاسمانی و زەمینی ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە بەردەوامە لە گوندەکانی موعەیشرات، حوسەینیات و مودهیم لە بیابانی خۆرئاوای ئەنبار."
وتی ئۆپەراسیۆنەکان تائێستا بوونەتە هۆی مردنی 10 توندڕەو کە سیانیان بەرپرس بوون لە رفاندن و کوشتنیچەندین مەدەنی کە دومەڵانیان کۆدەکردەوەلە دوو مانگی رابردوودا لە دەوری گوندی مودهیم.
وتی هەروەها چوار گومانلێکراوی داعشیش لە ناوچەی حوسەینیات دەستگیرکران.
عوبێدی وتی: "هێزێکی تایبەتی ئەمنی پێشتر لەم هەفتەیەدا ئەندامێکی مەترسیداری داعشی دهستگیركرد كه ناسراو بوو بە عەکیر حەیانی لە حەشارگەیەکی بیابانی نوخەیب."
حەیانی سەرکردەیەکی تیرۆریستە کە چالاك بوو لە ریزەکانی قاعیدەدا لە 2004.
دانیشتوان هەواڵ دەدەن
عوبێدی وتی سەرکەوتنەکانی هێزە ئەمنیەکان دژی پاشماوەکانی داعش بەهۆی "هاریکاریی خەڵکی بیابان و شوانەکانەوە لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان و دەزگا هەواڵگرییەکان بەدەستهاتن".
وتی ئەو هاریکارییە زیاد دەکات لەکاتێکدا دانیشتوان بەردەوام لەبەردەم هەڕەشەی کوژراندان لەلایەن پاشماوەکانی داعشەوە کە لە بیابان خۆیان شاردۆتەوە، کە ههروهها ئاژەڵەکانیان دەدزن و پارەیان لێ دەکێشنەوە.
وتیشی: "هێزە ئەمنیەکان ئێستا دەتوانن پێشڕەوی بکەن بۆ ناوچە بیابانییە دوورەدەستەکان به قوڵایی 300 بۆ 400 کیلۆمەتر، بەتایبەتی لە ناوچەکانی وادی حوران، قەزاف و کەعرە."
عوبێدی جەختیکردەوە لەوەی سنوورەکانی خۆرئاوای عێراق بەتەواوی پارێزراون.
وتی: "هێزەکانی عێراق بەمدواییانە هەندێك یەکەی سەربازییان لە ناوچە سنورییەکانی سوریا کشاندۆتەوە لەبەرئەوەی چیتر پێویست نین بەهۆی سەقامگیریی زیاترهوه لە ناوچەکە دوای شکستی داعش لە دوایین بنکەی خۆیدا لە باغوزی سوریا."