هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

مانگێك دوای شکستهێنان بە داعش لە سوریا ئاستەنگەکان زۆرن

ئاژانسی فرانس پرێس

ژنێکی کۆسۆڤۆیی و دوو منداڵەکەی کە لە سوریا گەڕاونەتەوە، یارمەتی دەدرێن بە هەڵگرتنی جانتاکانیان لەکاتێکدا ناوەندێکی دەستەبەسەرکردنی بیانیەکان جێدەهێڵن بۆ گەیشتنەوە بە خێزانەکەیان لە گوندی ڤرانیدۆل لە 22 نیسان. کۆسۆڤۆ لە 20 نیساندا 110 هاوڵاتی لە سوریا گەڕاندەوە، زۆربەیان دایك و منداڵ بوون کە دوای هاوسەرەکانیان کەوتبوون کە پەیوەندییان کردبوو بە گروپە توندڕەوەکانه‌وه‌ لەو وڵاتە بە شەڕ وێرانبووەدا. [ئارمێند نیمانی/ئاژانسی فرانس پرێس]

ژنێکی کۆسۆڤۆیی و دوو منداڵەکەی کە لە سوریا گەڕاونەتەوە، یارمەتی دەدرێن بە هەڵگرتنی جانتاکانیان لەکاتێکدا ناوەندێکی دەستەبەسەرکردنی بیانیەکان جێدەهێڵن بۆ گەیشتنەوە بە خێزانەکەیان لە گوندی ڤرانیدۆل لە 22 نیسان. کۆسۆڤۆ لە 20 نیساندا 110 هاوڵاتی لە سوریا گەڕاندەوە، زۆربەیان دایك و منداڵ بوون کە دوای هاوسەرەکانیان کەوتبوون کە پەیوەندییان کردبوو بە گروپە توندڕەوەکانه‌وه‌ لەو وڵاتە بە شەڕ وێرانبووەدا. [ئارمێند نیمانی/ئاژانسی فرانس پرێس]

شانە نوستووەکان، زیندانە جەنجاڵ بە توندڕەوه‌كان و کەمپە پڕ لە ژن و منداڵەکان -- مەترسیەکان لە سوریا زۆرن، نزیکەی مانگێك دوای ئەوەی شکستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە سوریا راگەیەندرا.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سەرکەوتنی بەسەر بەناو دەوڵەتەکەی داعشدا راگەیاندلە 23 ئازار، دوای نزیکەی پێنج ساڵ شەڕ دژی ئەو گروپە چەکدارە.

لەناوبردنی دەسەڵاتی ناوچەیی بەشێكی درێژی لە شەڕی سوریا کۆتایی پێهێنا، بەڵام هەسەدە و ئه‌و هێزانه‌ی هاوپەیمانان كه‌ پشتیوانی لێده‌كه‌ن هۆشدارییان داوه‌ كه‌ شەڕەکە زۆری ماوە تەواوببێت.

پسپۆڕ لە بزووتنەوە توندڕەوەکاندا لە پەیمانگای زانکۆی ئەوروپی، تۆری هامینگ وتی داعش هێشتا دەتوانێت "به‌رده‌وام هەفتانە هێرش ئەنجامبدات".

تەنانەت دوای لەدەستچوونی دوایین ناوچەی ژێردەستیان لە گوندی باغوزی خۆرهەڵات، توندڕەوان ئامادەییان هەیە لە بیابانه‌ فراوانه‌كه‌ی سوریا و حەشارگەکانیدا شوێنی دیکەی وڵاتەکە.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند تەنیا لەم هەفتەیەدا، چەکدارانی داعش 35 چەکداری سەر بە حکومەتی سوریایان کوشت لە ماوەی 48 کاتژمێردا -- کە بووە هۆی زیادبوونی کوژراوەکانی سەر بە رژێم لە دوو رۆژدا بۆ 60 کەس لەسەردەستی هەموو گروپە توندڕەوەکاندا.

پێش ئەوە لە 9 نیسان، داعش بەرپرسیارێتی لە تەقینەوەیەك راگەیاند کە 13 کەسی کوشت لە شاری رەقەی ژێردەستی هەسەدە.

'شوێنی گەرا دانان'

شیکاروان لە ناوەندی ئاسایشی ئەمریکای نوێ، هۆشداری دا لەوەی داعش هێشتا کۆنترۆڵی زۆری ماوە بەسەر "تۆڕەکانی پشتگیریی ناوخۆییدا".

وتی: "بەشێکی گەورەی ستراتیژی داعش بۆ گەشەکردنەوە بەردەوامبوونە لە بوونی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ هەندێك لە خێڵە خۆجێیەکاندا لە خۆرهەڵاتی سوریا و خۆرئاوای عێراق."

لەکاتێکدا هێزەکانی سەر بە رژێم و پشتیوان بەئەمریکا خەریکی شوێنکەوتنی شانە نوستووەکانی داعشن کە هەڵدێن، بەرپرسانی کورد لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا ئاستەنگێکی سەرەکیی دیکەیان رووبەڕووبۆتەوە.

هەزاران چەکداری توندڕەوی گومانلێکراو -- لەنێویاندا سەدان بیانی -- لەئێستادا لە زیندانەکانی ژێردەستی کوردان، لەکاتێکدا كه‌سوكاره‌كانیان لە کەمپە جەنجاڵەکانی ئاوارەکاندان.

ژمارەیان بۆتە هۆی سەرئێشەیەکی گەورە بۆ ئەو کارگێڕییە نیمچە ئۆتۆنۆمییەی کورد، کە ئێستا دەیەوێت توندڕەوە گومانلێکراوەکان بداتە دادگا.

بەرپرسی باڵای پەیوەندییە دەرەکیەکان، عەبدولکەریم عومەر بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "داوای تیمێکی دادوەریی نێودەوڵەتیمان کردووە پێکبێت بۆ ئەم تیرۆریستانە."

وتی: "كاری پێشینه‌مان دادگاییکردنی تاوانبارانە."

لە 2014وە، چەکدارانی داعش تۆمەتباردەکرێن بە کردەی سەربڕین، کوشتنی بەکۆمەڵ، لاقەکردن، رفاندن و پاکتاوی ئێتنیکی.

تۆمەتبارکراون بە بەردبارانکردنی ژنانی گومانلێکراو بە داوێنپیسی تا مردن و بەردانەوەی هاوڕەگەزبازەکان لەسەر بینا بەرزەکانەوە.

بەگوێرەی پسپۆڕان، لەکاتێکدا زۆر توندڕەو لەئێستادا دەستبەسەرن، هێشتا مایەی هەڕەشەن.

ناوەندی سوفان لە راپۆرتێکدا کە 12 نیسان بڵاوکرایەوە، رایگەیاند: "ئەم ناوەندانەی دەستبەسەرکردن بوونەتە شوێنی گەرادانان بۆ رادیکاڵبوون."

ئەو رێکخراوە کە تایبەتمەندە لە شیکاریی ئەمنیدا، رایگەیاند: "هێشتا مەترسی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌ش ماوه‌ كه‌ داعش هەوڵه‌كانی هەڵاتن لە زیندان رێكبخات."

هامینگ وتی: "نە سوریا و نە عێراق سەرچاوە و سەقامگیریی سیاسییان نیه‌ بۆ مامەڵەکردن بەشێوەیەکی شیاو لەگەڵ ئەو ژمارە زۆره‌ی زیندان."

'تیرۆریستانی ئاییندە'؟

بەرپرسانی کورد داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە یارمەتییان بدەن تا ناوەندی دەستبەسەرکردنی زۆر ئه‌مین دابمەزرێنن دوای ئەوەی دەوڵەتانی خۆرئاوا رەتیانکردەوە هاوڵاتیانیان وەربگرنەوە.

لە حاڵه‌تێكی زۆر ناوازه‌دا رۆژی شەممە، کۆسۆڤۆ چوار پیاوی وه‌رگرته‌وه‌ كه‌ گومانلێکراوبوون بە شەڕکردن شانبەشانی داعش، لەنێو 110 لە هاوڵاتیانیدا.

کوردانی سوریا داوای پاڵپشتی زۆر زیاتریش دەکەن بۆ کەمپەکانی ئاوارەیی، کە دەیان هەزار کەسیان تێدا گردبۆته‌وه‌ دوای هەڵاتن لە شەڕ دژی داعش.

بەگوێرەی عومەر، کەمپەکان 12,000 بیانییان تێدایە -- 4,000 ژن و 8,000 منداڵ -- کە لەژێر چاودێریدا دانراون.

گەورەترین کەمپ لەنێویاندا، هۆل، دانیشتوانی فراوانبووە بۆ زیاتر لە 73,000 کەس، لەکاتێکدا بارودۆخه‌كه‌ی بەهۆی بەرفراوانی شەپۆلی [ئاوارەوە] خراپتر دەبێت.

لیژنەی فریاگوزاریی نێودەوڵەتی باس لە بەدخۆراکی کتوپڕ، هه‌وکردنی سی و وشکهەڵاتن دەکات لەنێو منداڵانی کەمپەکەدا.

نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند لە کانونی یەکەمەوە 211 منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ مردوون لە رێگەیاندا بەرەو هۆل یان کەمێك دوای گەیشتنیان.

ناوەندی سوفان هۆشداریی دا لەوەی ئەو قەیرانە مرۆییە دەکرێت وەك ئامرازی راکێشان بەکاربهێنرێت.

رایگەیاند كه‌ چەکدارانی داعش "چەند شێوازێك تاقیدەکەنەوە بۆ سوودبینین لەو مەینەتیەی نێو کەمپەکان بۆ زیندووکردنەوەی رێکخراوەکەیان".

عومەر وتی هه‌رچی نەوەكانی چەکدارە بیانیە گومانلێکراوەکانیشه‌، "گەر ئەم منداڵانە نەنێردرێنەوه‌ وڵاتی خۆیان، پەروەردە نەکرێنەوە و تێکەڵ بە کۆمەڵگە نەکرێنه‌وه‌، دەبنە تیرۆریستی ئاییندە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500